ئەو کار و هەڵوێستە ناکوردانەی مێژوو دەگریەنن و داهاتوو تووڕە دەکەن
April 27, 2019
وتار و بیروڕا
١ــ نەوشیروان مستەفا: سیستەمێکی هاوشێوەی (بەغا)مان دەوێ.
لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین.
٢ــ عەلی باپیر: حکومەتی عێراق لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی ترە.
ئەو دیموکراتخواز و حەسرەت هەڵکێشە بۆ سیستەمی دیموکراتی، ریفرادۆم و دەنگ و بڕیاری %٩٣ خەڵکی کوردستانی پێ سەقەت بوو.
٣ــ یوسف محەمەد: دەبێ رێفراندۆمچیەکان دادگایی بکرێن.
٤ــ پاڤێل تاڵەبانی: لە کۆی پەنجا ئەندامی سەرکردایەتی واژۆی سی و هەشت ئەندامم لایە کە لەگەڵ حەشدی شەعبی رێکبکەوین و کەرکوکیان رادەست بکەین.
٥ــ لاهور شێخ جەنگی: هیچ رێکەوتنێکمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نەکردووە.
نەمان هێشت کەرکوک ببێتە عەفرین.
من هەڵەم کرد، هەڵەکەم وایکرد کەرکوک لەدەست بدین، ئێستا ئامادەم یەکێتی ناو ماڵی کورد درووست بکەمەوە، یەکێتی ناو لایەنەکان دروست بکەمەوە، بۆ ئەوەی ئەوەی ماویشە لەدەستی نەدەین.
٦ــ بەرهەم ساڵح: حکومەت شکستی خواردووە و دەبێ پیاو حورمەتی هەبێ و حورمەتی خۆی بە پلە و پۆست نەگۆڕێتەوە.
٧ــ ئاسۆ مامەند: کەرکوک ئارامە و با خەڵک بگەڕێتەوە.
هەموو رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە.
٨ــ وەستا رەسوڵ: تەمەننا دەکەم حەشدی شەعبی بێ.
فیشەکمان لێبڕان.
حەشدی شەعبی تانکی وایان پێبوو هیچ چەکێک نەیدەبڕی.
٩ــ ئاراس جەنگی گەورە راوێژکاری بەرهەم ساڵح: ناوی پارێزگاری کەرکوک لە گیرفانم دایە.
چی روویداوە، گەنجەکان وەرن با بچین لە شۆڕیجە دەستێ دۆمینە بکەین.
پێشمەرگە چی کردووە؟! فرۆکەی هاوپەیمانان دەهات بۆردووکانی دەکردو ئەوانیش دەچوون وێنەی سێڵڤیان دەگەت.
١٠ــ ئاڵا تاڵەبانی: بە رەچەڵەک عەرەبین و دەگەڕێینەوە سەر عەشیرەتی بەنی ئەسەدی شیعە.
کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان.
١١ــ مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفا: پێشمەرگە ئەنفالچییەو عەرەکانی ئەنفال کردوون.
١٢ــ شێخ جەعفەر: عادل موراد بە نوری مالیکی گوت مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێ.