بێمنەتی بارزانی و وەڵامی یەکێتی
April 15, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان سایتی چپە لەوەدا راست دەکات کە دەڵێ: بارزانی هاوشێوەی ریفراندۆم بێمنەتی دەنوێنێ و یەکێتیش وەڵامی دەداتەوە، بەڵام باس لەوە ناکات یەکێتی چۆنی وەڵامی بێمنەتی بارزانی لە ریفراندۆم داوەتەوە و چ رێوشوێنێکی مەترسیداری گرتبووە بەر، جا بۆ ئەوەی بێمنەتی بارزانی و وەڵامی یەکێتی لای هەموو خەڵکی سەربەخۆخوازی کوردستان و سایتی چپەش روون بێ، بە پێویستی دەزانم هەم بێمنەتیەکەی بارزانی و هەم وەڵامەکەی یەکێتی بخەمەڕوو.
بارزانی لەچی بێمنەت بوو؟ بارزانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پشت ئەستوور بە دەنگ و بڕیاری خەڵکی ستەمدیدە و ژێردەستە لە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بێمنەت بوو، ئەو کلتوورە شۆڕشگێڕیەشی لە مێژووی بەرخودانی بزووتنەوەى رزگاریخوازی خەڵکی چەوساوەی کوردستانەوە بە میرات بۆ ماوەتەوە.
ئەی یەکێتی چۆنی وەڵامی ئەو بێمنەتیەی بارزانی دایەوە؟ یەکێتیش لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بە فرۆشتنی کەرکوک و هێنانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی وەڵامی بارزانی دایەوە، جا لە سایتی چپە دەپرسم یەکێتی ئەی ئەو کلتوورەی لە کێ و لە کوێوە بە میرات بۆ ماوەتەوە؟
وەک لە نووسینەکەی سایتی چپەدا هاتووە یەکێتی بۆ هەر بێمنەتییەکی بارزانی وەڵامی خۆی هەیە, جا نازانم لە بەرامبەر بێمنەتییەکی تری شۆڕشگێڕانەی بارزانی یەکێتی فرۆشتنی کام شار دەکاتە وەڵامی بارزانی؟!