فەزاحەتی هەڵبژاردنی عێراق لە بازنەی سلیمانی ، پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان خستۆتەژێر پرسیارەوە ....
May 14, 2018
وتار و بیروڕا
گەر بەهۆی ناوبانگ و پێگەی هەرێمی کوردستانیش بێت زەرورەتە رێگری لەم فەزاحەتە بکرێت و نەهێڵدرێت تێ پەرێت ....
ئەم فرت و فێڵە هیچ بەهایەکی بۆ دەنگی هاوڵاتیان و ئازادی تاک و دیموکراسی نەهێڵاوە ،،
گەر بەئاسانی ئەم حاڵەتە تێپەرێت ، هیچ بەهایەک بۆ هەڵبژاردن نامێنێتەوە و لە 9/30 هیچ تاکێکی ئەم کۆمەڵگا ئامادەنابێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکات ....
ئەمەی لە بازنەی سلیمانی رویدا هیچ کاری گەری لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان نیە و نابێت ، ۲ کورسیە باببێتە ۱ ،، بەڵام حزبۆکەکانی زۆنی بێ سەروبەر کەکوونە مشکیان لێبوەتە قەیسەری لەترسیا مافیا کان سەرەڕای دزی دەنگەکانیان ،،
توو ویژدانتان ئەم تەزویرە فەزیحەی بازنەی سلیمانی پارتی بیکردبا هەموو دنیایان نەئەهێناوە سەری ؟
لەڕاگەیاندەنەکانیان بەشەو ڕۆژ دەهۆڵی پارتیان نەئەکوتا ؟
ئەو تەقانەی لە گردەکە کرا ، پارتی بیکردبا هەموو بارەگاکانی بەکەوادریشێوە نەدەسوتێنران لەم زۆنە ؟
بۆ دەنگیان لێوەنایە و ناوێرن بەوشە بەرگری لەخۆیان دەنگەکانیان بکەن ؟
بۆناوێرن بەڕاگەینراوێک ئیدانەی بکەن ؟
کەمپین چیەکان لەکوێن ؟
بۆ کەمپینێن بۆداکۆکی کردن لە دەنگەکانیان ڕاناگەیەنن ؟
باحزبۆکەکانی زۆنی بێ ساحێب باش بزانن و دڵنیابن ،، بەروحیان قەرزداری پارتین ،،
گەر خۆراگری و هێز و سنوردانانی پارتی نەبێت ،،
یەکێتی کەخۆی بەخاوەنی شەرعی ئەم زۆنەو خەڵکەکەی دەزانێت ،، بەڕۆژی ڕوناک سەرکردەی حزبۆکەکان راودەکات .