لە ڕۆژی چوارشەم ڕێکەوتی ۲٨ـی شوباتی۲۰۱٨ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیار دراوە کە کۆنگرەی هەشتی یەکێتییەکەمان گرێبدرێت لە ڕێکەوتی ٤ـی نیسانی ۲۰۱٨، ئەم بڕیارە جێگای دڵخۆشیە چونکە هەر نوێبونەوەیک لەو ڕێکخراوە کرابێت کۆمەلێک دەست کەوتوو و ئەنجامی باشی بەدوای خۆیدا هێناوە، کۆنگرەی هەشت لێوان لێوە لەگەل ئەو باردۆخەی کەوا ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی تیایدا گوزەردەکات سەرەرای ئەوەی باردۆخ جێگیر و باش نیە بەڵام سەرکردایەتی لاوان بڕیارێکی بوێرانەیان داوە بۆ نوێکردنەوەی رێکخراوی دایک ئەم کارەش لەبەرژەوەندی لاوانی کوردستان دایە چونکە جیهانی ئەمڕۆ لە پێڤەچوونەکانی زۆر خێرایە ناکرێت لاوانی ئێمەش لەگەل رەوتی بەرەوپێشخوونکاندا نەبێت یان دوابکەوێت بێ ئەوەی گوێ بە باردۆخ بدرێت ئەمە هەمیشە ئەرکی رێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بوویە هەر لە سەرەتایی دامەزراندنی تاکۆ ئەمڕۆ کاری لە پێشینەیان خزمەتکردنی لاوان بووە بە سیستەمی جیهانی و مۆێرن کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگا و لاوی کوردستاندابێت، لە کۆنگرەی هەشت دا دەبێت کاربکرێت بۆ دورستکردنی لاو بە ستاندارد و پێوەری کاملبوون چونکە سەرەتایی پەروەدەی تاکی کۆمەڵگا لە لاویەتیدا دەست پێدەکات و گۆڕانی جیهانیش دەبێت بە شێوازێکی تەندورست بگەیێندرێتە لاوانی کوردستان تاکۆ ئەو هەلانەی ڕابردوو روویانداون لە داهاتوودا روونەدرێنەوە، دەبێت کاربکرێت بۆ ئەوەی سوود لە ئاست و تواناکانی لاوی کوردستان وەربگیرێت لە بوارە جیا جیاکاندا بەجۆرێک لە جۆرەکان بەکارە باش و نایابەکانیان لە خزمەتی وولاتدابێت وە ڕەنگدانەوەیان هەبێت بەسەر لاوانی نیشتمان.