سیاسەت تەنها ئەوە نییە کە لە ئێستا ڕوودەدات

سیاسەت تەنها ئەوە نییە کە لە ئێستا ڕوودەدات
سیاسەت تەنها ئەوە نییە کە لە ئێستا ڕوودەدات ، ئەگەر پێت وایە دەتوانیت بە سەیرکردنێکی چەند خولەکی بۆ هەواڵەکانی کەناڵە کوردییەکان کە یەک دونیا ڕەخنەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەمایان لەسەرە ببیت بە نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی ئەوا جێگای پێکەنینی ، بەبێ تێگەیشتن لە (مێژوو ، ئەدەب ، بیرکردنەوە ، کلتور و شوناس ، ئایین) زۆر شتگەلی تریش تۆ ناتوانیت ڕاستگۆیانە و بێ کەم و کوڕی بێیتە گۆ لەسەر (سیاسەت).
کێشەی سەرەکی ئەوەیە لە وڵاتانی جیهانی سێیەم سیاسەت بووەتە کاری عەوام ، نوخبە بوونی نەماوەو هەمووان قسەکەر و ئەکتەری سیاسین ، هەرکەسەو دەیەوێت ڕادەر بێت لەسەر پرسێکی ڕۆژەڤ و باسی دوا پێشهاتە سیاسییەکانمان بۆ بکات..
سیاسەت باڵاترینی بوونە ، زانستێکی بڵندە ، هەڵگری کۆمەڵێک ئەرگیۆمێنتی عەقڵانی و لۆجیکییە.
کۆمەڵگەی کوردی بەدەست سیاسەتی عەواو دەناڵێنێت ، دەبێت نوخبەی سیاسی لەو ڕێڕەوەدا دیاربێت و ڕێگە لە عەوام بگیرێت ، ئەگەر وانەکرێت گەورەترین کێشە لە داهاتوو بەرۆکمان دەگرێت..
Top