ناردنی هێزی " زێره‌ڤانی" به‌فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پارێزگای سلێمانی، پیلانێكی تری تاران به‌غدایی" له‌گۆڕ نا، پڵانی ناردنی " میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ی راگرت، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری، ئه‌و هێزه زێره‌ڤانیه، ته‌نها بۆ فه‌شه‌ڵی هه‌نارده‌ی هێز و جوڵه‌ی ئه‌و هێزانه بوونه، كه پیلانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، بۆیه له‌ئێستادا پیلانی دووه‌می " تاران به‌غدا" فه‌شه‌ڵی پێهات، هاواره‌كه‌ی عه‌بادی له‌ژێر ناوی مه‌رجی دانووستاندن، هه‌ر لێره‌وه دێت، كه پیلانی دووه‌م هه‌ره‌سی هێناوه، بوونی هێزی زێره‌ڤانی له سلێمانی ئێرانی به‌ته‌واوی پاشه‌كشه پێكردووه، له پیلانه‌كه، ئه‌مرۆش ئه‌دهه‌م بارزانی له دیمانه‌یه‌كدا هۆكاری بوونی ئه‌و هێزه له سلێمانی ئاشكرا كردوو، گوتی به‌ره‌نگاری ته‌واوی ئه‌و هێزانه ده‌بێته‌وه، كه هه‌وڵی تێكدانی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن، به‌واتایه‌كی روون به‌ره‌نگاری ئێران و هه‌وڵه‌كانی ده‌بێته‌وه،
ئێستا دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و ئارامی ده‌روات، به‌ڵام پێناچێت دۆخه‌كه ئیستقراری ته‌واوی تێدا دروست بێت، چونكه " عه‌لی باپیر و به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێكی گۆڕان و یه‌كێتی" له‌ناو پیلانه‌كه دان، به‌بوونی هێزی زێره‌ڤانی له سلێمانی ئێران هه‌ر پیلانێك هه‌بێت رایده‌گرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئێران مه‌رزه‌كان به‌داخراوی هێشتۆته‌وه، واتا هێشتا پیلانی گه‌راندنه‌وه‌ی كورد بۆ چیاكانی هه‌ر به‌رده‌وامه كه ئێران به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كات".