سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا (ئاردۆگان) سەرکردایەتی محوەرێکی گرینگی (سونەکان) دەکات

سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا (ئاردۆگان) سەرکردایەتی محوەرێکی گرینگی (سونەکان) دەکات
سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا (ئاردۆگان) سەرکردایەتی محوەرێکی گرینگی (سونەکان) دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کێشەو ململانێکان و پێکدادانەکان لە ئاییندەی ناوچەکە و دۆخی دوای داعش و قۆناغی نوێی ناوچەکە ڕێگا بەوە نادەن کە ڕێککەوتنێکی (تورک ، ئیران)ـی، هەبێت لەسەر ڕاگرتنی باڵانسی هێزی هەردوولا بەیەک جۆر ، هەردوولا هەڵەن ئەگەر لەسەر ئەساسی دژڕاوەستان لەهەمبەر دروستوونی دەوڵەتی کوردستان خۆیان لەیەک نزیک بکەنەوە.
(تورکیا) هێندە پێویستی بە کوردستان هەیە هێندە پێویستی بە (ئیران) نییە ، ئەو کەرب و کینەی ئێستای سەرکردایەتی (تورکیا) لە هەمبەر پرسێکی نێوخۆیی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم خودی (تورکیا) دەبێت و پێگەی خۆی لە ناوچەکە لاواز دەبێت.
(ئیران) کۆمەڵێک ستراتیجی جیاوازی هەیە ، کۆمەڵێک ئەکتەری فەعال هەم لەڕووی سەربازی و هەمیش لەڕووی سیاسی کاردەکەن بۆ سەرخستنی ستراتیجەکانی و پێچەوانەی (تورکیا) بۆ بوون بە فاکت لە واقعدا کارییان لەسەر دەکرێت.
Top