ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەهیچ شێوەیەک دواناخرێت ، سەربەخۆبوونی کورد بریاری لێدراوە و پاشگەز بوونەوە لێی زۆر مەحاڵ و ئەستەمە ،، گرنگە هەمووان ئەوە بزانن ئێران و مالکی و عەبادی لەئاست سەربەخۆی کوردستان هیچیان پێ ناکرێت و دەستیان بەستراوە لەم ئانوساتە ،، چ تورکیاشە هیچ جیاوەزیەکی ئەوتۆی لەگەڵ ایران نیە لە ئاست سەربەخۆی کوردستان ، بەڵام بەسەریدا سەپێنراوە و قبوڵی لێ ناکرێت بۆ پرۆسەی سەربەخۆی کوردان تەداخول بکات ، نەک بەئیرادەی خۆی ،،نابێت بەمووزایەدەی کورتبین و ئاژاوەچیەکان بەلارێدا بڕۆن ،، ئەوانەی موزایدەی دواخستنی ریفراندۆم دەکەن لە ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا ، تەنها لە پێناو دروست کردنی دڵەڕاوکێی و بێ هیواکردنی هاوڵاتیان بە سەرکردایەتی کورد ....ئەم هەلەی بۆ سەربەخۆ بوونی کورد ڕەخساوە ، کە پشتیوانیەکی بەهێزی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و دەرنەبراوە بەئاشکرا ،، لەمێژووی کوردا هاوشێوەی نەبووە و ناشبێتەوە ....ئێمە کورد گەر چاوەڕێی ئەوەبین کۆنگرێس بەهەردوو ژورەکەی مجلس نوان و سینات بەنوسراوێکی فەرمی بەمۆر و ئیمزاکراوی لەسەرسینیەک سەربەخۆیمان پێشکەش بکەن ،، ئەوە خەون و خەیاڵە و ئەو وڵاتانە تەعامول لەگەڵ واقع دەکەن ،، لە ئێستادا هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەجۆرێک ڕێگەیان خۆش کردووە ،، بەئاشکرا هەستەکرێت پێمان دەڵێن بمان خەنە ئەمری واقعەوە ،، دەبێت تێبگەین و بجوڵێین ، بەجوهدێکی بچووک لەماوەیەکی کورتدا خەونوو ئاواتی نەتەوەی کورد کە کەدەریایەک خۆێنی لە پێناویدا بەخشیوە ،،دێتەدی و ئەو شانازیەمان بەردەکەوێت کەلەدواڕۆژدا بڵێن لە پرۆسەی سەربەخۆیدا بەشداربووین ....هەر وەک ئەوەی جەنابی سەرۆک گوتی ( ڕیفراندۆم وەسیلەیە بۆ گەشتن بەسەربەخۆی ، ئەوانەی کە دەڵێن لەئێستادا کاتی نیە گەر وەسیلەیەکی کەیان هەیە بۆ گەشت بەسەر بەخۆی ئێمە ڕیفراندۆم ناکەین ) دڵنیابن باجی دواخستن یان نەکردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەهەرجۆرێک بێت ،، زۆر قورسترە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی .