ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی لەنێوان بەڵێ و نەخێردا .....
September 5, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی تێبینی دەکرێت زۆرێک لە زۆنی سەوزوو نیلی لەژێر کاری گەری ئەوە تەوەژمە ڕاگەیاندنە بێ سەروبەری ئەم زۆنەن کە بەشەوڕۆژ دژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کاردەکا و کوردستانی دوای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەشێوەک وێنادەکات ، کەهەموو کورد لە برسا دەمرێ و سنورەکان دادەخێرت و هێزی چەکداری دێتە سەرکورد بۆ سەرکوت کردنی ؟! بۆیە زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی روون بکرێتەوە کەزۆرێک تائێستە لە پرسی گشتپرسی بۆ سەربەخۆی تێ نەگشتوە ، کەلە وشەی ڕیفراندۆم تێنەگەشتووە و نازانێت ڕیفراندۆم واتای چیە .....
سنورداخستنی ایران و توکیا کە هاوڵاتیانی پێ چەواشە دەکرێت ،، دەبێ ئێمە بپرسین ، ایران و تورکیا کاڵاکانیان لە بازاری هەرێم کوردستان ساغدەکەنەوە و سەرچاوەی بازرگانی و داهاتیانە ، یان کورد کاڵای دەنێرێتە ئەو دوو وڵاتە تابترسێین سەرچاوەی بازرگانیمان نەمێنێ و بازارێک نەبێت کاڵاکانمانی تێدا ساغ کەینەوە ؟
ایران لە ٦ مانگی ڕابردوودا ۲ ملیارو ٤٤۲ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆری بازرگانی بووە لەگەڵ هەرمی کوردستان و خۆراک و کاڵاکانی لە بازارەکانیدا ساغ کردۆتەوە ، سنوردادەخات ؟؟؟!!!
وەزیری دەرەوەی تورکیان لەڕاگەیاندنەکان لەسەر ئەم حاتە روونکردنەوەی دا کە هەرگیز بیرلەشتی واناکەنەوە بۆیە درێژەی پێ نادەم ...
لەبارەی هێزی چەکدارەوە ئەوە خەون و خەیاڵە جارێکی کە سەربازی عێراقی بتوانێت پێ بخاتە کوردستانەوە بۆ سەرکوت کردنی ،، ئەوسەردەمە بەسەر چووە تاکی کورد لەژێر پۆستالێ سەربازێکی عێراقی بناڵێنێت ، ئێستە لە کوردستاندا ۲۷ قونسڵ گەری و سەدان کۆمپانیای بیانی کاری تێدادەکەن ، کوردستان ئەندامی سەرەکی هاوپەیمانی وڵاتانی دژبەتیرۆرستانی داعشە ، گەر ئێمە لەناوخۆی خۆمان زوڵم لەیەکدی نەکەین و بەیەک دەست بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆی ، سەردەمی زوڵ و زۆر بەسەر چووە و هیچ وڵاتێک ناتوانێت بەربەست بێت لە پێش سەربەخۆ بوونمان .