سیاسەتی گەوجاندنی هەندێ لایەنی گەوجێنراو ....

سیاسەتی گەوجاندنی هەندێ لایەنی گەوجێنراو ....
سەرۆک ( بارزانی ) کە بریاری پرسێکی نەتەوەی نیشتیمانی دەرکرد ، ئەولایەنە سیاسیانەی بەشدارن و بەدەنگی داواکەیەوە ڕۆشتن ، پێویستە بەدڵسۆزی ڕاست گۆی بوێری بەشداربن ، نەک کاندیدیان لە کۆمیتەی ریفراندۆم بیریاردەربێت ، بەناو بەرپرسانی حزبکانیان دژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی هاوڵاتیان بگەوجێنێت ؟؟؟!!!

ئەوەی لە ئێستەدا هەندێ لایەنەی سیاسی دەیکەن ، رێک وەک شەری چاڵدێران لە نێوان ئیمپراتووری سەفەویی ئێران (شیعە) و عوسمانی (سووننە) وایە کە بەشێکی عەشیرەتە کوردەکان بە سەر دوو لایەنی شەردا دابەش بوون و کۆیلەتییان بەسەر خۆیان و بەشێکی زۆری کۆمەڵگەدا فەرز کرد ....

گومانتان نەبێت ئەمە دوادەرفەتە بۆ نەتەوەی کورد ، کە هەوڵی سەربەخۆ بوون بدات و سەربەخۆی هەڵبژێرێت ، هەڵێکی لەم چەشنە دوبارە بوونەوەی لەداهاتوو ئەستەمە ، گەر نەتەوەی کورد بە هۆشیاری مامەڵە لە گەڵ ئەم دەرفەتە نەکات و لە میژوو ئەزموون وەرنەگرێت ، دڵنیاب جارێکی دی مێژووی کۆیلەبوونی نەتەوەی کورد وەک شەری چاڵدێران دوبارە دەبێتەوە بەڵام زۆر تراژیدی تر ....

ئەوانەی بانگەشەی نەخێر یان دڵیان بەوە خۆش کردووە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی سەرناگرێت یان ناکرێت ، دڵنیابن ڕیفراندۆم دەکڕێت گەر هەموو جیهان بە لایەنە سیاسیە کوردیەکانیشەوە دژیبن ، پاشگەز بوونەوە لەبریاری ڕیبفراندۆم بۆ سەربەخۆی مەرگی سیاسەتی کوردیە ، ڕازی بوونە بە دوبارە ژێردەستەی و کۆیلەبوون ، گەراندنەوەیە بۆ پێش پرۆسەی ئازادی ، تەسلیم بوونە بەسیاسەتی برسی کردن و چەوسێنەر بەغدا ، گەر ڕیفردۆم بەهەر هۆکارێک دوابخرێت یان نەکرێت یان دەنگی نەخێر زیاتربێت ، کوردستانی دوای ریفراندۆم لەساڵی ۹۰ تەکان خراپتر دەبێت ، دەبێت تێبگەین کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد گەشتۆتە بنبەست بۆیە بریارێکی لەم چەشنە درا ، دەسەڵات دارانی بەغدا تەنها بەبرینی بووجە و مووچەوە سیاسەتی برسی کردن ناوەستن ، پیلانی گەورەتریان هەیە بۆ تێکدان و دەست بەسەرا گرتنی هەرێمی کوردستان .
Top