بیر پەکەکەی خەنەوە سنوری چالاکییان باکوری کوردستانە نەک باشور ....

بیر پەکەکەی خەنەوە سنوری چالاکییان باکوری کوردستانە نەک باشور ....
وەک دەبینین ماوەیەکی زۆرە پەکەکە سنوری چالاکی خۆی لە باکوری کوردستانەوە گواستۆتەوە بۆ باشور ،،
ئەم کردارەش بۆتە هۆی زەرە و زیانێکی زۆر بۆ باشوری کوردستان ، بەتایبەت شارەکانی زۆنی سەوز و نیلی بەهۆی رفاندنی منداڵ و مێردمنداڵ لێکترازانی زۆرێک لە خێزانەکان ،،
پەکەکە بەوەشەوە ناوەستێ و نەوەستاون تەشیر گێچەڵ بە لایەنە سیاسییەکان دەکات بەفیتی نەیارانی کورد دەیەوێت شەردروست بکات .

پەکەکە کە حزبێکی تیرۆرستیە بەڕای زۆرینە سیاسی وڵاتانی ئەقلیمی نەک نەتەوەی ،، لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە لە باکوری کوردستان کەسنوری چالاکیانە ، نەیان توانیوە بستێ خاک ئازاد بکەن ! لە ئێستادا بەهۆی زەعیفی گۆران و یەکێتی لە زۆنی سەوز و نیلی خۆی بەخاوەنی خەڵک و شەقامی ئەم زۆنە دەزانێت و رۆژ بەڕۆژ رفاندنی منداڵ و مێرد منداڵ لە هەردوو ڕەگەز لە زیادبوونایە بۆ فێرگەکانی قەندیل .

ئەم مەترسیەی پەکەکە لەسەر باشوری کوردستان نابێ پشت گوێ بخرێت ، گرنگە قیادەی کوردی و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی جدیان هەبێت و سنور بۆ دەست درێژی پەکەکە دابنێرت ، دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و درووستبوونی واقیعێکی جوگرافی و سیاسیی نوێ لە ناوچەکە، بەردەوام چاودێران باسیان لەوە کردووە کە دەرفەتێکی زێرین لەهەمبەر گەلی کورد دروست بووە کە بەهۆیەوە دەکرێت لە هەردوو پارچەی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا مافی چارەنووسی خۆی دیاری بکات ، لە بەرامبەریشدا چەند حزب و گروپێکی بەکرێگیراوی وەک پەکەکە ، کە زۆرینەی هەرە زۆریان گرووپگەلی نزیک لە ئێران و حکومەتە شیعەکەی عێراق و ڕژێمی بەعسی سووریان ، بەشێوەی جۆراوجۆر ئاستەنگ لەبەردەم ئەم پرسە دروست دەکەن و دەیانەوێت شەرو ئاژاوە دروست بکەن ، ئەم هەڵە زێرینە لەباربەرن .

هەرچەن پەکەکە ئەگەر لایەنەسیاسیەکان و ئیدارەی سنوری زۆنی سەوز و نیلی ڕێگە خۆشکەر نەبن ، هیچکات ناتوانت ئەم چاوسورکردنەوە و دەست درێژیە بکات ، بەرپرسی یەکەم لەپەل هاوێشتنی پەکەکە ( یەکێتیە )، بەحوکمی ئەوەی لە ناوخۆی خۆیاندا دەیان کێشەی جۆراو جۆریان هەیە هەرباڵێک بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات ، پەکەکەش ئەم هەلەی قۆستۆتەوە ئامانج و پیلانی نەیارانی کورد لەناوخۆی هەرێم بەتایبەت زۆنی سەوز و نیلی جێ بەجێ دەکات .

لەم ڕۆژانە لێدوانی پەرپرسێکی باڵای پەکەکەم بیست ، کە زۆر بەمتمانە بەخۆبوونەوە گوتی ، بەیەکێتی گۆران مان ڕاگەیاندوە ئەگەر ڕێکەوتنی نێوانتان جێبەجێ نەکەن و دژی پارتی پێکەوە کارنەکەن ، ئێمە خۆمان باشوری کوردستان تەسفێ دەکەین و سنورێک بۆ پارتی دادەنێین !
زۆر جێی سەرسورمان و تێرامان بوو گۆران ویەکێتی هێندە زەعیفن حزب و گروپی تیرۆرستی بەرنامە و پیلانیان بۆ دابڕێژێت ؟ یان لەخیانەتی نەتەوەی و خۆفرۆشیدا هاوبەشن ئەمە کاری لە مێژینەیانە ؟

لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێستا دا هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان ، حیزبووڵای لوبنان ‌و هادی عامری حەشدی شیعیی‌و پەکەکەی جەمیل بایک دا، دەزگای ئیتلاعاتی ئێران بە تەواوی لە شانەکانی پەکەکە دا بە دریژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی خۆیان ڕواندووە ، هەر بۆیە ئەم سێ گرووپە ، دژی هەموو جۆرە فرەیی‌و پرنسیپەکانی دیموکراسین‌ ، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ لەبار بردنی ئەم هەڵە زێرینە بۆ گەلی کورد ڕەخساوە ، زۆر گرنگە لەم ئانوساتەی قیادەی کوردی هەموو هەوڵێکی بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕەوای نەتەوەی کوردە ، حزب و گروپە خۆفرۆش و بەکرێ گیراوەکان پشت گوێ نەخات .
Top