لە ڕوانگەی (گۆڕان)ەوە (بارزانی) داوای مەحاڵ دەکات

لە ڕوانگەی (گۆڕان)ەوە (بارزانی) داوای مەحاڵ دەکات
بۆ ئەوەی لە سروشتی ڕاستەقینەی سیاسەتی کوردستان تێبگەین دەبێت هەنگاوەکانی ڕابردوو زایدەن دۆخی ئێستای کوردستان ببەستینەوە بەیەک ، بۆ ئەوەی سامپڵێکی نوێ لەدایک ببێت و بتوانین تەحلیلی خۆمانی لەسەر بکەین.
لە چاوی (گۆڕان)ەوە، دەنگی ئازادیخوازان مزەوەرە و دەوڵەتی کودستان تەنها خەیاڵێکی ڕووتی تاکڕاییەو هیچیتر نا.
ئەو هێزەی بەم عەقڵییەتە تێبفکرێت ، ئاخۆ دەبێت چۆن نیقاشی لەگەڵ بکرێت؟
ئاخۆ داواکردنی مانەوە لە ژیان بە (سەربەستی)و، ڕازینەبوون بە مانەوە لەگەڵ دەوڵەتی جەهالەت و عروبەت و ئینسانکوژ ، تاوانە؟
چما ، لەدوای سەدەیەک لە خەبات و خوێنڕشتن بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ، تەعزیبدانی بەشەریەتە! یاخوود سەربەرزی تاک بە تاکی مرۆڤایەتییە؟شارعەکەی (گۆڕان) دوو ساییدە و ئاقاری دەرچوون لێی بە چاو دیار نییە.
بە پێچەوانەوە:
(بارزانی) یەک ڕێگای بۆ داهاتووی کوردستان دیاریکردووە ، ئەو شەرم ناکات لە مێژووی پڕ سەروەری کوردستان و بە تەواوی بڕوابەخۆبوون و وەکوو سەرۆکێکی خاوەن هێزێکی بڵند بڕیار دەدات لەسەر ئاییندەی کوردستان.
(بارزانی) تەواو لە دۆخی ناوچەکە حاڵیبووە ، کێشەکە ئەوەیە دژبەرانی و بەرەی (ئەنتی دەوڵەت) بە چاویلکەیەک سەیری دۆخەکە دەکەن کە جگە لە خزمەت بە بێگانە هیچیتر بەرهەمی نییە. هەر ئەوەشە وایلێکردن دەوڵەتی کوردستان بە شتێکی (مەحاڵ) پێناسبکەن.
حەقیقەتەکە ئەوەیە ، جارێکیتر (بارزانی) خۆی بە مرۆڤە مێشک بۆگەن و بەکرێگیراوی بێگانە و قەڵەم بە دەست و زۆربڵێیە هیچگەراکان خەریک نکات ، ئێستا تاکە شتێک هەبێت کە (بارزانی) ئامادە بێت تەنانەت خۆی لە پێناو بەخت بکات دروستبوونی (دەوڵەتی کوردستان)ەو، هیچیتر نا...
Top