کۆتای ئەم قۆناغە دژوار و سەختەی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ؟

کۆتای ئەم قۆناغە دژوار و سەختەی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ؟

هەموو قۆناغێکی مێژو وەک خۆی نامێنێتەوە و کۆتایی دێت ، کۆتایی ئەم قۆناغە دژوار و سەختەی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت؟
ئێمەی کورد لەناو سێگۆشەی تورک و فارس و عەرەبداین، هەتا هەتایە هەر لێرەدا دەمێنینەوە، ئەم وڵاتانەش بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ کاریگەری وڵاتانی زلهێزتریان لەسەرە وەک ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ناتۆ و ئەوروپی ...
کەواتە بە حوکمی هەڵکەوتەی جوگرافیامان:
1. بە دەستی خۆمان نیە، کوردین و کوردستانمان دابەشکراوەو غەدرو زوڵمی مێژویمان لێکراوە.
2. ‌هێزە بڕیاردەرەکانی ئەم جیهانە بە دەست ئێمەوە نین و نە بە سۆز و نە بە ئیغرای نەوت و گازی کورستانیش ژیانمان نابرێت بەڕێوە.
3. لەبەرئەوەی ئەو دو بەڵگەنەویستەی کە قەدەری ئێمەیەو لە دەستی ئێمەدا نیە، ئێمە تەنها و تەنها ئەوەی لەدەستماندایە ئەوەیە کە ئێمە چۆن گەلێکین؟ چۆن ژیانی خۆمان بەڕێوە دەبەین؟ یاسا سەروەر دەکەین یان پێشێلی دەکەین؟ بەرامبەر ئەو ئەمانەتەی گەل رادەستی کردوین دەستپاکین یان دەست پیس؟ بەرامبەر بە مافەکانی خەڵکی کوردستان دیموکراتین یان دیکتاتۆر؟
گەر سیستمی دیموکراتی بۆ گەلێکی وەک جولەکە لە دورگەی عەرەبیدا جارێک پێویستبێت بۆ مانەوەی، ئەوا بۆ گەلی کوردستان دە جار پێویستە ،،
هەرچەن کلتوری ڕۆژ هەڵاتی ناوڕاست نەدیموکراتی بووە نەدیموکراتی دەبێت ، بەڵام ئێمەی کورد گرنگە ئەم کلتور و تەوقە بشکێن و خۆمان دەرباز کەین لەم کۆتوو بەندەی خۆسەپاندن و یەکتر قبول نەکردنە ، کەبۆتە باو و نەخۆشیەکی کوشندە لەناو کۆمەڵگای کوردی ،، هیچ ڕێزێک لە پیرۆزێکانمان نەگرین و ئەوەی لەبەرژەوەندیمان بوو پێیداهەڵبەین و ئەوەشی لەبەرژەوەندیمان نەبێت سوکایەتی پێ بکەین ،،
تێکرای لایەنەسیاسیەکان و گەلی کوردستان ، روونەلایان ئێمە لەنێوان سێ گۆشەی دوژمنین ،،
پاش ئەو هەموو ئەزمونە تاڵەی گەلەکەمانی پێدا تێپەریوە ،، کەچی تا ئێستا لەنێوان حیزبەکاندا پرۆتۆکۆلێک نیە کە خوێنی کوردی لە کورد حەرام کردبێت و بە گەورەترین تاوانی مرۆیی و نیشتیمانی و ئاینی و نەتەوەیی ئەژمار کرابێت!؟
بۆ چارەسەری دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەئێستەدا ،،
پێویستمان بەنیەت و ئیرادەیەکی پاکی هاوبەش هەیە، پێویستمان بە ئەقڵیەتێکی سیاسی بنیاتکەر و بەرپرس و بەتێڕامانێکی واقیعی و رۆشن هەیە.
هاوکاتیش نابێت مەترسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان پشتگوێ بخەین، چونکە ئەگەر بەئاگا نەبین ئەوانە کۆڵمان پێدەدەن.
Top