ئاوڕێک لە مێژوو بدەنەوە ، ئایندەی لە سەر بونیاد بنێن ...
March 19, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان رودەدات، هەمان ئەو عەقڵیەتەیە کە کورد ، کەڵکو عیبرەتی لە مێژوی خۆی وەرنەگرتوە، ئیدی ئەگەر ئەوە راست بێت کە جێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەکی بێت، ئەوەندەی دیکە ماڵوێرانی بە دواوە دەبێت ....
ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە مێژوی نەتەوەکەمان بدەینەوە، دەبینین زیاتر لەوەی لەدەرەوە زەفەرمان پێ برا بێت،
کێشە و دوبەرەکی ناوخۆیی لاوازی کردوە یان هێزەکەی بۆتەفاکتەری لەناوچون ،، ئێمەی کورد هەرگیز گەڵێکی یەکگرتوو نەووین و ئەم بەربەرکانیە وای کردوە ئەوەشی هەمان بوە بەئاسانی لە دەستەی بدەین ،،
نوسەر و بیرمەندان ئەو هۆکارە هاوبەشانەی میرنشینەکانی هەرەس پێهێناوە لە چەند خاڵێکدا کۆ دەکەنەوە ،
( شەر ، نەبوونی یەک هەڵوێستی ، عەقلیەتی خێڵایەتی )
ئەم حاڵەتانە هۆکاری سەرکین کە نەتەوەی کورد نەیتوانیوە بگات بەکەناری ئارامی و ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت ،،
بەهەمان شێوە لە ئێستادا تێروانیەکان وایە مێژوو دوبارە ببێتەوە و ئەوەی چەندین ساڵە خەباتی بۆدەکەین و بەدەستمان هێناوە بە فیشەکێک لە دەستی بدەین ،، نەبونی یەك هەڵوێستی و گیانی یەكگرتویی لە نێو میرنشینە کوردییەکان ، كاریگەری لەسەر دامەزراوەی میرنشینەكان هەبوە ، كە چەند عەقڵیەتێكی سیاسی جیا بەرهەمی هێنا بو، نەیاندەتوانی بە یەك ئاراستە هەڵبكەنو بەرەو ئامانجێكی دیاریكراو هەنگاو بنێن ئەوەش خۆی لەخۆیدا لاوازیو بێهێزی لێدەكەوتەوە ....
عەقلیەتی خێڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی پێكهاتەیەكی خێڵایەتی هەیەو سەرجەم میرنشینە كوردەكان لەسەر بنەمای خێڵایەتی بونیاد نراون، بەڵام شیكردنەوەو سەرنج جدان بۆ خەسڵەتو پێكهاتەی واقعی خێڵ كە پێكهاتەیەكی بەرتەسكو سنوردارە، لەچوارچێوەی عەقڵیەتی خێڵایەتی كە پڕە لە خۆ ویستی و قبوڵنەكردنی خێڵی بەرامبەر ،،
بۆیە دەبینین بەرجەستە كردنی عەقڵیەتی خێڵ لەناو كایە سیاسییەكان بەردەوام بونی لەناو میرنشین بەرەو عاقاری ڕوخانی بردن، لەبەر ئەوەی هاو خێڵی بون جێگای هاونیشیتمان بونی دەگرێتەوە ،،
شەڕ لە دنیای دەسەڵاتی كوردیدا بوەتە خەسڵەتێ لە خەسڵەتە كۆمەڵایەتییەكانو بە قوڵی بە هەناوی كۆمەڵگادا ڕۆچوەو ڕەگو ڕیشەی داكوتاوە، بوە بە كلتورو ئیرادەی سیاسی پێ دەورە دراوە، مێژویەكی بەرهەم هێناوە، كەپڕە لە خۆ خۆری ،،
هەڵگیرسانی شەڕ دوا قۆناغی ململانێیەو کاتێک رودەدات کە هیچ هۆکارێک نەمابێتەوە بۆ ئاشتی ،، ئایا بۆ بارودۆخی ئێستای باشوری کوردستان کاتی هەڵگیرسانی شەڕە؟ بەتایبەت ئێستا کە چارەنوسی کورد لەسەر رێڕەوێکی هەستیارە ، ئەمە بێجگە لەوەی ئایا، بارودۆخی داراییو ئابوریو کێشەی چارەسەر نەکراوەکانی نێوان لایەنە سیاسییە ناوخۆییەکانی هەرێم بەس نیە بۆ ئەم میلەتە رەشو روتە ؟ ئێمەی کورد خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەندین لە شەڕی و ململانێی یەکدی ،،
ئەگەر نەتەوەیەکیش هەبێت بەم قۆناغەدا تێپەڕ بوبێت، ئەوا نەک نەچوەتەوە سەری بەڵکو بینای لەسەر کردوەو ئایندەی لەسەر بونیاد ناوە ، ئاواتەخوازم قیادەی کوردی کۆی لایەنەکان ئاورێک لە مێژو بدەنەوە ئایندەی لە سەر بونیاد بنێن ، مێژوویی کورد و قۆناغە یەک لەدوایەکەکانی کوردستان بکەنە هەوێنێک لە پێشکەوتن و چیتر میلەتی کورد نەبنە قوربانی کێشەو گرفتە ناوخۆییەکان چونکە کورد بەدرێژایی مێژوو گەلێک قوربانی مەزنی داوە،،
هیچ گەلێک لە جیهان هێندەی کورد غەدر لێکراو نەبوە جا چ لەناوخۆ لایەنە سیاسییەکان لێیان کردبێت یاخود بەهۆی دابەش بون و کوردبوونیەوە باجی کوردبوونی دابێت .