کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیه‌کی ترسناک .. تەوەری دووەم
December 28, 2016
وتار و بیروڕا
o میدیا و فه‌رهه‌نگ
-------------------
له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان کاریگه‌ری زۆری دروستکردبوو له‌ناوچه‌که‌دا، به‌جۆرێک له ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ته‌واوی یاد و مه‌راسیمه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان یاد ده‌کرایه و بازاڕ و شه‌قام به ئاڵا و دروشمه‌کانی کۆماری ئیسلام ده‌ڕازێنرایه‌وه. ئه‌م هه‌وڵ و کارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌که‌دا بووه فه‌رهه‌نگێک. په‌خشی که‌ناڵه نیوخۆییه‌کانی ئێران (ده‌نگ و ره‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران) به ئاسانی و زاڵتر له په‌خشی که‌ناڵه‌کانی نێوخۆی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر شاشه‌ی تیڤی ماڵه‌کاندا هه‌بوو، هه‌ر سێ که‌ناڵی (شه‌به‌که یه‌ک و دوو سێ) که تایبه‌ت بوون به نێوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین بینه‌ریان له ده‌وری خۆیان له ناوچه‌که‌دا کۆکردبویه‌وه. پاشان که‌ناڵی جیهانی سه‌حه‌ر که له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه وه‌شانی ده‌کرد، هه‌رزوو بویه ژماره یه‌کی ئه‌و که‌ناڵانه‌ی که زۆرترین بینه‌ریان هه‌بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگه‌ی که‌ناڵی جیهانی سه‌حه‌ره‌وه که په‌خشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌بوو و تایبه‌ت بوو به باشوری کوردستان به‌رنامه و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له ناوچه‌که‌دا بڵاو ده‌کرده‌وه، پاش چه‌ند ساڵ له په‌خشی به‌رده‌وامی ئه‌و که‌ناڵه، له ده ساڵی ڕابردوو به‌رنامه‌کانی ئه‌و که‌ناڵه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به ژماره نێوخۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانرا په‌یوه‌ندی بگیرێت تاوه‌ک بینه‌ر ئاسانتر و بێ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ر بکه‌وێت پشکداری به‌رنامه‌کانی بکات. به‌داخه‌وه سیاسه‌تی ئه‌و میدیا نێوخۆیی ده‌ره‌وانه‌ی ئێران کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بینه‌ری کورد دروست کرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران، جگه له میدیا و ده‌نگ و ره‌نگی فه‌رمی خۆی، له ڕێگه‌ی نوسه‌ر و میدیاکاری کورده‌وه توانی درێژه به سیاسه‌تی خۆی بدات. ئه‌ویش له شێواندنی مێژووی شۆڕشه‌کانی کورد بووه، له ڕێگه‌ی خه‌ڵکانی وه‌ک عیرفان قانعی فه‌رد. عیرفان قانعی فه‌رد، به هه‌موو جۆرێک له نوسین و لێکۆڵینه‌وه و کۆڕ و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا سه‌رقاڵی شێواندنی شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردبووه هه‌ر له کۆماری کوردستانه‌وه تا ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کورد له باشور و ئه‌زموونی حکومه‌تداری له هه‌رێمی کوردستان. دوابه‌دوای دروستکردنی قانع فه‌رده‌کان، کۆماری ئیسلامی ئێران له نێوخۆ و باشوری کوردستان له ڕێگه‌ی گۆڤار و وێبسایت و ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه و ڕۆژنامه‌نوسانی نێوخویی سه‌رقاڵی ئه‌و پیلان و پلانه‌یه که باشوری کوردستان به تایبه‌ت پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌و ڕێگه‌وه کۆنتڕۆڵ بکات و له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه ، تا ئه‌و راده‌ی له ڕێگه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئێرانه‌وه له سلێمانی توانیویانه کاریگه‌ری گه‌وره دروست بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و توێژه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.