دونیایەكی سەیریان خوڵقاندووە

دونیایەكی سەیریان خوڵقاندووە
تێگەیشتن لە دونیای سەپای میدیا لەكوردستاندا شایانی هەڵوێستە لەسەر كردنە، ئاخر ئەو میدیایە وێرانیەكی دروست كردووە كە جگە لە درۆ و دەرخوارد كردنی كۆمەڵگە، هیچی تری لێ نابینیت، ئەوەی میدیا دروستی كردووە، وێرانیەكی سەرسورهێنەرە، لەتەك قەیرانی دارای، میدیایەك تەواوی ناحاڵی و قێزەون سەری دەرهێناوە كە نەئەهلی شار و شارستانیە نە لە قۆناغەكانی ژیان و كۆمەڵگە و شارستانی دا ژیاوە، قەیرانی دارایی هەر شێوە و شكلێك بێت دەبێت لەناو ئەو قۆناغە سەختە دارایە دا كە بەشی هەموو وڵاتێكە لە سیستەمی جیهانی دا، دەبێت هەلومەرجی ناسك و نالەبارەی خەلك لەو دۆخەدا بە هیوا ئاشنا بكات، قۆناغی دوای تێپەراندن و كەم كوریەكان، بە هیوای ژیان ببەستێتەوە، مەگەر ئەمە نەكات كۆمەڵگە بەرەو دارمان و ناحاڵی بوون لە ژیان دەبات و وای لێدەكات بەدەیان كارەساتخوڵقێنەر بەشە مافی بێت،

دیمەنی كوشتنی منداڵێك لەلایان باوكی یان دیمەنی سوتان وداروخاوی ئەخڵاقی هەندێك مامۆستای لێدەكەوێتەوە كە بەڵایەوە ئاساییە لەرێرەوی ژیانی كۆمەڵدا بەئاراستەیەكی مەترسیداری بەرەو بەتاك بوونی روداوەكان بروات و وێرانی بكات، ئەوەی ئێستا لە سنوری شارەكان و بەتایبەتی لە سلێمانی روودەدات دەرئەنجامی ئەو میدیا نا تەندروست و ناشارستانیەیە كە هیچ ئاشنایەتی نیە لەگەڵ هەرواز و نشێوی ژیان، بەتەواوی دیدیكی وێرانكەر زاڵە و هیچ ویژدانێكی نیە لە وێران بوون و لەناو چوونی كۆمەڵگە و ژیانی گشتی و هیچ حاڵی نیە كە قیەمی ئەخڵاقی گشتی وابەستەی بەردەوامی ژیانە.

ئەو میدیا وێران و وێرانكەرە، دۆخێكی تەواو جیاواز و بێزاری لە دەرەوەی واقیع دروست كردووە، كە پڕە لە شتی سەرسورهێنەر، بۆ نموونە( باوك منداڵەكەی سەر دەبرێت دەلێت وەڵا پێم بەخێو ناكرێت) رووداوەكان دەشێوێنرێت، بەكارەساتساز وێنا دەكرێت، تا دەرئەنجام و كاریگەریەكانی بۆ روخان و داروخان كۆمەڵگە پێشان بدرێت، مامۆستایەك وا لێدەكات كە بەڵایەوە ئاسایی بێت ژیانی 700 هەزار قوتابی لەساڵێك دا بفەوتێت تەنها لەبەر ئەوەی مووچەكەی لەو قەیرانەدا دەستكاری كراوە، خەڵكێك دەخوڵقێنرێت كە هیچ وابەستەیەكی بە سیستەم و مووچە نیە، ژیانی ئاسایی خۆی بەرێوە دەچێت و لەژێر هیچ فەرزێكی قەیراندا نیە، دێت دەلێت یاخوا وێران بێت و تێك بچێت نان نیە بخۆم، هەموو ئەو نموونانە ئاشنامان دەكات بەوەی كە ئەو جۆڕ میدیایە، چەندە وێرانكەرە، چەندە ناتێگەیشتوو و تەعۆ ئاسا لەژیانی كۆمەڵگە دەروانێت و فگور لە تێگەیشتن لە شارستانیەت.

گەندەڵ و بەگەندەڵكردنی كۆمەڵگە بۆ داپۆشینی رووداوەكان، بەمانای چارەسەری كێشەكان و رووداوەكان نایەت ئەوەندەی بە ئامانج گرتنی كۆمەڵگە دێت بۆ دیوێكی تری وێران بوون، شاردنەوەی رووداوەكان لە تە ك بەچەمك كردنی كۆمەڵگە و بە داپۆشینی رووداوەكان لەتەك ( چەمكی گەندەڵی) لەناو كۆمەڵگەدا، دۆخێكی تەواو ئاڵوز و دوور لە ژیانی هێناوەتە بەرهەم كە رۆژنا رۆژێك شایەتی دیمەنێكی وێران و داروخانی ئەخڵاق دەبین كە بەبەرچاومان روودەدەن.
Top