بۆ لێدان لە پارتی لە هەرێم بدە
December 18, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی بەهەردوو ئاراستە كاردەكات، بۆیە ئەو بەرەیەی كە بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێكی یەكێتی رابەرایەتیی دەكات، كار لەسەر كاڵكردنەوەی ئاراستەی یەكەم و زەقكردنەوەی ئاراستەی دووەم دەكات، لە كاتێكدا تێكچوونی گوزەرانی خەڵك و گەیشتن بەم دۆخە، دوو ساڵە سەری هەڵداوە و قابیلی چارەسەرە، بۆیە كار لەسەر ئەوە دەكەن، كە ئەو دۆخە بخەنە ئەستۆی هەولێر نەك بەغدا، بەوەش ناوەستن، لەبەرئەوەی پارتی كار بۆ سەربەخۆیی دەكات، دێن ماشێنی میدیایی و حزبی بۆ دەخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی كاڵی بكەنەوە، ئەمەش لەو سۆنگەوەیە، هەر لێدانێك لە هەرێم لێدانە لە پارتی، مادام پارتی باسی دەوڵەت دەكات، كاكەلەبرالە لەگەڵ بەرەی دژەكورد بەسەرۆكایەتی مالیكیی نانبڕ بە ئاسایی دەزانن، ئەو بەرەیە پیێوایە دەنگدان بە حەشدی شەعبی و فەرامۆشكردنی پێشمەرگە لە یاسای بودجەی 2017 ی عێراق، لێدانە لەپارتی، هەربۆیە لەو یاسایەدا، هەرێمیان پابەندكردووە كە رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە بكات، بەم پێیە ئەگەر رۆژێك گرفتی تەكنیكیش روویدا و نەتواندرا ئەوەندە بنێردرێ، ئەوا بەغدا هەولێر سزا دەدات، ئەمەش زیاتر بۆ ئەوەیە، تا بەخەڵك بڵێن، ئەوە ئێمە كارمان بۆ كردن و پارتی رێگرە، بەپێی ئەو یاسایە مووچەی 680 هەزار كەس بۆ كوردستان دێت، چونكە بەغدا كار بە لیستی مووچەخۆرانی2004 ی هەرێم دەكات، كەسیش ئەو پرسیارەی نەكرد، ئەرێ بۆچی لە 2004 تائێستا ئەوانەی بەغدا دایمەزراندوون مووچە وەربگرن، بەڵام حیساب بۆ ئەوانەی لە ماوەی ئەو 12 ساڵە لە هەرێم دامەزراون نەكرێ؟ ئەمەش هەر بۆ ئەوەیە كێشە بۆ حكوومەتی هەرێم دروست بكرێ و لەو رێگەیەشەوە لە پارتی بدرێ.
ئەو بەرەیە هیچ حیسابێكی بۆ ئەو بارە ناهەموارەی كوردستان نەكرد، شەڕی تیرۆریستانی داعشیان بەلاوە گرنگ نەبووە، چونكە سەرۆك بارزانی رابەرایەتی دەكات، ئەو رەوتەی ناتوانێ شانبداتە بەر ئەركە قورسەكە، تاوانە كار لەسەر ئەوە بكات بە ئەركی ئەمڕۆی نەزانێ، مامەڵەكردن لەگەڵ بەرەی مالكییەكان، لە رقی پارتییە، نەك بۆ قازانجی هەرێم، ئێستا ئەو بەرەیەی بزووتنەوەی گۆڕان داینەمۆیەتی، كار بە (دوژمنی دوژمنم دۆستمە) دەكات، لەو نێوەشدا مادام هەوڵێكە بۆ لێدانی پارتی، بە لایانەوە گرنگ نیە زیان بە هەرێم بكەوێ.