سه‌رۆك وه‌زیران مه‌به‌ستی چی بوو..!!
December 14, 2016
وتار و بیروڕا
له كۆنفڕانسی لێبوردن و پێكه‌وه ژیان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به روونی وتی"نەمانی داعش لەسەر کات و ساتە، بەڵام بیرکردنەوەی داعشییەکان دەبێت لەنێوببرێت"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ روونتر له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌ین ئه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بزانین ڕاسته هێزی داعش و كاریگه‌ری تیرۆریان له سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه و تێك‌شكاون و به‌ره‌ونه‌مان ده‌چن و هێزی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ده‌ستداوه و كوردیش كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی ئه‌و هێزه گه‌وره له ناوچه‌كه كه تیرۆرێكی زۆر مه‌ترسیداره به‌سه‌ر جیهانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه تا ڕاده‌یه‌كی باش له نێوی ببات و دژی بووه‌ستێته‌وه به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئیمه له نێوخۆی كوردستان وه‌ك له په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه بیركردنه‌وه‌یی داعشیانه بنبڕبكه‌ین و نه‌هێڵێن ئه‌و بیره په‌ره بسێندرێت و ته‌شه‌نه بكات وه ئه‌وه‌ی له توانای هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌یه وه‌كو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه داعشكا له كوردستان سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه چونكه كوردستان ئه‌و كات قه‌یران و كێشه‌ی گه‌وره‌تری تووش ئه‌بێ ئه‌گه‌ر پێشی پێنه‌گرین،بۆیه په‌یامه‌كه گرنگه و هێشتا ئه‌و جۆره نه‌فه‌سانه بونیان هه‌یه و ده‌بێ هه‌موومان تێكڕا ده‌ست له نێو ده‌ست خه‌ین بۆ بنبڕكردنیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و نه‌هێڵێن دووباره ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌مان تووش ببێ له‌و بابه‌ته چونكه كه نێوماڵمان تێكبچێ چاك بوونی ئه‌سته‌مه و كوردستانیش ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونێكی تری تاڵ.
رێبوار كه‌لاری