خه‌ڵك له‌ خۆوه‌ گله‌یی ده‌كات

خه‌ڵك له‌ خۆوه‌ گله‌یی ده‌كات
سه‌رده‌مانێك خه‌ڵك گله‌یی ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرد كه‌ له‌ یه‌كێتی جیا بۆته‌وه‌، دوایی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ دروشمه‌كانی سه‌رده‌می گۆڕانخوازی خۆی نه‌بان كرد و به‌ واژیه‌كی چه‌ند خوله‌كی خۆی گوته‌نی له‌گه‌ڵ سه‌رانی دز و گه‌نده‌ڵی ناو یه‌كێتی رێككه‌وته‌وه‌، له‌وه‌ش دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ به‌ر گله‌یی خه‌ڵك، دوا گله‌یی كه‌ ئاڕاسته‌ی كرا هێنانی نوری مالیكی و ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رموگوڕه‌ی لێیكرد، ئاخر تا ئێستاش خه‌ڵك هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ گله‌یی لێده‌كا و نازانن كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ واده‌كات، كوڕینه‌ من ئه‌و نهێنیه‌ ده‌زانم و با پێتان بڵێم: به‌ چی بڕوا ده‌كه‌ن سووێند و بۆ ده‌خۆم له‌به‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بوێرێ، له‌ پێناو دژایه‌تی كردنی ماڵبات و رێبازی بارزانی نه‌مر ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ داعشیش رێكبكه‌وێ و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیش بێنێته‌ سلێمانی و هه‌مان پێشوازیشی لێبكات كه‌ له‌ نوری مالیكی كرد.
Top