له دوای ساڵی 2011 و سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی گه‌لانی سوریا، كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی چه‌وساوه‌ی ناو سوریا ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و راپه‌ڕینه هه‌ڵچنین، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان كه‌وتنه ناو به‌رداشی رێككه‌وتنه نهێنیه‌كان،. ئیتر له‌و كاته‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ناوی رێككه‌وتنه نهێنیه‌كاندا گۆڕه‌وشار ده‌درێن، به‌ده‌م گۆڕه‌وشاریشه‌وه زۆر حزب و لایه‌ن له پارچه‌كانی تریش موزایه‌ده به پیرۆزیه‌كانی كوردانی رۆژئاواوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كاتی ته‌نگانه و پێویستدا هیچ كامێك له‌و حزلانه جگه له گه‌رم كردنی بازاڕی سیاسی خۆیان هیچیان بۆ كوردانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی فریا كه‌وتبێ سه‌رۆك (بارزانی)یه، كۆبانێ و هێنانه سه‌رخه‌تی ئه‌مه‌ركا و هاپه‌رمانان بۆ هاوكاری كردنیان و فریاكه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی قامیشوش باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن.