ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیه‌ش پارتی ناترسێنێ

ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیه‌ش پارتی ناترسێنێ
پارتی له‌ ماوه‌ی (70) ساڵ ته‌مه‌نی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان و پڕ ده‌ستكه‌وتیدا، به‌ره‌نگاری زۆرترین هه‌ڕه‌شه و پیلانگێڕ‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیانه‌ش نه‌ك نه‌یان ترساندووه‌، به‌ڵكو به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووه‌ و له‌ ره‌واندنه‌وه‌ و پوچڵ كردنه‌وه‌یاندا ده‌ستكه‌وتیشی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر كردوون، لێره‌دا ناگه‌ڕیمه‌وه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیه‌كانی رابردوو، ته‌نها ئاماژه‌ به‌و سێ هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیانه‌ ده‌كه‌م كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌ حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژیه‌كه‌ی ئه‌وروپای كردوونی و ده‌یانگێڕێ.
1ــ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌ حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژیه‌كه‌ی گوتی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كه‌ین به‌ په‌له‌ بڕیار ناده‌م، ئه‌و به‌ڵێنه‌شی وه‌ك كۆی به‌ڵێنه‌كانی رابردووی راست ده‌رنه‌چوو، هه‌ردوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكه‌وتنه‌ گوماناویه‌كه‌ی كرده‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتی و پیلانگێڕی دژ به‌ پرۆسه‌ی گشتپرسی و راگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
2ــ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌داوان وه‌فدی هاوبه‌شی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتی نارده‌ به‌غدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و كاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی له‌سه‌ر پارتی، ئاماده‌ بوون ده‌ست له‌گه‌ڵ دژه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی پرۆسه‌ی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێكه‌ڵ بكه‌ن.
3ــ دوا هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ پارتی هاتنی نوری مالیكییه‌ له‌ ئێستادا بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیه‌ش پارتی ناترسێنێ و وه‌ك كۆی هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانگێڕیه‌كانی رابردوو، بارتی ده‌ستكه‌وتی لێوه‌رده‌گرێ و به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ كورد پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه‌.
Top