عه‌وله‌مه و تیرۆر
July 16, 2016
وتار و بیروڕا
نكولی له‌وه ناكرێ ئیسلامی سیاسی و كرده و خواستی تیرۆری زاده‌ی یه‌ك بیر و دووانه‌ی یه‌ك ئه‌قڵن و له یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه، رووداو و گرژی و ئاڵۆزیهكانیش پێمان ده‌ڵێن: له هه‌ر شوێنێك ئیسلامی سیاسی هه‌بێ مۆته‌كه‌ی تیرۆر باڵ به‌سه‌ر ئارامی ئه‌و شوێنه‌دا ده‌كێشێ و هاووڵاتیان ده‌خاته دڵه‌ڕاوكێوه، له هه‌ر شوێنێكیش تیرۆر هه‌بێ ئیسلامی سیاسی هه‌وڵده‌دات ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌ناوی تاكڕه‌وی خۆیدا بگوشێ، جا ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی و تیرۆر زاده‌ی یه‌ك بیر بن و بگه‌نه وڵاتێكی دووره ده‌ست و پێشكه‌وتووی وه‌ك فه‌ره‌نساش، ده‌بێ ئێمه‌ی كورد حاڵمان چۆن بی له كاتێكدا ئیسلامی سیاسی له ناومان دایه و له‌گه‌ڵ رێخراوێكی تیرۆریستی وه‌ك داعش‌یش ماڵ به ماڵێوهین؟! له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستیانه و له كاتوساتێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگای پرسیار و سه‌رنج، هه‌ڵوێستی شه‌ش فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه له هه‌مبه‌ر یاسای تیرۆر.
گومان له‌وه‌دا نییه كه مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر تا ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له هه‌ڵكشان و زیاد بووندان و له حاڵه‌ته‌وه بۆته دیارده، ئه‌وه‌ش وڵاتانی دووره‌ده‌ست و پێشكه‌وتووی ناچار كردووه بۆ خۆ پاراستن و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر یاسای توند ده‌رده‌كه‌ن و زۆر جارانیش باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نن، كه‌چی له كوردستان شه‌ش فراكسیۆن بیانوو به یاسای تیرۆر ده‌گرن و ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێ ده‌رگا به رووی تیرۆردا بكرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا و له‌و پهنایهشڕا تیرۆریستان ده‌ستی تیرۆریان گه‌یانده كوردستان، ئه‌و كاته كورد گوته‌نی كوچك له ئاگر گه‌متر، هه‌ر ئه‌و شه‌ش فراكسیۆنه هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: حكومه‌ت شكستی خواردووه و ئارامی هاووڵاتیانی پێناپارێزرێ، بۆیه پێویسته خه‌ڵك ئه‌و راستییه بزانی كه ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش فراكسیۆنه به‌ناوی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه ده‌یكه‌ن، درێژكراوه‌ی پیلانه‌كانی رابردوویانه و مه‌رامێكی سیاسی ترسناكی له پشته، هه‌وڵێكی وه‌ها نه‌ك به‌رگری كردن نییه له مافی مرۆڤ، له راستیدا به مرۆڤ كردنی تیرۆریست و به‌رگری كردنه له مافه‌كانیان و ده‌رگا كردنهوهشه به روویاندا، لێره‌دا ئه‌و شه‌ش فراكسیۆنه ده‌یانه‌وێ به به‌ردێك دوو نیشانه بشكێنن، یه‌كه‌میان به خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه ئه‌وانن داكۆكی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و پارێزه‌ری ئازادیهكانیانن، له دووه‌میشیاندا و له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی، ده‌ست ده‌كه‌ن به رشتنی فرمێسكی ساخته و به بارێكی تردا دێنه سه‌ر خه‌وت و تێكچوونی ئارامی هاووڵاتیان ده‌كه‌نه خۆراكی موزایه‌ده سیاسیه‌كانیان.