هه‌ركاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا لێدوانێك بدات یان له كه‌ناڵیك ده‌ركه‌وێ ئه‌وه‌ی كورد بێ و بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بێ و تۆزقاڵێك وه‌فاداری خوێنی شه‌هیدان بێ دڵی داده‌خورپێ، قاسم سوله‌یمانی و حه‌نان فه‌تلاویه‌كانیش شاییان له دڵ ده‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌تا له دوا لێدوان و ده‌ركه‌وتنیدا ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌تێكمان ناوێ بۆ هاووڵاتیانی ببێته زیندان، ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له كاتوساتێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا، جگه له دلێنیا كردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی و حه‌نان فه‌تلاویه‌كان بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێ، چونكه به درێژایی مێژوو و له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی (ماد)ه‌وه كورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌بووه، هێشتا ده‌وڵه‌ت دانه‌مه‌زراوه! كاك نه‌وشیروان چۆن ده‌زانێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ هاووڵاتیانی ده‌بێته زیندان؟! من ده‌زانم ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یڵێ و پێیوایه كورد ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێ و له خۆشی بكاته زیندان راستی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێ: فڵان رۆژ و كاتژمێر له كوردستان ده‌بێته ئاژاوه و ئه‌وه‌نده رۆژه‌ش ده‌خایه‌نێ، سه‌د له سه ده‌ڵێم راست ده‌كات، چونكه هه‌ركاتێك بیه‌وێ ئاژاوه‌ی ساز كردووه، بۆیه لێره‌دا روو له نه‌وشیروان میسته‌فا ده‌كه‌م و پێیده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جه‌نابت ده‌زانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی هێشتا دانه‌مه‌زراوه و دوای دامه‌زراندنی بۆ هاووڵاتیانی ده‌بێته زیندان، ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز.. ده‌ی تۆ ده‌ستپێشخه‌ری بكه و ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنه بۆ هاووڵاتیانی نه‌بێته زیندان، به‌وه‌ش هه‌م كورد له زیندانی به ده‌وڵه‌تبوونی خۆی رزگار ده‌كه‌ی، هه‌میش هه‌موو خه‌تا و تاوان و خیانه‌ته‌كانی رابردووت پاك ده‌كه‌یه‌وه، جا ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ت كرد و توانیت كورد له زیندانی داگیركارانی كوردستان رزگار بكه‌ی، له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌دا زیندانێكی تاكه كه‌سی درووستكه و منیش به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماومه به شانازیه‌وه له‌و زیندانه‌دا بیبه‌مه‌سه‌ر.