لێده‌ر و لێدراو
July 10, 2016
وتار و بیروڕا
داعش سه‌ری خه‌ڵك ده‌بڕی و سه‌ربڕ وه‌ك لێده‌ر هاوار ده‌كا و ده‌ڵێ: (اڵڵه اكبر)، واتا خودایه من ئه‌و گومڕایه بۆ تۆ و له پێناو تۆدا سه‌ر ده‌بڕم، سهربڕاویش وه‌ك لێدراو ده‌ڵێ: (اشهد ان لا اله الا اڵڵه واشهد ان محمد رسول ڵڵه)، واتا خودایه من گومڕا نیم و ئه‌و كێرد به‌ده‌سته زوڵمم لێده‌كات. به‌وه‌ش هه‌م لێده‌ر و هه‌م لێدراو هه‌ق به خۆیان ده‌ده‌ن.
له كوردستان هه‌مان سیاسه‌ت به دیوێكی تردا دووباره ده‌بێته‌وه، گۆڕان وه‌ك لێده‌ر هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی ده‌یانسووتێنێ و هاواریش ده‌كا و ده‌ڵێ: ئه‌وه خواستی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌رانه و ئیمه‌ش له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌رانین، پارتیش وه‌ك لێدرا و هاوار ده‌كا و ده‌ڵێ: ئه‌وه مۆدێلێكی نوێی شه‌ڕی ناوخۆیه و ده‌ستێكی شاراوه‌ی له پشته و ئێمه دژی شه‌ڕی ناوخۆین و ئه‌و شه‌ڕه ناكه‌ین.
خاوه‌ن پشكه‌كانی (چاڤی لاند) وه‌ك لێدرا و و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن، چاڤی لاندیش كه لێده‌ره وه‌ك لێدراو خۆی ده‌رده‌خا و ده‌ڵێ: زه‌ره‌رمان كردووه و ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌ستیان له پشته، خاوه‌نه شاراوه‌كانی چاڤی لاندیش كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی پشتیوانی خۆپیشانده‌ران و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌چی لێره‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و به‌و بێده‌نگیه‌ش كه‌وتوونه‌ته سه‌نگه‌ری چاڤی لاند و لێده‌ر به لێدرا و ده‌زانن و دژی داواكاری و هاوار و ناڵه‌ی لێدراوان وه‌ستاونه‌وه.