به‌رپرس و پرسگه‌

به‌رپرس و پرسگه‌
كاتێك به‌رپرسێكی شكستخواردوو له‌ ده‌زگایه‌كه‌وه‌ ده‌برێته‌ ده‌زگایه‌كی تر، به‌ گه‌یشتنی شوێنی تازه‌ی به‌ر له‌ سه‌لام كردن ده‌ڵێ: بارزانی نه‌مر فه‌رموویه‌تی مه‌سئول ده‌بێ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێ و منیش بۆ خزمه‌تكاری هاتووم و نابێ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌نێوان من و خه‌ڵكدا هه‌بێ و ئه‌و پرسگه‌یه‌ لابه‌ن، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م سكرتێرێك داده‌نێ و به‌ هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری تا ده‌گه‌یه‌ خزمه‌تی.
به‌رپرس له‌ ژووری خۆی دانیشتووه‌ و به‌ده‌م به‌ده‌م قاوه‌ و نسكافه‌ خواردنه‌وه‌ جار به‌ جار خۆی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ ده‌سووڕێنێ، سكرتێر دێته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ڵێ: قوربان كه‌سێك هاتووه‌ و ده‌یه‌وێ جه‌نابت ببینێ.
په‌رپرس به‌ پۆزلێدانه‌وه‌.. چی ده‌وێ؟
سكرتێر.. قوربان نازانم ، ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ خۆی ببینم.
به‌رپرس.. بڕؤ بزانه‌ چی ده‌وێت؟ سكرتێر دوای ته‌حقیقێكی پۆلیسیانه‌ ده‌ێته‌وه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ڵێ: قوربان ده‌یه‌وێ خۆت ببینێ.
به‌رپرس.. به‌ مۆڕه‌وه‌ به‌ سكرتێر ده‌ڵێ: بڕؤ پێێ بڵێ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و به‌یانی بێته‌وه‌.
سكرتێر.. كاكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌یانی وه‌ره‌وه‌، ئاخر من باوكی شه‌هیدم و شه‌هیدانه‌كه‌یان بڕێوم.
سكرتێر.. جا من چی بكه‌م؟ بڕۆ كاكه‌ به‌یانی وه‌ره‌وه‌، جه‌نابیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه‌ و ناتوانێ بتبینێ.
Top