خاڵی دزێو و لاوازی دیموكراتی

خاڵی دزێو و لاوازی دیموكراتی
خاڵی دزێو و لاوازی دیموكراتی له‌وه‌دایه‌ ده‌رگا به‌ رووی ترسنۆك و شكستخواردووه‌كان و هه‌ندێ جار تیرۆریست و خیانه‌تكارینیشدا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وه‌ك پاڵه‌وان بێنه‌وه‌ ناو كایه‌ سیاسیه‌كان، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك نموونه‌ی ترسنۆك و خیانه‌تكار و شكستخواردوو دبینین چۆن له‌ په‌نای دیموكراتی خۆی به‌ پاڵه‌وان كردووه‌، عه‌لی باپیریش وه‌ك نموونه‌ی تیرۆریستێك دیموكراتی بۆی بۆته‌ په‌ناگه‌، به‌ واتایه‌كی تر زۆر جاران دیموكراتی ده‌بێته‌ پارێزه‌ر و سه‌نگه‌ری پاراستنی ترسنۆك و شكستخواردووه‌كان و ته‌نانه‌ت تیرۆریست و خیانه‌تكارانیش، له‌وه‌ش خراپتر له‌ زۆر كات و شوێندا درۆزنه‌كان دیموكراتی ده‌كه‌نه‌ په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆیان و ئامرازی گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ شاراوه‌كانیان، ئای دیموكراتی!!! خۆزگه‌ ئه‌و خاڵه‌ دزێو و لاوازه‌ت نه‌بووایه‌، خۆزگه‌ نه‌بوویتایه‌ په‌ناگه‌ی ترسنۆك و شكستخواردووه‌كان و تیرۆرسیت و خیانه‌تكاران، خۆزگه‌ نه‌بوویتایه‌ په‌یژه‌ی درۆزنه‌كان، ئه‌وكات ده‌بوویه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی هه‌موو خۆزگه‌كانی مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵگری هه‌موو جوانی و راستیه‌كان.
Top