پارتیش تێناگات

پارتیش تێناگات
ساڵی 2009 كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زی ناوم نا فراكسیۆنی (نا) ئیتر ئه‌و كاته‌ هه‌رچی پارتی و یه‌كێتی بیانگوتبا ئه‌و ده‌یگوت (نا) ئێستا هه‌رچی پارتی بیڵێ ده‌ڵێ (نا)و له‌ (نا) زیاتر هیچیتر ناڵێ، جا ئه‌گه‌ر پارتی مه‌به‌ستی بوو راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، ئه‌وا ده‌بوو بیگوتبا زه‌مینه‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌بار تییه‌ و ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ و بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و هه‌رگیز له‌ به‌غدا جیا نابینه‌وه‌، ئه‌وكات گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵێ ئیسلامیش ده‌هاتنه‌ سیرخه‌ت و ده‌یانگوت: (نا) زه‌مینه‌ له‌باره‌ و كاتیه‌تی، ئه‌وكاتیش پارتی بیگوتبا فه‌رموون، جا ئه‌وان یان ده‌هاته‌ ژیر داخوازیه‌كان گه‌ل، یا ئه‌وه‌تا ده‌یانگوت: كاكه‌ درۆمان كرد و كاتی راپرسی نه‌هاتووه‌ .
Top