له‌ناو حزبه‌كانی سلێمانی به‌زمه

له‌ناو حزبه‌كانی سلێمانی به‌زمه
بۆ ونبووانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گرین و كچه‌ دۆزراوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاواره‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
جیابوونه‌وه‌ و دووله‌ت بوون و خۆ كه‌رتكردن، خواستی خه‌ڵكن و بۆ خه‌ڵكن، رێككه‌وتن و یه‌كگرتن و یه‌كگرتنه‌وه‌ش هه‌ر‌ خواستی خه‌ڵكن و بۆ خه‌ڵكیشن‌.
هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گا و سووتاندنیان نیشانه‌ی بوونی دیموكراتی و ئازادی بیره‌ڕایه‌، به‌رگری له‌ خۆ كردنی هه‌ڵكوتاوه‌سه‌ران دیكتاتۆری و تاوانه‌.
به‌ كوشتدانی كوڕی خه‌ڵك خۆپیشاندانی خۆڕسكه‌ و داوایه‌كی ره‌وای خه‌ڵكه‌ و هیچ ده‌ستێكی سیاسی له‌ پشت نییه‌.
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێك داوای به‌ هه‌رێم كردنی كه‌ركوك ده‌كا و حزبه‌كه‌شی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌شی ده‌كات، به‌ڵام نه‌ سزای ده‌دا و نه‌ لێپێچینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پارێزگاری پارێزگایه‌ك ده‌چێت له‌ مووچه‌ و بودجه‌بڕ داوای هاوكاری ده‌كات.
گه‌نده‌ڵ و گۆڕانخواز، دێوه‌زمه‌ و فریشته‌، تاڵانچی و تاڵانكراو، دوو رووی یه‌ك ئاوێنه‌ن، بۆیه‌ ئاساییه‌ كه‌ شه‌و خه‌وتی گه‌نده‌ڵ و دێوه‌زمه‌ و تاڵانچی بیت، كه‌ به‌یانی خه‌به‌رت بۆوه‌ بووبیته‌ گۆڕانخواز و فریشته‌ و تاڵانكراو بیت.
شه‌هید.. شه‌هید ده‌كرێته‌وه‌ و ماته‌مگێڕان ئاگرباران ده‌كرین، بۆ كوشتنی گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌گێڕانیش ماته‌م ده‌گێڕدرێ.
Top