دژی پارتی به‌

دژی پارتی به‌
لای هه‌ندێ حزبی ناوچه‌خواز و ساسه‌تمه‌داری قین له‌ دڵی دیاریكراو و میدیای به‌ناو ئه‌هلی و سه‌به‌خۆ و بێلاین و، نووسه‌ر و میدیاكارانی قه‌ڵه‌م فرۆش، ئه‌گه‌ر دژی پارتی بیت، حه‌وت پشتت به‌ جاشایه‌تی و وڵات فرۆشی هێنابن، ده‌بیه‌ شۆڕشگێڕی عه‌یار 24، دز و گه‌نده‌ڵ به‌، به‌ گۆڕاخواز و وه‌ستای چاكسازی ناوت ده‌هێنن، گێل و گه‌وج و نه‌زان به‌، بیرمه‌ندێكی ناوداری و به‌ زه‌حمه‌ت وێنه‌ت ده‌ست ده‌كه‌ون، گه‌وجێنه‌ر و چه‌واشه‌كار به‌، به‌ مێژوونووسی سه‌رده‌م ده‌تناسێنن، ده‌روون نه‌خۆش به‌، شرۆڤكارێكی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ دووربینی رووداوه‌كانی نیو سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌خوێنیه‌وه‌، كورت و پوخت له‌ قانگه‌لۆشك سووك و چرووك تر به‌، هیچ با و زریان و گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك ناتجووڵێنێ.
Top