به پێی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌بێ له رۆژی 9ی ئابی ئه‌مساڵ پۆستی پارێگاری سلێمانی بدرێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، واتا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ببێته (استانداری استانی سلیمانیه)و دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوونیش ببێته (رئیس انجومن استانی سلیمانیه) هه‌موومان له‌بیرمانه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی واته‌واتی ئه‌وه‌ی ههڤڵ ئه‌بوبكر ده‌بێته (استانداری سلیمانیه) كاك مه‌لا به‌ختیار هاته سه‌رخه‌ت و گوتی: بۆ پاراستنی هه‌یبه‌تی سلێمانی ناهێڵین ههڵهوهڕێكی كۆنه به‌عسی ببێته (استانداری سلیمانیه) له برامبه‌ریشدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش ده‌یگوت: هه‌ر كاتێ بوومه (استاندار) گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌ندێكیان ده‌رده‌كه‌م و ئه‌وانی تریش ده‌ده‌مه دادگا، ئێستا به هۆی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تووڕه بوونی كاك مه‌لا به‌ختیار، ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ره‌خساوه هه‌م هه‌یبه‌تی سلێمانی بشكێنێ و هه‌میش گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ر بكا و بیشیان داته دادگا، ئێستا با بزانین له دوای 9ی ئاب هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری هه‌یبه‌ت شكێنی سلێمانی چی له گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كات.