له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه دوچاری ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه بۆته‌وه، سه‌ره‌تا به ناكۆكیه سیاسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم دواتر بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و خراپی ئابوری كوردستان، هه‌ر بۆیه‌شه به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات كه بودجه‌و داهاتی هه‌رێم به‌ره‌و چاكتر ببرێت، دیاره ئاسان نییه كه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زه‌قه ئابوری و كارگیری و داراییه به ساته‌وه‌ختێك چاره بكرێت به‌ڵام ئه‌سته‌میش نییه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و چاكسازی ببرێت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی خراوه‌ته روو له یه‌كێك له خاڵه‌كانی نه‌مانی دوو مووچه‌یه، راستی له كوردستان له كاتی ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌ترین بارگرانی له سه‌ر داهات زۆری بڕی دیاریكراوی مووچه بوو كه 850 ملیار دیناری عێراقیه واته گه‌ر 800 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌نارده بكرێت ته‌نها ده‌توانریت مووچه دابین بكرێت له كاتێكدا نه‌وت به 30 دۆلار بێت، كه‌واته خاڵی یه‌كه‌م له‌م گرفته كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مووچه‌خۆرانه بۆیه نه‌هیشتنی دوو مووچه واده‌كات ئه‌و بڕه زیاده‌یه قه‌ره‌بووی مووچه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر بكاته‌وه به‌ڵام باشتر وایه حكومه‌ت بیره‌كانی بۆ داهاتوو له‌م لایه‌نه زیاتر چڕبكاته‌وه، به جۆرێك كه‌رتی تایبه‌ت جیگره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت له دابینكردنی مووچه، هه‌ندێك له مووچه‌خوران به پێ شاره‌زایه‌تی و جگه له‌وه‌ش گریبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كه‌رته تایبه‌ته‌كان به ناوخۆیی و ده‌ره‌كی وابكات كه ده‌ستی كاری خۆماڵی زیاتر بكرێنه كاره‌وه، چونكه گه‌ر به‌مشێوه‌یه بروات هیچ كام له تازه‌ده‌رچووان هه‌لی كاركردنیان نامینی له حكومه‌ت، ته‌نها چاره‌سه‌ریش كه‌رته تایبه‌ته‌كانه و زیاتر بڕیاره‌كان سه‌ختربكرێت و ده‌رفه‌ت ته‌نها بۆ هاوڵاتی ئه‌م وڵاته بێت، و حكومتیش له‌به‌رامبه‌ردا چاوپیاخشانه‌وه‌یه‌ك به بڕیاره‌كانی مافی ده‌ستی كار و خانه‌نشین بكاته‌وه‌و زیاتر هانده‌ربێت بۆ ئه‌م كاره، گه‌ر كێشه‌ی مووچه‌خۆران چاره نه‌كرێت ئه‌وا به‌رده‌وام كورتهینان له بودجه رووده‌دات و هه‌موو كات دابینكردنی ئاسته‌نگ دێته پێشی به تایبه‌ت له قه‌یرانه‌كان . خاڵێكی دی ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌كانی بازرگانه‌كانه له راستیدا هه‌موو وڵاتێك مافی خۆیه‌تی كه پاره‌ی قه‌رزه‌كانی له لای ئه‌وانی تر كۆبكاته‌وه له قه‌یرانه‌كان چونكه كێشه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نه‌بوونی سیسته‌می بانكیه، له زۆربه‌ی جیهاندا ئابوری وڵات پشت به بانكه‌كان ده‌به‌ستێت و ئاڵوگوركێ نێوان هاوڵاتی و بانك، به‌داخه‌وه لێره كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه و سستی بانكه‌كان وایانكردوه كه خاوه‌ن سه‌رمایه پاره‌كانیان یا به شێوه‌ی موڵك یاخود له بانكی ئه‌هلی داده‌نێن،بۆیه هیچ كات بانكی حكومی خاوه‌ن كاش نییه و جێگایه‌ك نه‌بووه بۆ ئاڵویری دراو و كاری وه‌به‌رهێنان، نه‌ك ته‌نها گرفتی بانكه‌كانی هه‌رێم به‌ڵكو دوچاری ئه‌وه‌بووه كه پابه‌ند بێت به بانكی مه‌ركه‌زی عێراقی كه زۆرجار به‌رزونزمی دراوی دۆلار زیان به ئابوری هه‌رێم گه‌یاندووه، كه‌واته لاوازی بانكی هه‌رێم و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ته‌واوه‌تیش به بانكی مه‌ركه‌زی به‌غداوه، بۆیه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ئیشی جدی زیاتر ده‌وێت و خستنه‌گه‌ری بانكه‌كانی هه‌رێم و چالاكردنیان و هه‌روه‌ها پشك وه‌رگرتن له بانكه ئه‌هلیه‌كان بۆ فه‌راهه‌مكردنی داهاتی دێ جگه له كه‌رتی نه‌وت . خاڵیكی تری پرۆژه چاكسازییه‌كه كه خۆرێكی گه‌شی لێ به‌دی ده‌كرێت له رووی داهاتووی ئابورییه‌وه ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی سێ پاڵاوتگه‌ی نه‌وته له كوردستان ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باشه چونكه دوو لایه‌نه حكومه‌ت قازانج ده‌كات لایه‌نی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی پاڵاوتنی ئه‌و نه‌وته بێگومان فرۆشتنه‌وه‌ی دوای پاڵاوتن قازانجی لێ به‌رهه‌م ده‌بێت و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان هاوڵاتی و حكومه‌ت دروست ده‌بێت،لایه‌نی دووه‌م به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ پاڵاوتگه‌یه ده‌رفه‌تی هه‌لی كاركردن زیاد ده‌كات بۆ هاوڵاتیان،ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت نرخی سوته‌مه‌نیشی پێ هه‌رزان ده‌بێت واته فرۆشتنی زیاتر ده‌بێت و سودمه‌ندی جارێكی تر به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ حكومه‌ت و پله‌ی دووه‌م بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌رێته‌وه . كه‌واته ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌ر به‌ردیكیش له چیای ئابوری وڵات رێكبخرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ داهاتووی ئابوری و پته‌وبوونی ژێرخانی و زیادبوونی داهات، بۆیه روونه لێره‌دا خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان كه جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه پته‌وكردنی كه‌رتی بانك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار به‌ده‌ر له كه‌رتی حكومی و پێداچوونه‌وه‌ی قه‌رز و داهات و خه‌رجیات . ماسته‌ر له كاگیری كار