نرخى زێر چى بەسەر دێت ؟

نرخى زێر چى بەسەر دێت ؟
نرخى زێر لەگەڵ نرخى نەوت و دۆلار گورانکارى بەسەردادێت ،بەنمونە ئەگەر لە کاتێکدا نرخى نەوت بەرزبێتەوە ئەوا نرخى زێریش بەرزدەبێتەوە، بە هەمان شیوەش پەیوەندى بە نرخى دۆلارەوە هەیە، ئەوەش کاتێک نرخى دۆلار نزم بێـتەوە ئەوا نرخى زێر بەرزدەبێتەوە، لە ئێستادا نرخى نەوتى خامى برنت %6 رووى لە بەرزبوونەوە کرد بە شێوەیەک هەر بەرمێلیک نەوتى برنت سێ دۆلار زیادى کرد واتە بوو بە 59.71 دۆلار ، و نرخى نەوتى ئەمەریکاش بە دوو دۆلار بەرزبووەوە کە نرخەکەى گەیشتە 51.24 دۆلار، هەڵبەتە بە روونى دیارە هۆکارى ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆى کێشەکانى یەمەن و پرۆسە سەربازییەکەى سعودیا و هاوپەیمانەکان بوو، وەکو لەسەرەوە باسمان لەوە کرد کە نەوت کاریگەرى هەیە بۆ سەر نرخى زێر کەواتە ئەگەر لێکدانەوەیەک بۆ نەوتى عێراق بکەین کە بەشێکە لە ئوپیک ئەوا نەوتى ئوپیک جگە لەوەى کە پیشبینى ئەوە دەکرێت بۆ ساڵەکانى داهاتوو وردە وردە بەرزبێتەوە، بە شێوەیەک بۆ ساڵى 2040 خواست لە سەر نەوت لە 21 ملیون بەرمیل بگاتە 111 ملیون بەرمیل؟! ئەگەر باس لە ئەم دووساڵە بکەین لە ساڵى 2014 گەشە لەسەر خواستى نەوت تەنها 1 ملیون بەرمیل بوو، تەنانەت بۆ ساڵى 2015 گەیشتە 1.2 ملیون بەرمیل لە رۆژێکدا کە ئەمەش هەر زۆر کەممە و دابەزینى نرخى نەوتى لەگەڵ خۆى دروستکرد و بەمەش ئەمساڵ ئەگەر بە پێ نرخى نەوت بێت ئەوا زێر نرخەکەى روو لە دابەزینە .
بەڵام سەبارەت بە نرخى زێر کە لەم ماوەیەدا رووى لە بەرزبونەوە کرد بەتایبەت لە رۆژانى 26 مارسدا و دواتر لە 27 و 28 هەندیک نرخەکەى دابەزییەوە و لە چاو رۆژەکانى سەرەتاى مانگ کە نرخەکەى بەرز بوو ، خۆى بەرزبوونەوەى ئەم دواییەى بەهۆى داکشانەوەى یورو و سستبوونى ئەو دراوە بەمەش خواستەکان بەرەو زێر چوون و نرخەکەى بەرزبووەوە جگە لەوەش گرانبوون یا بەرزبونەوەى نرخى نەوت نرخى کاڵا بەنرخەکان لەوانە زێر زیاد دەکات بەتایبەت کاتێک کە قەواڵەکانى خەزینە و نرخى دۆلار دابەزینى بەخۆە بینى بەمەش نرخى دۆلار رووى لە هەڵکشان کرد، یا هەندێک جار بەرزبوونەوەى نرخى نەوت هەندێک بۆچوون واى لێک دەدەنەوە کە ئەو بەرزبوونەوەیە لە ئەنجامى هەڵئاوسانەوە دەبێت و زۆرجار هۆکارە بۆ گرانبوونى کاڵاکانى تر بە تایبەت بەنزین کە ئەمەش دەبێـتە هۆى گرانبوونى ئامرازەکانى هاتۆچۆ لە ئەنجامدا هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکانى بازاڕ بیگومان زێریش یەکێکە لەو نرخانەى بازاڕ.
هەرلەم ماوەیەدا بەهۆى دابەزینى قەواڵەى خەزینەى ئەمەریکیەوە نرخەکانى زێر رووى لە بەرزبوونەوە کرد، بە هەمان شێوەش هەر کاتێک رێژەى نرخى سودەکان لە ئەمەریکا روو لە زیادبوون بکات ئەوا نرخى زێر دادەبەزێت ، بە تایبەت لەم کاتەدا کە بانکى فێدراڵى ئەو وڵاتە لە بەرنامەیدایە کە نرخى سود بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەى تاکە کاشى بازاڕ بریتى بێت لە دۆلار بۆ بەکارهینانى لە لایەن وەبەرهینەرەکانەوە بەمەش زێر روو لە دابەزین دەکات، بەمشێوەیە پیشبینى ئەوە دەکرێت کە لەگەڵ ئەو بەرزبوونەوەى رێژەى سودە نرخى زێر روو لە دابەزین بکات تاوەکو وەرزەکانى پایز لەوانەیە بگاتە 1180$ !!
بەڵام دەنگو و باسى ئەوە هەیە کە کۆمپانیاى ئەپل جۆرە موبایلى وتش ئەپلڕ بە بە کارهێنانى زێر دروست بکات بەمشیوەیە نزیکەى 746 تەن لەم ماددەیە بەکاردەهێنیت واتە دەبێتە سیێەم وڵاتى بەکارهێنەر و خواست لە سەر زێر لە پاش چین و هند لە سەر ئاستى دونیا، کەواتە لەم هەنگاوەدا لەوانەیە نرخى زێر بەرزبێتەوە بۆ جارێکى تر ، ئەوەى لێرەدا جێگەى ئاماژە پێکردنە ئەم هەنگاوە نەکراوە جارێ بۆیە ئەم پیشبینیە لە چاوەروانکراویدا دەمینێتەوە .
هەر لەسەر پرسى زێر کۆمەڵى کۆمپانیا و دەزگاى تایبەت لە لندن وەک سوسیتیە جنراڵ و بانکى بارکلیز و سکوتیا جۆرە سیستەمێکى ئەلکترۆنى بۆ جێگیر کردنى نرخى زێر کە ئەمەش چەند جارى تر کۆبونەوە کراوە لەمەر ئەم بابەتە بەڵام ئەمجارەیان وا پیشاندراوە کە بە تەواوەتى شەفاف بن لە کارەکانیاندا ، زیاتر لە سەر وڵاتى یونان گفتوگۆ کرا بەوەى ئایا مامەڵەکانى زێریان بە یۆرو دەمینى یا دەگۆرێت ، بێگومان ئەمەش فاکتەرێکى گرنگە بۆ گۆرینى نرخى زێر.
لە کۆتایشدا بە پێ بنەماکان و رێڕەوەکانى ئێستاى دونیا زێر روو لە دابەزین دەکات تاوەکو چەند مانگیک بە مەرجێک نرخى سودەکانى ئەمەریکا بە جێگرى بمێنیتەوەو هیچ گۆرانکارییەک لە سیاسەتى دۆلارى ئەمەریکى نەکرێت .
ماستەر لە کارگیرى کار
Top