چەند پەیامیک بۆ حکومەتی هەرێم حکومەتی هەریم لەم قەیرانەدا چیبکات؟

چەند پەیامیک بۆ حکومەتی هەرێم حکومەتی هەریم لەم قەیرانەدا چیبکات؟
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان دوچاری کێشەیەکی ئابوری بووە لەئەنجامی پابەندنەبوون و گرفتە ئابورییەکانی حکومەتی عێراقی لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بۆیە کوردستان لەبەردەم دوو چارەسەرە یەکێکیان خێرا و ئەوی تریان لەسەرخۆ،سەبارەت بە یەکەم دەبێت خەرجیاتی گشتی کەمبکرێـتەوە و مووچەی پلە تایبەتەکان و باڵادەستەکان کەمبکرێـتەوە لە رێگەی دانانی رێژەیەک باج بە پێ مووچەکە کاتی ئەوە هاتووە ئەو مووچە بەرزانە هاوکاری حکومەت بکەن، جگە لەوەش باجی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و بیانیەکان کە لەناوەوەی هەرێمی کوردستان کاردەکەن زیادبکرێت چونکە کەمترین بڕی باج لە نێوان وڵاتە عەرەبیەکان بریتیە لە عێراق بە هەمان شێوەش کوردستان،هەروەها داهاتی ناوخۆیی و خاڵە سنووریەکان بە گشتی بخرێتە بەردەست و بۆئەوەی بەلایەنی کەمەوە قەرەبووی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت، بەهەمان شێوەش باج لەسەر خەلکانی بیانی دابنریت کەلە کوردستان کاردەکەن و هەروەها بانکە بیانیەکانیش کە لە هەرێمی کوردستانن بڕیک لە قازانجیان بۆ داهاتی کوردستان بچێت و لەکاتی پێداویستی قەرز ئەوان لە رێزی پیشەوە بن بۆ پێدانی قەرز بە حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەرە لەسەرخۆکانیش ئەتوانین بەوە پێناسەی بکەین کە پلانی داهاتووی حکومەتی کوردستان بریتیی بیت لە چارەسەرکردنی گەورەترین بارگرانی لەسەر ئابوری کە زۆری مووچە خۆرانە و بڕی ساڵانەی مووچە دەگاتە نزیکەی 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ئەمەش یەکێکە لە کارەساتە ئابورییەکان، بۆیە یەکەم خاڵ کە پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتیە دۆزینەوەی جێگرەوە لە کارکردنی خەڵکی کوردستان، واتە ئێتر سنورێک بۆ دامەزراندن و کاری حکومی بکرێت، (خێخێە ) لە دامودەزگا حکومیەکان پەیرەوبکرێتەوە بەڵام بە جۆرێک بیێت کە هەلی کار بۆ خۆماڵی بێت نەوەک بیانی، هەروەها توندکردنی یاساکانی گریبەستی کەرتە تایبەتەکان بە خستنە کاری خەڵکی خۆماڵی، ئەوەی لە هەمووی گرنگترە باشتر وایە حکومەتی هەرێم زۆر یاسای کارگیری بگورێت لەوانە گواستنەوەی فەرمانبەران لە کەرتی حکومی بۆ کەرتی تایبەت بە فەرمی و دانانی سیستەمێک بۆ پێدانی هەموو مافیکی دەستی کار، بەنمونە مافی خانەنشین پەیڕەو بکرێت لە کەرتی تایبەت و هەروەها مافی ساڵەکانی کارکردن لە کەرتی حکومەت و هەژمارکردنی لە کەرتە تایبەتەکان، و رێگریکردنی تەواوەتی لە هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان، لەکاتی زۆر پیویستی بەو دەستی کارە بیانیانە با باج لەسەر مووچەکانیان دابنرێت بۆ ئەوەی داهاتێک لە رێگەی ئەو باجەوە بگەرێتەوە بۆ خەزینەی وڵات، هەروەها پێداچوونەوەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری و نەهیشتنی بن دیوارو گەندەڵی و کەمکردنەوەی مووچە خەیاڵیەکان، هەموو ئەمانە بە دانانی سیستەمی ئەلەکترونی پیشکەوتوو و چاودێریکردنی مووچە دوبارەکان و وەرگرتنی زانیاری لە سەر هەموو فەرمانبەرێکی حکومی و کونترۆڵکردنی زیدەرۆیی، ئێتر کاتی ئەوە هاتووە هەرچی تاکێکی ئەم وڵاتەیە لە لای حکومەت مەلەف و زانیاری هەبێت و بەمەش تەواوی سەرپیچی دەردەخرێت، مەسەلەیەکی تر هەیە کە زۆر گرنگە پلانی تایبەتی بۆ دابریژرێت ئەویش مەسەلەی بانک و سیستەمەکەیەتی لە کوردستان، لە جیهاندا بانک بە بربڕەی ئابوری وڵات هەژماردەکرێـت، هەر کاتێک بانک هەرەس بێنیت ئەوا ئابوری ئەو وڵاتە تێک دەشکێت، بەڵام لە کوردستان بانک وەسیلەیەکە بۆ وەرگرتنی پارەی داهات و پیدانی بە پرۆژەو مووچە، وەکو خەزینەیەک یاخود جانتایەکە، چەندەها جار هەرەسی هێنا لەگەڵ ئەم قەیرانە ئابورییەی کوردستان، کەواتە گرنگترین خاڵ باشتر وایە سیستەمەکە بگوردرێت و گرنگی زیاتر بە بانکی مەرکەزی هەرێم بدرێت، بە شێوەیەک کونترۆڵی هەموو بانکەکانی کوردستان بکات بە ناوخۆیی و بیانی و پارەی یەدەگی ئەو بانکانە بە فەرمی لەو بانکە هەلبگیرێت و مەرجەکان تونتربکرێـتەوە لەسەر بانکە بیانیەکان کە بەشێک لە پارەی هەڵگیراویان قازانجەکەی بۆ بانکی هەرێم بێت یاخود مەرج لەسەر کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی دابنرێـت کە بەشێک لە پارەیان لە بانکی حکومی دابنین و بەشەکەی تریان بۆیان هەیە لە بانکی بیانی ناو کوردستان دابنێن، چونکە ئەو پارەیەی ناو بانک باشترین سەروەتە بۆ کاری وەبەرهێنان و بیناسازی و مامەڵە، لە کۆتایشدا با داهاتی نەوت لە کەرتی وەبەرهێنان کاری پیبکرێت و چیتر لە چاوەرۆانی تەنها یەک داهات نەبێن، با دوا پلانی ئابوری دانانی هاوسەنگیەک بێت لە نێوان خەرجیات و داهات بۆئەوەی ئەگەری توشبوون بە کورتهێنان کەمبکرێـتەوە . ماستەر لە کارگیری کاردا
Top