رێککەوتننامەکانی ئیبراھیم بەرەو پێشەوەچوون، نەک بەرەو دواوە

رێککەوتننامەکانی ئیبراھیم  بەرەو پێشەوەچوون، نەک بەرەو دواوە
دەیڤید ماکۆڤسکی*

لە ١٥ی ئەیلوولدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامە مێژووییە تازەکانی ئاساییکردنەوە لە باخچەی کۆشکی سپی، میوانداریی عەبدوڵا کوڕی زەیدی وەزیری دەرەوەی ئیمارات و ھاوتا بەحرەینییەکەی عەبدولەتیف زەییانی و سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامیین نەتانیاھۆی کرد، تێڕوانینی بەرایی بۆ دەقی ئەو پەیماننامانە- کە کۆی گشتییان بە (رێککەوتننامەکانی ئەبراھام) ناودەبرێن، ئاماژە بۆ ئەو خاڵانە دەکات کە لەگەڵ پەیماننامەکانی پێشوو یەک دەگرنەوە، کە ئیسڕائیل لەگەڵ میسر و ئوردن واژۆی کردبوون، لەوەش گرنگتر بۆ ئەو خاڵانەی کە لەگەڵ ئەوانەی ئێستادا جیاوازن.
ناکۆکبوون لەگەڵ پەیماننامەکانی پێشوودا
ئەو پەیماننامانەی ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ میسرو ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ ئوردن واژۆکران، بە پلەی جیاواز جەخت دەکەنەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ھەڵواسراوی پەیوەست بە ململانێی چەکداری، لە دۆخی میسردا چوارچێوەی ناوچە سەربازییە قەدەغەکراوەکان لە نیمچە دوورگەی سینا فاکتەرێکی زۆر گرنگ بوو، بەو پێیەی میسر و ئیسڕائیل چەندین جەنگیان دژی یەکدی بەرپا کردووە لە ساڵانی ١٩٤٨ و ١٩٥٦و ١٩٦٧و ١٩٧٣. ئەو جەنگەی دواییش بە چەند ساڵێکی کەم لە سەردانی سەرنجڕاکێشی ئەنوەر سادات سەرۆکی میسر رووی داوە بۆ قودس لە ساڵی ١٩٧٧، سەرکردەکانی دیکەی ناوچەکە نەیانتوانی بەرگەی ئەو شۆکانەی دوایی بگرن، بۆیە رەخنەیان لەو ھەنگاوەی میسر گرت، بەو رێبازەی کە بۆ خۆی نەخشەی کێشا، لەبەر ئەوە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی بارەگای سەرەکیی لە قاھیرەوە بۆ پایتەختی تونس گواستەوەو تا دوای تێپەڕبوونی دەیەیەک، ئینجا گەڕایەوە.
بەڵام سەبارەت بە پەیماننامەکە لەگەڵ ئوردندا، شا حوسێنی ئوردن و سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ئیسحاق رابین ھەوڵیان دا ھەموو توانایەک پەکبخەن پەیوەست بە تازەبوونەوەی ململانێ، ئەویش بە گەیشتن بە چارەسەری تازە تایبەت بە خاک، بۆ نموونە، (بەکرێگرتنی خاکی سەر سنوور بۆ ماوەی بیست و پێنج ساڵ)، ھەروەھا گەیشتن بە لێکگەیشتنێک لە دوا ساتدا دەربارەی مافەکانی ئاو. لەو کاتەدا، کێشەی ئاو ھۆکاری ریشەیی ململانێ بوو لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام ئەمڕۆ سووکتر بووە بە ھۆی ئەو پێشکەوتنەی لە بواری شیرینکردنی ئاو ھاتووەتە دی.
بە کورتی، ئەو ئەو دوو پەیماننامانەی نێوان ئەو دوو حکومەتە ھۆکار بوون بۆ پێچانەوەی لاپەڕەی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئیسڕائیلدا، تەنانەت لەسایەی نامسۆگەریی مانەوەی کێشەی فەڵەستین بێ چارەسەرو مەسەلەی ئاساییکردنەوە لەنێوان کۆمەڵگاکانی ئەو دەوڵەتانە. لەبەرامبەریشدا، ئەو دوو رێککەوتننامانەی کە لە پازدەی ئەیلوول واژۆکران تا راددەیەکی زۆر خاڵین لە لێکەوتەکانی رابردوو.
یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەوەش، سنووری ھاوبەش نییە، لەنێوان ھەر یەک لە ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسڕائیلدا، ئەو دوو دەوڵەتەش ھەرگیز جەنگیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا نەبووە لەسەر خاک، بۆیە ھەست بە ھیچ شۆکێکی گشتی لای ھەر یەک لەو دوو لایەنە بەدی ناکرێت. سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتانی کەنداو بە فەرمی بەشدارییان لە بڕینی پەیوەندیی عەرەب لەگەڵ ئیسڕائیل لە سالڕی ١٩٤٨دا کردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندیی نیمچە نھێنییان بە پلەی جیاواز لەگەڵ دەوڵەتی جوودا ھەبووە، لە ھەنگاوێکیشدا کە بەڵگەیە بۆ ئەمە، کاتێک بەرپرسانی فەلەستینی داوایان لە کۆمکاری عەرەبی کرد، پرۆتستۆی رێککەوتننامە تازەکەی ئیمارات بکات، وەڵامی ئەوە بوو کە ھەر دەوڵەتێکی عەرەبی مافی ھەیە بڕیاری سەروەریی تایبەت بەخۆی لەم ھەنگاوانەدا ھەبێت، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر دوورە لە بەرھەڵستیکردنی دراماتیکیی کۆمکارەکە لەمەڕ رێککەوتننامەکانی ساڵی ١٩٧٩ی کامپ دەیڤید.
ئەو دوو رێککەوتننامانەی ھەفتەی پێشتر واژۆکران، پەیوەستن بە کێشانی نەخشەڕێگای تازە بۆ ناوچەکە، بەڵگەیشە بۆ نزیکبوونەوەیەکی پتەوی نێوان عەرەب و ئیسڕائیل تایبەت بە کێشە ستراتیژی و دەرفەتە ئابوورییەکان، ھەردوو رێککەوتننامەش زۆر ھانی ئاشتی دەدەن لەنێوان گەلاندا (پەیوەندییەکانی گەشتیاری و بازرگانی و وەبەرھێنان دەگرێتەوە)، لەجیاتی ئەوەی تەنیا لەنێو حکومەتەکاندا بن.


خاڵی دەقەکان کە شایانی تێبینین
ئایا بە راستی ئەو ناولێنانە گرنگە؟ دەقی رێککەوتننامەی ئیمارات – ئیسڕائیل درێژترە لە رێککەوتننامەی بەحرەین، چونکە حکومەتی ئەو دوو وڵاتە بۆیان رەخسا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا گەڕێک لە کۆمەڵە کارێکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن، پێش ئاھەنگی واژۆکردن (پرسەکانی وەک فڕۆکەوانی شارستانی و وەبەرھێنانی لەخۆگرت، وێڕای ئەوەی وردەکاریی تەکنیکیی زیاتر ھەبوون، دەبووایە لە مانگەکانی دادێ یەکلایی بکرێنەوە)، بەرپرسانی ئیسڕائیل ناوی (پەیماننامەی ئاشتی)یان لە رێککەوتننامەکی ئیمارات نا، تاکو لەگەڵ پەیماننامەکانی پێشوو یەکسان بێت- ئاماژەشیان بە چەند نموونەیەکی ھاوشێوە کرد لە مێژووی تازەدا، کە رێککەوتننامەکانی ئەو دەوڵەتانەی راستەوخۆ ناکەونە ململانێوە بە (پەیماننامەی ئاشتی) وەسف کرد، لە کۆتاییشدا، پەیماننامەکە ئەم ناوونیشانەی لێ نرا"رێککەوتننامەی ئاشتی «رێککەوتننامەکانی ئەبراھام »:پەیماننامەی ئاشتی، پەیوەندیی دیبلۆماسی و ئاساییکردنەوەی تەواوی نێوان ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و دەوڵەتی ئیسڕائیل ".
لە بەرامبەردا، لە ١١ی ئەیلوولدا ئەم دەستکەوتەی بەحرەین بە رۆژانێکی کەم پێش لە کاتی ئاھەنگەکە راگەیاندرا، دواجار ئەو رێککەوتننامەیە زۆر کورتە و ناو ونیشانەکەیشی "«رێککەوتننامەکانی ئەبراھام»: راگەیاندنی ئاشتی و ھاوکاری و پەیوەندیی دۆستانە و بنیاتنەرانەی دیپلۆماسییە ".


پێگەی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا:
رێککەوتننامەکەی ئیمارات بڕگەیەکی تێدایە تایبەت بەوەی چۆن عەرەب و جوو لە ھەمان رەچەڵەکن (ئیبراھیم)، ھەردووکیشیان دانیشتووانی رەسەنن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەم داڕشتنەش بۆیە گرنگە، چونکە بە ئاشکرا ئەو پرۆپاگەندانە رەت دەکاتەوە کە ماوەیەکی زۆرە لە نێو عەرەبدا ھەیە بەوەی کە زایۆنیزم نامۆیە بە ناوچەکە.
ئاشتیی کلتووری: بەرپرسانی ئیسڕائیل ئەوانەی بە شێوەیەکی تۆکمە لە ئەنجومەنە نھێنییەکاندا خزاونەتە نێو رێککەوتننامەکی ئیماراتەوە دەڵێن کە ئیماراتییەکان بەتەنگەوەی جەختکردنەوە بوون لەسەر لێکگەیشتنی نێوان ئایینەکان و لێبووردەیی ئایینی، ھەمان ئەو رێککەوتننامەیە بەدەق دەڵێت: " ھەردوو لا بەڵێن دەدەن کە پابەندبن بە لێکگەیشتنی ھاوبەش و رێزگرتن و پێکەوەژیان و کلتووری ئاشتیی نێوان کۆمەڵگاکانیان کە کاریگەربوونە بە ھەمان رەچەڵەکی ھاوبەشیان، ئیبراھیم، ھەروەھا سەردەمێکی تازەی ئاشتی و پەیوەندیی دۆستانە، کە لە رێککەوتننامەکەدا ھاتووە، لەمیانی پەرەپێدانی بەرنامەکانی نێوان ھەردوو گەل، ھەروەھا دیالۆگی نێوان ئایینەکان و ئاڵوگۆڕکردنی کلتووری و ئەکادیمی و زانستیی نێوان گەلانی ھەردوو لا "
ڕاستییەکەی، رێککەوتننامەکە بە دیاریکراوی بەڵێنێکی جەوھەریی تێدایە، چونکە ھەردوو لا دەزانن کە پێویستییان بە پەیوەندی ھەیە لەسەر ئاستی کۆمەڵگادا، نەک بە تەنیا لەسەر ئاستی حکومیدا. بە بەڵگە ھەردوو پەیماننامەی ئیسڕائیل لەگەڵ میسرو ئوردن، زۆر لە ھەمان کێشەکانی ئاساییکردنەوەیان ھێنایەوە یاد کە بە دەق لە پەیماننامەکە لەگەڵ ئیسڕائیلدا ھاتوون، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کێشانە کرانە پاشکۆ و بە پراکتیکی پێوەی پابەند نەبوون، بۆ نموونە، پەیماننامەی ئوردن ئاماژە بە چالاکیی نێوان ئایینەکان (ماددەی ٩.٣)و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری/زانستی(ماددەی١٠) دەکات، بەڵام ھیچ لەمانە لەم چەند دەیەی دوای واژۆکردنی پەیماننامەکە جێبەجێ نەکران.
جەختکردنەوە لەسەر کێشە دووقۆڵییەکان:


بەحرەین و ئیسڕائیل و ئیمارات نایانەوێت بە ھەوڵدانی وتووێژکردن لە باتی فەلەستینییەکان تۆمەتبار بکرێن، یان زەوتکردنی خانووەکانی ئوردن وەک میراتگر بەسەر چیای ئەلھەیکەل (حەرەمی پیرۆز لە قودس). دواجار ھەردوو رێککەوتننامەکە بەدەق ناڵێن ھیچ گۆڕانکارییەک بخرێتە ناو سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکان لەو شارەدا. لەباتی ئەوە، ھەردوو لا بە تەواوی جەخت دەکەنەوە سەر کێشە دوو قۆڵییەکانی وەک جووڵەی گواستنەوەی ئاسمانی و بازرگانی و سەپاندنی باج، دەکرێت ئەو رێککەوتننامەی ئیمارات ببێتە نموونەیەکی زیاتر گشتگیری رێککەوتننامەکانی ئیسڕائیل لەگەڵ بەحرەین و ئەگەری شەریکی دیکەی عەرەب. لەم کاتەشدا، پەیماننامەی سێیەم لەم ھەفتەیەدا داڕێژراو واژۆکرا( راگەیاندنی رێککەوتننامەکانی ئەبراھام) کە زۆر کورت و گشتگیرن، ئامانجیان ھاندانی ئامانجی ھاوبەشی ئیقلیمییە لە پێناو ئاشتیدا، بە گوتەی ھەندێ بەرپرس.
ئایا ھەیکەلبەندێکی ئەمنی لە ناوچەکە ئامادە دەکرێت؟


بڕگەی حەوتەمی رێککەوتننامەکەی ئیمارات بە دەق دەڵێت: (ھەردوو لا ئامادەن بێنە پاڵ ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئامادەکردن و راگەیاندنی- ئەجێندای ستراتیژیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست- لەپێناو فراوانکردنی ھاوکاریی دیپلۆماسی و بازرگانی و سەقامگیری و شێوازی دیکەی ھاوکاری لە ناوچەکە، ھەردوو لاش پابەندن بە ھاوکاریی نێوانیان و لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەپێی ھەلومەرج و لە پێناو بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی و سەقامگیری و بووژاندنەوەی پەیوەندیی نێوانیان، ھەروەھا لە پێناو سەرتاسەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، لەوانەش ھەوڵی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا).
لە رووی تیۆرییەوە، دەکرێت ئاماژەکردن بە - ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە – ببێتە ناوونیشان بۆ ھاوکاریی فراوانتری ئەمنی، لەگەڵ ئەوەشدا، پەیماننامەکە باس لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی ھاوبەشی بەرگری ناکات، بۆیە بە لۆژیک وا لێک دەدرێتەوە کە ئاماژە بۆ ئێران دەکات، راستییەکەی، بەرپرسانی ئیمارات ویستیان بە تەواوی ھەر لێکدانەوەیەکی لەم شێوەیە دووربخەنەوە، بەڵام ھەندێ چاودێر پێیان وایە کە بڕگەی (٧)ی ر]ککەوتننامەکە ھەموو ئەو حکومەتانە لە ناوچەکە یەکدەخات کە لەھەمبەر ئیسلامی سیاسی ھەست بە ئاسوودەیی ناکەن و، رەنگە ھانیان بدات کە بەرەیەک دژی ئەو دەوڵەتانە پێک بھێنن کە بە توندی پشتیوانیی دەکەن، بۆ نموونە:ئێران و تورکیا و قەتەر. کۆتایی
لە کۆتاییدا، مکوڕبوونی سیاسیی ھەردوو لای رێککەوتننامەکە ئەوە دەردەخات، کە ئایا پەیماننامەکە دەبێتە مەرەکەبی سەر کاغەز، یان پلانێکی کارکردن، سەبارەت بە ئیسڕائیل و ئیمارات، ھۆکاری لۆژیکی لەپشت رێککەوتننامەکە لە تەوافوقی گەورەی نێوانیان لە دوو رووەوە سەرھەڵدەدات.


پەراوێزخستنی ئەو ھێزانەی کە زیاتر سەقامگیریی ناوچەکە لەق دەکەن، لە ترسی کشانەوەی پلەبەپلەی ئەمریکا لە ناوچەکە، ھەروەھا لابردنی ئەو ئاستەنگانەی نێوان ھەردوو وڵات، کە لە ھەموو دەوڵەتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پشت بە جیھانگیری دەبەستن و جەخت دەکەنەوە سەر تەکنەلۆجیا. ھەمان ئەو لۆژیکە، وای لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئیمارات ئەنوەر قرقاش کرد، بە ئاشکرا لێدوان بدات کە ئاشتییەکی نیمچە گەرم واژۆدەکات، ھەروەھا ئیسڕائیل مکوڕە لەسەر ئەوەی ھەوڵی بەردەوام بدات بۆ کۆتایی ھێنان بە دوورەپەرێزیی ئیقلیمیی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر ورەی سیاسیی ھەر لایەنێک رووخا بە ھەر ھۆیەک بێت، ئەوا باشترین رێککەوتننامە ناتوانێت رەوڕەوەی ئاشتی بەرەو پێش بەرێت.

* دەیڤید ماکۆڤسکی ھاوپیشەی (زیگلەر)ە لە پەیمانگەی واشنتۆن، بەرھەمھێنەری بەرنامەی دەنگیی (خاڵەکانی بڕیار)ە و لەگەڵ دینس رۆس بە ھاوبەشی نووسەری کتێبی (بەھێزو خاوەن ئازایەتیی باش بە :چۆن سەرکردە گرنگەکانی ئیسڕائیل بۆ دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان کاریان کرد؟)ـە.

 سپۆت:
 سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتانی کەنداو بە فەرمی بەشدارییان لە بڕینی پەیوەندیی عەرەب لەگەڵ ئیسڕائیل لە سالڕی ١٩٤٨دا کردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندیی نیمچە نھێنییان بە پلەی جیاواز لەگەڵ دەوڵەتی جوودا ھەبووە
 دەقی رێککەوتننامەی ئیمارات – ئیسڕائیل درێژترە لە رێککەوتننامەی بەحرەین، چونکە حکومەتی ئەو دوو وڵاتە بۆیان رەخسا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا گەڕێک لە کۆمەڵە کارێکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن
 بەرپرسانی ئیسڕائیل ناوی (پەیماننامەی ئاشتی)یان لە رێککەوتننامەکی ئیمارات نا، تاکو لەگەڵ پەیماننامەکانی پێشوو یەکسان بێت
 رێککەوتننامەکەی ئیمارات بڕگەیەکی تێدایە تایبەت بەوەی چۆن عەرەب و جوو لە ھەمان رەچەڵەکن (ئیبراھیم)، ھەردووکیشیان دانیشتووانی رەسەنن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
 بەحرەین و ئیسڕائیل و ئیمارات نایانەوێت بە ھەوڵدانی وتووێژکردن لە باتی فەلەستینییەکان تۆمەتبار بکرێن، یان زەوتکردنی خانووەکانی ئوردن وەک میراتگر بەسەر چیای ئەلھەیکەل
 ھەندێ چاودێر پێیان وایە کە بڕگەی (٧)ی ر]ککەوتننامەکە ھەموو ئەو حکومەتانە لە ناوچەکە یەکدەخات کە لەھەمبەر ئیسلامی سیاسی ھەست بە ئاسوودەیی ناکەن و، رەنگە ھانیان بدات کە بەرەیەک دژی ئەو دەوڵەتانە پێک بھێنن
Top