پیلانگێڕییەکانی حزبی دیموکرات و ڕاگەیاندن لەئاستێکی نزمە

پیلانگێڕییەکانی حزبی دیموکرات و ڕاگەیاندن لەئاستێکی نزمە
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گۆڤاری ( The atlantic ) چیرۆکێکی هەڵبەستراوی سەختەی بڵاوکردەوە دەربارەی سەرۆک ترەمپ، کە هەمیشە سوپا و جەنگاوەرە دێرینەکانی لەپێشی پێشەوە داناوە. لەوتارەکەی ئەم گۆڤارەدا بانگەشەی ئەوە کراوە، گوایە ڕێزی جەنگاوەرە دێرینەکانی نەگرتووە، لەکاتێکدا ئەم سەردانە ساڵی ٢٠١٨ بۆ گۆڕستانی ئەمەریکییەکان لەنزیک پاریس ڕێکخرابوو بەهۆی خراپی کەشوهەوا هەڵوەشایەوە. سەرنووسەری گۆڤاری ( The Atlantic) جێفری گۆلدبێرگ ئەو تۆمەتبارکردنەی بێ گەڕانەوە بۆ هیچ بەڵگەیەک و سەرچاوەیەکی فەرمی دژی سەرۆک ترەمپ بڵاوکردۆتەوە. ئەمە تەنیا کۆپیەکی یەدەگی بەڕێز گۆلدبێرگە، بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەکی نادیار بڵاوی کردۆتەوە، ئەمەش وایکردووە، لێکدانەوە و متمانە بەڕاستی و دروستی ئەم چیرۆکە لەلایەن خوێنەر و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن وەکو کارێکی نەکردە بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەرچەندە سەرچاوەیەکی زانراوی دیار لەئارادا نییە، تاکو بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەوە پشتڕاست بکاتەوە، کە زانیارییەکانی بەڕێز "گۆلدبێرگ" دروستن، هەروەها دیموکراتەکان و هاوپەیمانەکانیان لەدەزگا ڕاگەیاندنە سەرەکییەکان، بەهەقایەتێکی درۆئاسا دەستیان پێکردووە، جێگری پێشووی سەرۆک جۆ بایدن، کە ئێستا ڕکابەری ترەمپە، بەئەنقەسەت وتارەکەی ئەم گۆڤارەی پشتگوێ خست. هەندێک زانیاری و ڕاگەینراوی تۆمارکراو لەلایەن کەسانی شاهید و ئامادەی هەقیقی نێو ڕووداوەکان هەن، لەگفتوگۆکانیاندا شێواندن و قسەکانی بەڕێز گۆلدبێرگ ڕەت دەکەنەوە.
سەرۆک ئەم قسانەی لەسەر زاری ( زاک فوینتیس) ڕەتکردەوە، کە وەکو جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو کاری کردووە . جۆن کیلی ڕایگەیاند زاک فوینتیس " گوێی لە سەرۆک ترەمپ نەبووە وەسفی هیچ کەسێک بەدۆڕاو" کردبێت. ئەمەش نێوبانگ و کارە شێواوە سەرەکییەکەی بەڕێز گۆلدبێرگ ناشیرنتر دەکات. فوینتیس دەڵێت سەرچاوەکە نادیارە "دوورنییە گێڕانەوەکان ڕاستەوخۆ بن"، پتر لەبەرپرسێک لەکاتی گەشەتەکەی ساڵی ٢٠١٨ فەرەنسا بەشداربوون، بەشێوەیەکی فەرمی بانگەشەکانی بەڕێز گۆلدبێرگیان ڕەتکردۆتەوە، لەنێو ئەوانشەدا سکرتیری پێشووی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی سارا ساندرز، کە لەبەرنامەی گەشتەکەی ئەنجام نەدراوەکەی سەرۆک بۆ فەرەنسا بەشدار بووە، وتارەکەی ئەم گۆڤارەی بەشێوەیەکی تەواو بەشتێکی قۆڕ وەسفکرد.
تەنیا ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی جۆن بۆلتونیش، کە هیچ بە سەرۆک ترامپ سەرسام نییە، گوتیەتی ئەو بەخۆی لەو گفتوگۆیەدا ئامادە بووە "گوێی لێ نەبووە" گوێی لەو بانگەشانە نەبووە، کە بەڕێز گۆلدبێرگ بڵاوی کردۆتەوە. لەنێو هەندێک کەسی دیکەشدا، کە بەرگری لەهەڵوێستی سەرۆک ترەمپ دەکەن، جێگری سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەنووسیی کۆشکی سپی هۆگان گێدلییە، گەورە ڕاوێژکاری کۆشت سپی ستیڤن میللەر و جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی بۆ پەیوەندییەکان دان سکافینۆش ئەم شتانە ڕەت دەکەنەوە.
ژمارەیەکی زۆر بەڵگە لەبەردەستە، زیان بەڕاستگۆیی و پیشەیی بوونی بەرێز گۆلدبیرگ دەربارەی ئەم بابەتە دەگەیێنن، ئەو نامە ئەلەکترۆنیانەی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکەن و ئەوەی بووزی فیید ناردوویەتی، ڕێک پێچەوانەی ئەو بانگەشانەیە، کە گۆڤاری The atlantic بڵاوی کردۆتەوە.
زۆر بەداخەوە، هەرچەندە ئەمە ڕەچاو دەکرا، ڕێگە لەداڕمانی خێرای بانگەشەکانی گۆلدبێرگ ناگیرێت، ئەمەش لەڕێگەی هەژماری ڕاستەوخۆ و بەڵگەی ڕاستەوخۆ و دەزگا ڕاگەیاندنە باوەکانەوە ڕوویدا، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەواڵی درۆی سەختەکار بکەن، بەکردەوە هەموو جێبەجێ کارە سەرەکییەکان بەهەر شێوەیەک بێت دەریچەیەک بۆ ئەم قسە بۆش و بێ واتایانە بدۆزنەوە، تەنیا جۆ بایدن ڕیکلامەکانی کە بریتییە لەهێرشکردنە سەر سەرۆک ترەمپ بڕی و کەمی کردەوە. نەدەزگاکای ڕاگەیاندن داوای بووردنیان کرد و نە بایدنیش دەستی لەبەکارهێنانی هەقایەت و گێڕانەوەی درۆ هەڵگرتووە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، بۆچی بەڕێز گۆلدبێرگ ئەم جۆرە چیرۆکە پڕ لەکەموکوڕیی و خراپانە بەم شێوە زەقە بڵاو دەکاتەوە؟. ڕەنگە کارێکی شەیتانانە لەدرێژەی بابەتەکەدا هەبێت. خاوەنی بەشی زۆری کۆمپانیای The atlantic ملیادێر لۆرین باول گۆبزە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی The Daily Caller، لە ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی ١.٢ ملیۆن دۆلاری وەکو هاوکاری پێشەکەش بە جۆ بایدن و دیموکراتەکانی دیکە کردووە. خاتوو گۆبز خاوەنی ٪٧٠ The Atlantic ە، بەزۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕێز گۆلدبێرگە. پتر لە ٦٠٠ هەزار دۆلاری پێشکەش بە جۆ بایدن کردووە، بەڵام تەنیا فلسێکی نەبەخشییە هیچ کاندێکی کۆمارییەکان. ئەم هەقیقەتانەش هەروا بەشێوەیەکی لەناکاو و لەخۆڕا دروست نەبوون، دیارە بەڕێز گۆلدبێرگ دەیەوێت لەئاوی سەرۆکەکەی مەلەوانی بکات. بۆیە هیچ کێشەیەکی نییە لەگۆڤارەکەیدا ئەم جۆرە چیرۆکە هەڵبەستراونە بڵاوبکاتەوە کە هیچ دەنگدانەوەیەکی دروست نەکردووە، بەتایبەتی لەنێو ئەو چاپکراوانەی ڕێزی نێوبانگی خۆیان دەگرن.
زۆربەری ڕاگەیاندنە سەرەکییەکان جارێکی دیکە خودی خۆیان ئاشکرا کرد، کە ئەوان لقێکن لەپەیوەندیی کردنەکانی حزبی دیموکراتی ئەمەریکی.
ئەو چیرۆکەی ڕیسوا کرا، هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆنەکان بەدوای شتێکدا بگەڕێن، ئەویش بەشێکە لەو هەڵمەتەی لەڕاگەیاندن بۆ زیان گەیاندن بەکاندێدی ڕکابەر خۆیان بەڕێوەی دەبەن.
گریمانەی ئەوە دەکرێت بەرهەلستکارەکانی سەرۆک ترەمپ بەم چیرۆکە هەڵبەستراوانەی The atlantic گۆش کرابن، هەروەها جۆ بایدن و دیموکراتەکان بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆک ترەمپ بەکاری دەهێنن، ئەمە خوڵانەوەیەکی پیسی بۆگەنە، لەزۆر کاتدا ئەوە دەبینین، کە پەیامنێرەکان بەشێوەیە خۆیان، خۆیان وەسف دەکەن، ئەویش جەختە لەسەر دەرکەوتنی لایەنگیری لەگەڵ حزبی دیموکرات، کەدەبێت لەجیاتی ئەم جۆرە پەیوەندییە هەقیقەت بگوزانەوە و بڵاوبکەنەوە.
پێویستە گۆڤارەکە و بەڕێز گۆکدبێرگ و دیموکراتەکان و هەموو ئەوانەی بەشدارییان لەبڵاوکردنەوەی ئەم چیرۆکە کردووە، داوای بوردن لە سەرۆک ترەمپ بکەن، سەبارەت بەپڕوپاگەندەی درۆ و دژایەتی دەستپاکی، ڕۆژنامەگەری لەسەر لێواری مەرگ دایە. ئەگەر پەیامنێرەکان لەدەزگای ڕاگەیاندنە سەرەکییەکان ئامادەن پێگە و پایەی خۆیان بەکاربهێنن، کە ئەمە شتێک نییە پتر لەهێرشکردنە سەر سەگەکان لەپێناو خزمەتی دیموکراتەکان . بەلای کەمەوە لەسەریان پێویستە ڕاستگۆ بن دەربارەی ئەو شتانەی پێشکەشیان کردووە، لایەنگریی و دژەبەیەک بوونی بەرژەوەندییەکانیان ئاشکرا بکەن.
با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆماندا، ئەگەر جۆ بادین و حزبی دیموکرت خاوەنی ئەم گۆڤارە بکەن، یان جێفری گۆلدبێرگ، یان هەر کەسێکی دیکە، ئەگەر بیانەوێت بەکردەوە سەرۆک ترەمپ لابدەن و کۆتایی پێ بهێنن، پێویستیان بەئەنجام دانی کارێکی باشتر لەو ئاژاوە و چیرۆکە شێواوە ساختەیە هەیە.
تەنیا یەک هۆکار، کە هانی گروپە نهێنیی و عەسابەکانی ڕاگەیاندنی دیموکراتەکان دەدات بۆ ئەوەی هەواڵێکی ساختەی درۆی وەکو ئەوەی ئەم دواییە بڵاوبکەنەوە، چونکە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ترەمپ ئەوانی نیگەران کردووە، کە پێویستە ئەمە ڕووبدات. گەلی ئەمەریکا دەتوانێت بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەچوارچێوەی ئەم درۆیانە و فرتوفێل و ساختەچیاتی چەپەکان و هاوڕێیەکانیان لەڕاگەیاندن شتەکان ببینێت، لەبەر ئەم هۆکارانە و بەڵێ ڕێکوڕەوان میللەت چوار ساڵی دیکەی داهاتوو بەختەوەر دەبێت لەگەڵ حوکمی سەرۆک ترەمپ، ئەمەش ئەو کاتەی سەردەگرێت، کە ئەمەریکییەکان لەمانگی نۆڤێمـبەر جارێکی دیکە دەنگی خۆیان بە ترەمپ دەدەنەوە.
*بۆریس ئیپشتاین ڕاوێژکاری ستراتیژی هەڵمەتەکانی کەمپینی ترەمپە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٠، پێشتریش وەکو هاوکاری تایبەتی سەرۆک ترەمپ کاری کردووە. ئەم وتارە لە گۆڤاری نیوز ویکی ئەمەریکی لە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.






نوسين: بۆریس ئیپشتاین* وەرگێرانی غازی حەسەن
Top