بتەوێت، یان نا، یاسا و سیستەم دۆزێکی ناوەخۆییە

بتەوێت، یان نا، یاسا و سیستەم دۆزێکی ناوەخۆییە
ھەریەکە لە دۆنالد ترامپ و جۆ بایدن، بەرنامەیان دەربارەی کارە تێکدەرانەییەکانی ئەم دوایەی ئەمەریکا ھەیە، ھیچێکیان ناتوانن لەوە زیاتر لەبارەی ڕووداوەکان بکەن، دۆنالد ترەمپ پێچەوانە و دژەڕا گفتوگۆ لەگەڵ جۆ بایدن لەبارەی ئەم شتانە دەکات، بەڵام سیستەمی گشتی کێشەی بۆ سەرۆکی شارەوانیی و ئەندامانی شارەوانییەکان لەشەقام دروستکردووە، نەک سەرۆکەکان. ترەمپ بەھەندێک سەرکەوتنەوە ھەول دەدات پێداچوونەوە بەپێناسەی ڕکابەری سەرۆکایەتی بکات، کە لەبنەڕەتدا ھەڵبژاردن پەیوەستە بە یاسا و سیستەمەوە.
جۆ بایدن لەبارەی کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆ گلەیی لە ترەمپ کرد، کە لەم دوایانە لەچەند شارێکی ئەمەریکا ڕوویاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ھەرچەندە یاری ئاگرین لەڕکابەرایەتی سەرۆکایەتیش بەکارھێنرا، ئەمە نیشانی دەدات، کە یاسا و سیستەم تەنیا دۆزێکی ناوەخۆییە. کێ دەبێتە سەرۆک؟ لەباشترین دۆخدا کاریگەری ناڕاستەوخۆ و پەراوێزیی لەسەر ئارامی و ئاسایشی شەقام دەبێت. کێ سەرۆکی شارەوانییە و لەئەنجوومەنی پارێزگا کار دەکات، بەڕاستی ئەوان بۆچوون و لێکدانەوەی سیاسیان چییە، ئەمە جێگەی بایەخە، نەک سەرۆک
ترەمپ بەرپرس نییە لەکاری تێکدەرانە، بایدن وای گوزارشت کردووە، کە ترەمپ جێگەی گلەییە لەبەر ئەو کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆیەکانی لەم دواییە ڕوویدا، ئەمە بەکردەوە کارێکی نابەرپرسانەیە، ھەروەھا دەڵێت ترەمپ لەڕکابەرایەتی سەرۆکایەتی پڕوپاگەندەکانی و ھەروەسا بەکارھێنانی ھێز لەپێناو یەکێتی وڵاتدا زیاد لەپێویست گەورە کردووە. بەپێی بۆچوونەکانی بایدن، ترەمپ بەرپرسە لەو گوتارەی کە دەبێتە ھۆکار بۆ دابەشبوون، ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ بەشێوەیەکی تەواو فەشەلی لەئیدانەکردنی چەکدارە ڕاستڕەوکان ھێناوە، ئینجا خۆدزینەوە لەوەی دان بەبوونی زۆرداری ڕەگەزپەرەستانە لەنێو سیستەمی دادپەروەرانەی داوەری نەنێت.
ھەریەکە لە دۆلاند ترەمپ و جۆ بایدن بۆچوونەکانیان لەبارەی کاری تێکدرانە ھەڵەیە، ھج یەکێکیان ناتوانێت کارێکی لەمە زیاتر لەبارەی ئەم ڕووداونە بکات. ئەو قسەیەی، کە دەڵێت ترەمپ بەرپرسیارە، ئەمە تەنیا قسەیەکی یەکلایەنەیە، لەنێو ئەو ئاخاوتنانەی لەبارەی کاری تێکدەرانە دەکرێت و ئەو تەبریرانەی بۆ ئەو ڕووداوانە دیانھێنێتەوە، ھەرچی ئەو قسە و کارانەی ترەمپ دەیکات، ھیچ تەبریریک، یان شیکردنەوە، یان بەرپرسیاریەتییەک لەخۆ ناگریت، سەبارەت بە کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆییەکانی ئەم ماوەیە دوایی.
دیموکراسی کۆمەڵایەتی دەدۆڕێت، کارەی تێدەرانە خەڵک بۆ دۆخیکی تایبەتی دەگوازێتەوە، دەردەکەوێت ناڕەزایەتییەکان ھیچ چارەسەرێکیان بۆ بایدن لە کۆمەڵگای مەدەنی تێدانییە، شێواز و ڕێگەی ئاراستەکردنی ئۆپۆزسیۆن لەسەر بنەمای عاتیفە بەڕێوە دەچێت، لەلایەن کەسایەتییەکی سیاسی، کە ھەول دەدات ڕکابەرەکەی بخات و تووشی دۆڕانی بکات لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، وا دەردەکەوێت سوتاندنی بنکەی پۆلسی ناوەخۆیی ھیچ بایەخێکی نییە.
ھەندێک ڕاستڕەوەکان دەڵێن، بزاڤی خاوەن دروشمی Black Lives Matter ژیانی ڕەشەکان گرنگە، بەرپرس نییە لەڕوودانی کار و کردەوەی تێکدەرانە و تاڵان وبڕۆ، من بڕوام وایە ئەم بزاڤە بەکردەوە دەستخەڕۆ کراوە و بەشێوەیەکی مەترسیدار ھەڵەڕۆکراوە لەم ڕەخنە و پێشنیارانەی بۆ چارەسەری کێشەکان ئاراستەی دەکات، بەڵام ئەو ڕێگە و شێوازەی بۆ گۆڕانکاریی ھەڵبژێراوە شێوازی ناڕەزایەتیی ئاشتەوایانەی لەدەستداوە. ھەندێک لەو شتانەی ڕوودەن پێچەوانەی نەریت و دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە ئەمەریکا.










ڕۆبەرت ڕۆب/ کۆماریی لە ویڵایەتی ئەریزۆنا وەرگێرانی غازی حەسەن
ڕۆژنامەی یوئێس تودەی
Top