(شارنشینی لە ویلا‌یەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)

(شارنشینی لە ویلا‌یەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
پێش (٢٠) ساڵ، جیھان لە (١٩٣٨ ـ ١٩٤٥) لە بینین و دۆزینەوەکان لەگەڵ تەکنەلۆجیا دەجەنگا، ئەو پێکھاتانەی دایانمەزراند، ئەو جەنگە کتوپڕانەی بەسەریاندا ھات، ئەو ئازادییەی کە بۆ خۆیانیان فەراھەمکرد لەگەڵ ئەو جێگیرییەی کە ھەیان بوو، ھەوڵیاندا، لە شوێنێکدا جێگیربن. لە ئێستادا سەرجەم ڕوویی زەوی فراوانبووە، کەناریی شارەکان گەشەیان سەندوە، پەرەسەندنی شارەکان بەدرێژایی ساڵی (١٩٧٠) ھەنگاودەنێت. لەگەڵ ئەم فراوانبوون و گەشەسەندنە، گەشەپێدانش گۆڕانی بەسەردا دێت، ئەو پانتاییە زەوییەیی شارەکان لە تێکڕایی (٨٠) ئێکار (٢٠٠) ئەیکەر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە ‌ساڵی (١٩٨٠) شارنشینی سەرلەنوێ لە بەشەکانی تردا زیاتر پێشدەکەوێت. بڕێکی زۆر لە ڕەگەزی نێرینە ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان بوون، ھاتنە ناو شارەکانەوە بەئامانجی پڕکردنەوەی حەز و ئارەزووەکانیان و ئەو پێداویستیانەی پێویستیان پێیەتی. بەھۆی ئەو بازرگانییەی کە لە دەوروبەری شارەکاندا ھەبوو، نیشتەجێبوون لە دەوروبەری شارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی یەکسان بوو. گەشەپێدانی نیشتەجێبوونیان پچڕپچڕ بوو، جگە لەوەش دەوروبەری شارەکان کەمێک کۆنتربوو لە سەنتەری شارەکان، کەناری شارەکان گەورەترین سەنتەری ھەرێمی شتکڕین بوون، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو نواندنە بازرگانییەی کە تێدا ھەبوو. ھێزی کڕین و ھێزی کاریی دەرەوەی شارەکان وایکرد، کە پیشەسازییە خزمەتگوزارییەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

لەکاتی خۆیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕێگە پێدراو نەبوو، زەوی پایتەخت بۆ بابەتە کردەییەکان سێکتەریی کۆن یاخود بەشێوەی کۆن ڕوونبکرێتەوە، بەڵام ھێشتا ئایدیا کۆنەکان بەکاردەھێنرێت.

ئەو چینەی داھاتێکی بەرزیان ھەبوو، لە چوونە دەرەوەی شارەکان بەردەوامبوون، ئەو ناوچانەی دەرەوەی شارەکان خواستێکی زۆریان لەسەر بوو نرخێکی بەرزیان لەسەر دانرا.

ئەو کۆچبەرانەی دەھاتنە ناو وڵاتەوە، شوێنی سەرەتاییان دەوروبەری شارەکان بوو، بەشێکی لە دایکبووی کەمینە ڕەسەنەکان لە پڕۆسەی چوونە دەرەوەی شارەکاندان، کەمینەکانی دەوروبەری شارەکان ڕێژەیان بە ٢٧%ی ئەو خەڵکانەدا دیاریکرابوو، کە لەو ناوچانەدا ئەژین لە ‌ساڵی ٢٠٠٠، لە ‌سەرووی ١٩% دیاریکرابوو لە ساڵی ١٩٩٠.

لە ھەموو ناوچە شارنشینەکاندا، ڕەشپێست و کەمینەکانی تر بەبێ لەبەرچاوکردنی ئاستی داھاتیان ناچارن لە ناوچەی دوورە کۆمەڵایەتی و نەژادییەکان بژین، جیاواز لەو گەڕەکە جیاکراوانەی کە لە شارەکاندا ھەن، ھەر چۆنێک بێت، وا دیارە ناوچە جیاکراوەکان شوێنێکن، کە کەمینەکان بەباشی دەزانن بۆ نیشتەجێبوون.

لە ‌ساڵی ١٩٩٠ ئەمریکایەکی شارستانیەتی نوێ لە سنووری ناوچە شارنشینەکان دەرکەوت، لەگەڵ درێژبوونەوەی زیاتر و خەرجی زیاتر کە خۆی لە گەورەترین جیابوونەوەی شوێنی بەشە فەرمانبەرییەکانی کەمینەکان لە چاو پێشووتردا دەبینێتەوە.

نزیکەی یەک لەسەر شەشی ئەمریکییەکان لە کۆمەڵگەی ماستەرپلان دەژین، بەتایبەتی ئەو گەشەسەندنە خێراییەی کە لە بەشێکی وڵاتەکەدا ھەیە، ھەندێک لەو کۆمەڵگانەی کە لە بەشی باشووری ڕۆژئاوا ھەیە، بەڵام ھەتا بێت، زیاتر دەبێت لە ھەموو شوێنەکاندا لە زۆرێک لە ناوچەکاندا.

بوونی دروستکردنی خانووی نوێ (تایبەت) لە گەشەسەندندایە. کۆمەڵگەی ماستەرپلان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ . (تەکسیدۆ پارک و نیویۆرک ) نموونەن بۆ ئەو بونیادنانە، ئەو پلان و دروستکردنەی لە ساڵی ١٨٨٦ بوو، ئەمان توانیان لەناو ئەو پلان و درو‌ستکردنەدا کەلتور و دابونەریتی خۆیان بپارێزن. لە ‌ساڵی ١٩٢٠ یان سەدەی بیستەم شاری کانسا دروستبوو، قەزای گلەب دیستریکس دامەزێنرا، گەشەکردنی شوێنی نیشتەجێبوون سنووردارکرا بە پلانی کۆنتڕۆڵکردنی خاک. لە ئەمریکادا ھەروەکو ناوچەکانی دیکەی جیھان ئەو جێگانەی کە شوێنی (تێنس و مەیدانی یاریکردن و مەلەکردن) بەردەوام ڕێژەی تاوان تێدا زیاددەکات، لەگەڵ ئەمەشدا ئاسایشی باشی بۆ دابینکراوە، ھەر وەک پارێزگاکانی ڕۆژئاوایی ئەوروپا: وڵاتی ئیسپانیاو پورتوگال.

لەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ئەو کۆمەڵگانەی کە دەکەونە دەروازەی شارەکانەوە گەشەپێکەرێکی ئاساییان دروستکرد، لە دوای قۆناغی ماستەرپلان کە شارەکاندا جێبەجێدەکرێت، دوای ئەمە ھەڵدەستن بە ‌بونیادنانی یەکەیەک، بۆ ئەوەی سروشتی ئەو پەرەسەندنە بپارێزێت، بەھای خاک بپارێزێت. کۆمەڵگەی ئەسلسیاتێونس یاسایەک دەردەکات، کە لەسەر تایبەتمەندی شارەکان لە ڕەنگکردن و شێوازی دروستکردنی خانووەکان دەیسەپێنێت، دواتر ئەم شێوازی دروستکردنە دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە، ھەندێک لە وڵاتەکان ھەوڵدەدەن ھاوشێوەی دروستبکەن.

ئێستا چەندین شاری پێگەیشتوو، جوان لە ھەموو ناوچە شارستانیەکاندا ھەن، وەک (میترۆساوزکۆست لە وڵاتی ئۆڕانج، کالیفۆرنیا سەنتەریی سیتی یۆست ، ئۆگ گالبتریا لە ڕۆژھەڵاتی ھیوسین ، پاشای بروسیا ، مەرمەڕی ڕێگای ٢٠٢ مەتری لە باکووری ڕۆژھەڵاتی فیلادلفیا ، ... ھتد).

لە سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکەوە زنجیرەی تەواوی وەزیفەکان دەکەونە بازنەی دەرەوەی شارەکە، بەلایەنی کەمەوە (١٠) میل لە ناوەڕاستی شارەکە یان لەو ناوچانەی کە بازرگانی شارەکەن دوورن، نزیکەی ٤٠% گەشتە گواستنەوەکان لە ناوخۆ ڕوودەدەن، ٩٠% ناوچە نوسینگەییەکان کە لە ئەمریکا دروستکراون، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە تاوەکو سەرەتاکانی دوو ھەزاربووە لە کەنارە دەرەکییەکاندا دروستکراون، ئێستا ھەموو شارە کەنارییەکانی سەدەی بیستەم دروستکرابوون، کێشەیان لە گواستنەوەی مۆڵک و ساماندا ھەیە.

لە ‌سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکەوە، یەک لەسەر سێی ھەموو ئیشەکان کەوتوونەتە تەنیشت (١٠) میل نیوەتیرەی ناوەندی شار یان ناوەڕاستی شار یان ناوەڕاستی کەناری شار لە ناوچەی بازاڕ، نزیکەی ٤٠% ھەموو ھاتوچۆکردن و گەشتکردنێک لەنێو دەوروبەری شارەکاندایە، ٩٠% بۆشایی نوسینگەییەکان بونیادنراون لە ئەمریکا لە دوای ١٩٩٠کانەوەیە، لە ٢٠٠٠ کانەوە زۆرترین بونیادنراو لە دەورووبەری شارەکان ھەبووە، کۆنبوونی دەوروبەری شارەکان لە کۆتایی سەدەی بیستەکانەوە ئێستاوە دەستپێدەکات، تا گواستنەوەی سامان، ڕاماڵینی کار دووچاریی دەبێت، کە بنکەی شارەکان بە دەستییەوە دەناڵێن. ئەم ڕێگەیە درێژدەبێتەوە بە شێوەی نێگەتیڤانە ناوی شاری بڵاوبوونەوەی پەیداکردوە، لەلایەن کۆمەڵەی پلانی ھەرێمی (نیویۆرک) ھەر وەک شارێکی ناڕاست پێناسەکراوە، لێرەدا دەتوانین بڵێین بەگوێرەی ئەو پێناسەییە کۆمەڵێ پێوەر دانراون بۆ جیاکردنەوەی شار، شارۆچکە، لادێ لە یەکتری، شوێنی تری شارەکان زۆر ناوچەی دەرەوەی شارەکان چیتر لەلایەن ئەو پێناسەییەوە ناناسرێتەوە، شار و شارۆچکەکان چیتر دانیشتووانە ڕەسەنەکەی خۆی لە گواستنەوەی شارستانیەتدا نوێنەرایەتی ناکات.



پوختەی وەرگێڕان، مەریەم خالید داود. قوتابی لە زانكۆی گەرمیان.
وەرگیراوە لە کتێبی (Human Geography)، لە ‌نووسینی :

*JEROME D.FELLMANN

*ARTHUR GETIS

*JUDITH GETIS

Page/٣٩٢,٣٩٣,٣٩٤,٣٩٥
Top