ئەرکی حکومەت و حزب لەپرۆسەی چاکسازیدا

ئەرکی  حکومەت و حزب لەپرۆسەی چاکسازیدا
ســلام رەشــید سـادق*


لەگەڵ ئەوەی ھەرێمی کودستان, لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ئەمڕۆ, دوچاری چەندین قەیرانی دارایی و ئابووریی و ئەمنی و سیاسیی و ئیداریی و تەندروستیی بۆتەوە. لەلایەکی دیکە مەترسی لاوازی و پارچە پارچەبوونی کورد، لە ئارادایە. ئەمەش خۆی لەخۆیدا, بەزیانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواودەبآ. ھەریەک لەم قەیرانانە, کاریگەریی لەسەر لاوازبوونی حکوومەت دەبێت و مەترسیی, بۆ سەر ئەم ئەزموونەی, ھەرێمی کوردستانی عیراق دروستدەکا. چونکە ئەم دەرفەتەی, ئەمڕۆ بۆ کورد ھاتۆتەپێش، گەر لەدەستمان بچآ، زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە، بۆمان بڕەخسآ, دەستمانبکەوێتەوە. بۆیە ئەرکی ھەموو پارتە کوردستانییەکانە، بەرپرسیارانەو ھەستیارانە، لەگەلڕ ئەم رەوشەی ھەرێمی کوردستاندا، مامەڵەبکەن.


لەکاتێکدا حکوومەت بەرپرسە لە ژیانی ھاووڵاتییان, بۆیە دەبآ کار لەسەر دابینکردنی ژیانی ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بکا. ھەربۆیە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی جەنابی مەسرور بارزانی, وەک میکانیزمێک بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە, بڕیاریداوە چاکسازی لەحکوومەت ئەنجامبدا، تا بتوانآ لەگەلڕ ھەلومەرجی ئێستاو داھاتوودا سەرکەوتووبآ. ھەربۆیەش پرۆسەی چاکسازیی بەشێک بوو لەبەرنامەی کاری کابینەکەی. گومانی تێدانیە، لەناو بازنەی سەرکردایەتیی حزبەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتدا، ھەمیشە بانگەشە بۆ چاکسازیی لەدامەزراوەکاندا دەکرآ. بەتایبەت سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم, لە کابینەی نۆیەمدا, جددیتر ھاتۆتە مەیدان, وەک لە دواپەیامیشدا ئاماژەی پێکردو جەختیشی لەسەرکردەوە, بەپراکتیکیش بەرنامەڕێژی بۆکراوە تا کاری لەسەربکرآو یاسای تایبەتیشی لەپەرلەمانەوە, بۆ دەرچووە. ئەوەبوو پاشان بەڕێزیان بۆ زیاتر روونکردنەوەی رەوشی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان, پەیامێکی واقیعی بڵاوکردەوە, کە زۆر راشکاوانە ئاماژەی بە خراپی باری دارایی ھەرێم کرد. ئەم پەیامەی سەرۆکی حکوومەت, وادەکا چاکسازیی وەکو چارەسەرێک, بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە دابنرآ, دانپێدانانەکەی سەرۆکی حکومەت ھەنگاوێکی بوێرانەبوو, بۆ دەرخستنی نیازی حکوومەت لە ئەنجامدانی چاکسازیدا, کە پێمان دەڵآ ھەر دواخستنێک لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی, چارەنووسی ھەرێمی کوردستان بەرەو ھەڕەشەی نەمان و نادیاریی زیاتر دەبات, بۆیە پێویستە چاکسازیی ئەنجامبدرآ. بەڵام ئەم بڕیاری چاکسازیی بەنسبەت واقیعی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بەرژەوەندییە کەسییەکان, فاکتێکی نوێیەو بەئاسانی ھەزمناکرآ, بۆیە جێبەجێکردنی ئیرادەیەکی گشتگیریی پێویستەو دەبآ رای گشتیی بۆ بجووڵێندرآ, تا کۆسپ و تەگەرەی نەخرێتە پێشآ, چونکە بیرو کاری نوآ لە زھنییەتی کۆمەڵگەو بەرژەوەندخوازاندا, جا لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ بآ, یا حزب و سیاسییەکان, یا ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات دابآ, بەئاسانی ناخوڵقآ، بەڵکو دەبآ زەمینەسازی بۆ بکرآ، بەردەوام کاری لەسەربکرآ، تا ببێتە نۆرماڵ و لەگەلڕ رەفتاری رۆژانەماندا پیادەبکرآ.


لەبەرئەوەی, چەمکی چاکسازیی, خۆی پرۆسەیەکی بەردەوام و گشتگیرو فرە لایەن و فرە رەھەندە, بۆیە ناکرآ کە باس لە پرۆسەی چاکسازیی دەکەین تەنھا ئەم پرۆسەیە لە سێکتەریی مووچەوە قەتیس بکەین. چاکسازیی ھەنگاوە بەرەو گەڕاندنەوەی داھاتیی گشتییە بۆ حکوومەت و دەستەبەریی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەن ماف...


بۆئەوەی پرۆسەی چاکسازیی بەتەواوی کاملڕ بآ و ھەموو سێکتەرەکانی دیکە بگرێتەوە, زۆر گرنگە پرۆسەکە ھەمەلایەن و گشتگیربێت. بەڵام ئەم بۆچوونە رێگا لە دەستپێکردنی پرۆسەکە ناگرێت کە ئەمڕۆ بە رێکخستنەوەی مووچە دەستیپێکردوە, بەپێچەوانەوە ئەوەی حکوومەتی ھەرێم وەک سەرەتا ھەنگاوی بۆ ناوە, مایەی رێزو پێزانینە بۆ دەستپێکی پرۆسەی چاکسازیی, بەمەرجێک پرۆسەکە بەردەوام بێت و دەست بۆ ستکتەرەکانیدیکەش ببات و لە نیوەی رێگا نەوەستێت.








ھاووڵاتییان و پرۆسەی چاکسازیی


پرۆسەی چاکسازیی پرۆسەیەک نیە, بەتەنھا بەلایەنێک بکرآ, بۆیە زۆر گرنگە ھاووڵاتییان و حکوومەت, بۆ زامنکردنی پرۆسەکە ھاوکارو ھەماھەنگبن. دیارە ھەلومەرجی کۆمەڵایەتیی و ژیان و گوزەران و بیرکردنەوەی خەڵک گۆڕاوە، تاڕادەیەکی باش ئامادەیی بۆ چاکسازیی ھەیە، حکومەتی ھەرێم و ئەو پارتانەی لەماوەی رابردوودا, لەحکوومەت بەشداربوون، دەتوانن بە شانازییەوە، کاریگەری پۆزەتیڤیان لەم گۆڕانکارییانەدا ھەبآ. بەڵام بەداخەوە، لایەنە سیاسییەکان, نەیانتوانیوە خۆیان لەگەڵیدا بگونجێنن. ئەم دیاردەیەش رەنگدانەوەی نێگەتیڤی لەناو حکوومەت و کۆمەڵگەدا دروستکردوە. بۆئەوەی چاکسازیی دەرەنجامێکی باشی ھەبآ, پێویستە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەحکوومەت, رۆڵی کارایان لە یرۆسەکەدا ھەبآ، نەوەکو بەپێچەوانەوە خۆیانی لێبدزنەوەو بەلێکدانەوەو بیرو بۆچوون و تێڕوانینە کۆنەکان، بەدواداچوون بۆ پرس و پێشھاتە نوێیەکاندا بکەن.


کارکردنی حکوومەت لەسەرئەوەی تا ھاووڵاتی خواست و پێداویستییەکانی خۆی, لەناو پرۆژە چاکسازییەکەی بەرنامەی کاری حکوومەتدا ببینێتەوە, ئەوا پێویستە حکوومەت, کار بۆ پیادەکردنی سیاسەتێک بکات, وا لە خەڵک بکا, لە ئاییندەدا بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکسانیدا, متمانەی تەواویان بە حکوومەت ھەبآ. بۆئەوەی خەڵکی کوردستان, بگاتە ئەو بڕوایەی وا ھەستبکا کە شکۆی ھاووڵاتیی لەلایەن حکوومەتەوە پارێزراوەو بە پشت و پەنای خۆی بزانآ و پشتگیریی بەرنامەی کاری حکوومەت بکاو سەریبخا.








ئەرکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرخستنی یرۆسەی چاکسازیی


پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێزێکی سەرەکییە، لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی ئەزموونی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان و بزوێنەری پرسە نەتەوەییە ستراتیژییەکانە, بۆ بەدەستھێنانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و سەروەری یاساو سەقامگیریی سیاسی و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان, ھەروەھا پارتی یەکەمینی ناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە, سەرۆکایەتیی حکوومەت لەدەستی ئەو دایە, لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژارندا, دروشمی کوردستانێکی بەھێزی ھەڵگرتبوو, ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی, فاکتەرێکی گرنگی بەدیھاتنی کوردستانێکی بەھێزە, بۆیە گەر دەمانەوآ چارەنووس و ئاییندەمان, وەک ئەو پارت و لایەنە سیاسییانە نەبآ, کە خۆیان لەبەرپرسیارییەتی دەدزنەوەو دەیانەوآ چۆنیان ھێناوە وای بەسەربەرن؟! ئەوا دەکرآ خۆمان بدەینە دەست قەدەرو بەدوای رووداوەکاندا بچین, کە ئەوەش بۆ ھیچ حزب و حکوومەتێک تا سەر نابێت. بەڵام گەر خواست و حەزەکانمان, بەپێچەوانەوەبآ و ئاواتەخوازی ئەوەبین, چەندین ساڵیدیکە, تاگەیشتن بەئامانجە دوورەکان, پێشڕەوایەتی خەباتی نەتەوەیی کوردستان بکەین, ئەوا پێویستە بەرنامەی چاکسازیی و نوێبوونەوەو ستراتیژی دوورمەودامان ھەبآ, کار بۆ بەدامەزراوەیی کردن و رێکخستنەوەی کارگێڕی و دارایی حکوومەت بکەین, ھەموومان ھاوکارو ھاوپشتی حکوومەت بین, تا بەیەکەوە کار بۆ چاکسازیی بکەین و فەلسەفەی سیاسیی خۆمان, بەشێوەیەک نوێبکەینەوە, تا لەگەلڕ سایکۆلۆژیای سیاسیی دەنگدەران و سۆسیۆلۆژیای سیاسیی, ھەرێمی کوردستان و عێراقدا تەبابآ و لەگەلڕ سیستەمی کاری خەباتی پارلەمانیدا بگونجآ.


بۆ ئەو مەبەست و ئامانجەش, چاکسازیی و نوێبوونەوەو بەرەوپێشەوەچوون و بەردەوامی خەبات و کۆششکردن, ئەرکی سەرشانی ئێمەیە تا پشتگیریی حکوومەت بین, بۆئەوەی بتوانآ پرۆسەی چاکسازیی لە ھەموو بوارەکان و سێکتەرەکانی حکوومەت ئەنجام بدات, تا کاربکات لەپێناو, سەرکەوتنی بەرنامەی چاکسازیی و پەیامەکانی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.





پرۆسەی چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی


پرۆسەی چاکسازیی پرۆسەیەکی سیاسییەو پێویستی بە سەرلەنوآ رێکخستنەوەی کایە سیاسییەکان و داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی گەمەکەرە سیاسییەکان و پێداچوونەوەی بەرنامەو چەمک و کولتوورە سیاسییەکانە. بەڵام گەندەڵی پرۆسەیەکی یاساییەو پێویستی بە لێپێچینەوەو لێپرسینەوەی یاسایی لەو کەس و لایەن و ھێزانە ھەیە کە کارو رەفتاریی گەندەڵیان ئەنجامداوە. لە پرۆسەی ئەنجامدانی چاکسازیدا, حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, وەک ئەرکی ھەنووکەیی, دەکرآ رەچاوی ئەم خاڵانە بکا:


1) یەکەم وێستگەی چاکسازی حکومەتی ھەرێم، لەوەوە دەستپێدەکات, کەوا پێویستە بەزووترین کات ھەوڵی ئەوەبدا، تابتوانآ ئەو بێزارییەی لەناو ھاووڵاتییاندا دروستبووە, بڕەوێنێتەوەو شکۆو ئومێد بۆ ھاونیشتیمانییان بگەڕێنێتەوە، دەبآ ھەنگاوی چاکسازی و ریفۆرم و نوێکاریی، لەھەموو بوارو سێکتەرەکان و وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکوومەتدا بنرآ، بەشێوەیەک ئەم پرۆسەیە، لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی حکوومەتدا رەنگبداتەوە، تا لەدەرەوەی دامودەزگاکانی حزب و حکوومەتیش, لەلایەن خەڵکەوە ھەستیپێبکرآ.


2) لەبەرئەوەی چاکسازیی پرۆسەیەکی سیاسییەو پەیوەندیی بە سەرلەنوآ رێکخستنەوەی, کایەی سیاسەت و پەیوەندییەکان و پێکھاتە سیاسییەکان و پێداچوونەوەی بەرنامە سیاسییەکانی نێو ئەو کایەیەدا ھەیە. ھەروەھا چاکسازی بریتیە لە بەکارھێنانی ئامرازێک, تاوەکو دەسەڵات لەخراپ بەکارھێنانیدا بپارێزێت, ئەم ئامرازەش سیستەمی لێپرسینەوەو بەدواداچوونە, ئەویش بە یاسا بەرێوەدەچێت. بۆیە پێویستە لەپرۆسەی چاکسازیدا, لێپرسینەوە ببێتە بەشێک لەھۆشیاریی سیاسیی, بۆئەوانەی لەشوێنی بڕیاردان و بەڕێوەبردن دان.


3) بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پرۆسەیەکی یاساییە, پێویستی بە لێپرسینەوەو لێپێچینەوەی یاسایی ھەیە, بەرامبەر ھەموو ئەو کەس و ھێزو لایەنانەی, کە لە بەڕێوەبردنی کاروباری حکوومەتدا, کاری گەندەڵییان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و پشتگوێخستنی ئەرکە گشتیەکان و ئیستغلالکردنی شوێن و پایەو دەزگاو دامەزراوە گشتییەکان, بە مەبەستی کەسیی و تایبەتی. ئەرکی حکوومەتە, زۆر بەجیددی و بەیاسا, بەرەنگاریی گەندەڵی ببێتەوە. پێویستە بۆ نەھێشتن و بنبڕکردنی، دیاردەی گەندەڵی وەکو پرسێکی یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرآ. بەشێوەیەک ھەوڵبدرآ ئەو گەندەڵییانەی، لەدامودەزگا حکوومییەکاندا ھەیە، ئەوەی لەتوانادایە بەزووترین کات چارەبکرآ، ئەوەی کاتی دەوآ، بخرێنە بەرنامەی درێژخایەنی لەناوبردنی گەندەڵی، بەجددی کار بۆ بنبڕکردنی بکرآ. ئەو لێپرسینەوەو ئیجرائاتانەی حکوومەت بەرامبەر گەندەڵکاران دەیکا, رای گشتیی لێ ئاگاداربکرێتەوە.


4) دیاردەی رۆتین, لە فەرمانگەو دامودەزگاکانی حکوومەتدا, نەخۆشییەکی کوشندەو بێزارکەرە, ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانی ماندوویکردوە. رۆتین لەناو حکوومەتدا, بۆتە ھاندەرێکی بەھێزی, دەرکەوتنی گەندەڵی و بەرتیل و ئیختیلاسی دارایی لەناو کاربەدەستانی حکوومیدا. بۆیە ئەرکی سەرەتایی حکوومەتە, میکانیزمێک ئامادەبکاو پلانێکی جیددی دابڕێژآ, تا کار بۆ نەھێشتنی, دیاردەی رۆتین لە ناو دامودەزگاکانی خۆیدا نەھێڵآ.... تاوەکو بەئاسانترین شێوەو کورتترین ماوەو کەمترین خەرجیی ھاووڵاتیانەوە, کارەکانیان راییبکرآ, وەڵامی نوسراوو داواکارییەکانیان بدرێتەوە.


5) ساڵانێکە دەستەواژەی کەسانی شیاو بۆ شوێنی شیاو, دووبارەو سێبارەو چەندین بارە دەکرێتەوە, ئەوەش دیارە گرنگی و بایەخی ئەم دەستەواژەیەمان, بۆ ئیدارەیەکی سەرکەوتوو دەردەخا, بۆیە زۆر گرنگە بۆ حکوومەت, لەکاتی دانانی کادیرە ئیدارییەکان لە پۆستە حکوومییەکاندا, بیرۆکەی کەسی شیاو لە شوێنی شیاوی خۆی پیادەبکا, تا کەسانی بەتواناو ئەکتیڤ و زیرەک و لێھاتوو, دەستنیشانبکاو پۆستەکانیان رادەستبکا.


6) پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیداو گۆڕینی سیستەمی مووچە، ئەوەی گرنگە بۆ حکوومەت, جەختی لەسەر بکاتەوە, پێدانی مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی حکوومییە, لە کات و ساتی خۆیدا بەگشتی. چونکە مووچە راستەوخۆ کاریگەریی بەسەر ژیانی مووچەخۆران و بازاڕی کاسبکارانەوە ھەیە. مووچەخۆرانی کوردستان, تا ئێستا ناتوانن بڕی پارەی دوومانگی بژێوی خۆیان پاشەکەوتبکەن, بۆیە ھەر دواکەوتنێک لەپێدانی مووچە, کاریگەریی نێگەتیڤی راستەخۆی بەسەر ژیانیاندا دەبآ. ئەم دەرەنجامەش لەلایەن ناحەزانی حکومەت و پارتییەوە, بەکاردانەوەیەکی نێگەتیڤانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ. بۆیە پێویستە، حکوومەت لەپرۆسەی داڕشتنی بەرنامەی کاری خۆی، لەبارەی ژیانی ھاووڵاتییان, بەردەوام بەرنامەی ھەبآ، بەرنامەکانیشی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ھەژارو بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی ئەوان دابڕێژرآ, رەچاوی داخوازییەکانی چینی خوارەوەی کۆمەڵگە بکا, نەوەکو بەرژەوەندی و خواستی چەندکەسانێکی دەوڵەمەند بەھەند وەربگرآ. پێویستە بەراورد بەئاستی ژیانی ھاووڵاتییان و نرخی کاڵاو پێداویستییەکان لەبازاڕدا بکا, چاو بەسیستەمی مووچەی, کارمەندانی ھەرێمی کوردستان بخشێنێتەوەو لەسەر بنەمای داھاتی تاکەکەس مووچە دیاریبکا, نەوەکو بەپێی ئەو سیستەمە کۆنەی ئێستا, کە لە عێراق دا پیادە دەکرێ.





7) مافی ھاووڵاتیبوون، ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە, مافی ھاووڵاتیبوون بۆ کوردستانییان, بەجۆرێک مسۆگەربکا, تا ھەمووکەس لەکوردستان, گیانی ھاووڵاتیبوونی لەلا چەکەرە ببآ و ھەست بە ئینتیما بکاو لە ھەرێمی کوردستاندا, خۆی بەھاووڵاتی بزانآ و ھەست بەنامۆیی نەکا. مافی ھاووڵاتیبوون بۆ کوردستانییان, دەبآ لە ئەولەویاتی بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بآ.


8) پیادەکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی, لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتەوە, بەرامبەر بە ھاووڵاتیانی خۆی, بۆ حکوومەت و خەڵک زۆر گرنگە, بەتایبەتی پیادەکردنی بەجۆرێک بآ کەھاووڵاتیان ھەستیپێبکەن. چونکە دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی, دڵنەواییەکە لەلایەن خەڵکەوە بۆ حکوومەت. بۆنموونە گەر بەشێوەیەکی سەرپێیی, ئاوڕێک لە کۆمەڵگەی ئەمریکی بدەینەوە, واھەستدەکەین زۆربەی زۆری ھاووڵاتیانی ئەمریکی, وڵاتی خۆیان خۆشدەوآ و کار بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەیان دەکەن... ئەوەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە, کە لەئەمریکا یاسایەک ھەیە, ھەموو ھاووڵاتیانی ئەمریکی, بەرامبەر بەو یاسایەدا یەکسانن و دادپەروەرییەک لە مافە گشتییەکاندا بوونی ھەیە.


9) سیستەمی خوێندن و پەروەردە, کاریگەریی زۆری بەسەر پێشکەوتن و گەشەسەندنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا ھەیە. بۆئەوەی کۆمەڵگەی کوردستان, لەگەلڕ رەوتی پێشکەوتنی جیھان دانەبڕێ و شانبەشانی گەلانی دنیا, بەرەوپێشەوە ھەنگاوبنآ, پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, بەجۆرێک کارلەسەر گۆڕین و بەرەو پێشبردنی سیستەمی پەروەردەو پرۆسەی خوێندن لەھەرێمی کوردستاندا بکا, تا لەگەلڕ فەلسەفەی نوێی خوێندن و پەروەردەی جیھانی, ھاوتابێت و لەگەلڕ رەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی جیھانیدا بڕوات و بەجێ نەمێنآ. ئەرکی سیستەمی پەروەردەییە, کار لەسەر گەشەکردن و بەرەوپێشبردنی ھەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی بکا, بەجۆرێک نەوەی ئاییندە, خاک و نەتەوەو وڵاتەکەی خۆی خۆش بوآ, ھەستی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی لەلا پیرۆزبکرآ. شارەزاییان پێببەخشآ, سیمبۆلە نەتەوەییەکان بەم نەوەیە بناسێنآو فێریانبکا, تا رێز لەم سیمبۆلانە بگرن و شانازیی پێوەبکەن. ھەروەھا ئەرکێکی دیکەی ئەم سیستەمە ئەوەیە, بەئامرازو ئامێرو تەکنەلۆژیای سەردەم, کار لەسەر پرۆسەی خوێندن و فێرکردن بکا.





10) رێکخستنەوەی رەوشی سیاسی و پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان، ھەرێمی کوردستان, بەھۆی ئەو رەوشە سیاسیی و ئابوورییەی کە حکومەتی ناوەندیی عێراق بۆی دروستکردوە, دەرگای قەیرانیدیکەی بۆ پارتی و حکوومەتی ھەرێم کردۆتەوە. حزب و لایەنە سیاسییەکان بەھۆی کاریگەریی وڵاتانی دەورووبەر, بەسەر دوو بەرە دابەشبوونەو بەھۆی دەست خستنەناو کاروباری حزبەکانیان, لەسەر ھیچ پرسێکی نەتەوەیی و ھەستیاردا, خاوەنی بڕیاریی خۆیان نین. ھەرێمی کوردستان لەڕەوشێکی نالەباری شێواودایە, تاڕادەیەک دەتوانین بڵێین, بەرەو ئاییندەیەکی نادیارو پارچەپارچەبوون و ترازانی زیاتردەچآ. بۆیە ئەم رەوشە لە ھەرێمی کوردستاندا رەوشێکی زۆر ئاڵۆزی بۆ پارتی و حکوومەت دروستکردوە, بۆ تێپەڕاندنی ئەو پێشھاتوو تەنگژەو قەیرانانە, پێویستدەکا, پارتی دیموکراتی کوردستان, بەھۆی ئەوەی سەرکردایەتیی, حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکا, سیاسەتێکی زۆر میانڕەوانەو بەرپرسانە پیادەبکات و دەبآ خۆڕاگربآ, بەرامبەر رەفتاری ئەو حزب و لایەنە سیاسییانەی, بەشدارن لە پرۆسەی پیًکھێنانی حکوومەتدا. ئەرکی حکوومەتە تا دنیایەک دروستبکا, کە لۆژیکی فرەدەنگ و فرەڕەنگ و پلورال, زالڕ بآ بەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھێزو لایەنە جیاوازەکانی ناو پێکھاتەی حکوومەتدا.


11) پلانی گەشەی ئابووری ھەرێمی کوردستان و سیاسەتی بەرھەمھێنانی نەوت، بەھۆی ئەوەی نەوت سامانێکی نەتەوەییە, بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, پرسیی نەوت وەک پرسێکی نەتەوەیی, تەماشابکاو بەقەبارەی خۆی, ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکا. چونکە بەستراوەتەوە بەسەربەخۆیی و ئاییندەی سیاسیی و ستراتیژی نەتەوەکەمان. ھەرچەندە نەوت بۆتە ھۆی شڵەژان و تێکچوونی, پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند, لەگەلڕ ئەوەشدا ناتوانرآ نکووڵی لەوەبکرآ, کە نەوت وەک سامانێکی سەرەکی و بنەمای ژێرخانی ئابووریی کوردستان تەماشادەکرآ, لەھەمانکاتدا بە فاکتەرێکی گرنگی ئاوەدانکردنەوەو گەشەکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو زانست دادەنرآ, دەکرآ ھێزی کاری ناوخۆیی لێ بەرھەمبھێنرآ. بۆیە پێمباشە لەسەر سیاسەتی حکوومەت, بەرامبەر بەم دۆسییە ھەستیارەو پلانی گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان, ئەرکەکانی حکوومەت لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورتبکەمەوە:-





- سەرەتا پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لەداڕشتنی پلانی گەشەی ئابووریی خۆیدا, بوارەکانی بەرھەمھێنان زۆرتربکاو تەنھا پشت بەنەوت نەبەسترآ, بەڵکو لەپالڕ بەرھەمھێنانی نەوتدا, بایەخ بەبەرھەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاریی بدرآ, تا سەرچاوەی داھاتەکان ھەمەجۆرو فرەلایەن بآ.


- پرۆسەی ناردنەدەرەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان, تەنھا لە رێگای تورکیاوە قەتیس نەکرآ, بەڵکو بەھەمان چەشنی تورکیا, کارلەسەرئەوە بکرآ, تا کەناڵی دیکەی ناردنە دەرەوەی نەوت زیاتربکرآ, بۆئەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگای ئێران و عێراق و لە ئاییندەدا لەرێگای سووریاش رەوانەی دەرەوەبکرآ و بفرۆشرآ. ئەمەش دڵنیایی و زامنی ئابووری زیاتر بەھەرێمی کوردستان دەبەخشآ.


- ئاساییکردنەوەی, پەیوەندییە سیاسیەکانی ھەرێم, لەگەلڕ بەغدا خراپ نیە, لە قازانجی ھەرێمی کوردستاندایە, نەوەکو بەوجۆرەی کەئێستا لەھەرێم دەگوزەرآ. چونکە پیادەکردنی سیاسەتی ئەمری واقیع لەگەلڕ بەغدا زۆرباشە, بەڵام قووڵکردنەوەی کێشەکان بەبآ چارەسەر, کاردانەوەو ئەنجامی خراپآ لێدەکەوێتەوە.


- کار لەسەرئەوەبکرآ, ئەم دۆسیەیە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان, بەشەفافی و بەرپرسیارانە, مامەڵەی لەگەلڕ بکرآ, تاوەکو بڕواو متمانەی ھاووڵاتیان بەدەستبێنآ.


- ھەوڵبدرآ ئەو گرێبەست و پەیوەندییەی, ھەرێمی کوردستان لەگەلڕ وڵاتی تورکیا دەیبەستآ, تەنھا لەنێوان دوو کەسایەتیدا نەبآ, بەڵکو ئەو کۆنتراکتانەی ئەنجامدەدرآ, بە دەولی بکرآ. چونکە پەیوەندی کەسیی, لەگەلڕ روودانی ھەر گۆڕانکارییەک, گەر لە ئاییندە رووبدا, دەگۆڕێ و تێکدەچێ, ئەمەش لەئەنجامدا بەزیانی بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستاندا تەواودەبآ.


- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, پێویستە لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی نەوتدا, رەچاوی ژینگەپارێزی کوردستان بکا, ھەروەھا کار بۆ قەرەبووکردنەوەی, ئەو خاوەن زەوی و زارانەی, نەوت لە زەوییەکانیان دەردەھێنرێت بکاو رازییان بکا.





- بۆئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لەئاستی نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوتەوە, ناوبانگی باشی ھەبآ, پێویستە لەکاتی بەستن و مۆرکردنی گرێبەستە نەوتییەکان, لەگەلڕ کۆمپانیا جیھانییەکاندا, پڕۆفیشنالیزمانە رەفتاربکاو خۆی دەربخا. پێویستە مۆدێلی یاسای ستانداردی جیھانی, لەبواری گرێبەستە نەوتییەکان پیادەبکا.


- کاربکرێت تا ئەو کۆمپانیا زەبەلاحە جیھانییانەی, بۆ کارکردن لەبواری بەرھەمھێنانی نەوت, ھاتوونەتە کوردستان بمێننەوە. ھەوڵی ھێنانی گەورە کۆمپانیای زیاتر بدرێت, بێنە کوردستان و تاوەکو لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان, دڵنیایی زیاتر بە پارێزگاریکردنی ئاییندەی ھەرێمی کوردستان بدەن.


١٢) بواری وەبەرھێنان لە کوردستاندا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە بواری چالاکی وەبەرھێناندا, تاڕادەیەکی باش ھەنگاوی ناوە, دەکرآ بڵێین لەئاستی حەزو ئارەزووەکانی ئێمەدا نەبووە, یاخود گلەییمان لەشێوازی کارکردنی ھەبووە, چونکە ئەوەی تێبینی کراوە, لەچەندساڵی رابردووی, سیاسەتی پرۆسەی وەبەرھێناندا, دەتوانین بڵێین ئەوەندەی چەندکەسانێکی, بەناو وەبەرھێنەر, لەپرۆسەی وەبەرھێناندا سوودمەندبوونەو خۆیان دەوڵەمەندکردوە, ئەوەندە ھاووڵاتییانی کوردستان نەیانتوانیوە سوود لەکردەی وەبەرھێنان لەکوردستان وەربگرن.


بەڵام دەکرآ حکوومەتی ھەرێم, لەبواری وەبەرھێناندا لە ئاییندەدا, پلانی سیاسەتی وەبەرھێنان بەچەشنێک دابڕێژێ, تا وەبەرھێنان بەئاڕاستەی چالاکی بەرھەمھێنان ببا. لەجیاتی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ھۆتێل و گوندو شاری نیشتەنی دروستکردن, چالاکی خۆی لەھێنان و دروستکردنی کارگەو کۆمپانیای بەرھەمھێنان چڕبکاتەوە. بەم ھەنگاوەش دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتییان زیاتردەکرآ, ھەروەھا گۆڕانکاری لە جۆرییەتی, کۆمەڵگەی کوردستان دەکرآ, لەکۆمەڵگەیەکی مشەخۆرو تەمبەلڕ و بەکارھێن ( مستھلک ), دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی, ئیشکەرو زیندوو و بەرھەمھێن ( منتج ).


١٣) دەستەبەری تەندروستی و کۆمەڵایەتی، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, کار بۆ ئەوەبکا تا دوو پرۆژەیاسا ئامادەبکا, پێشکەش بەپارلەمانی کوردستانی بکا, تاوەکو دوو یاسا, بۆ دەستەبەریی تەندروستی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەربکەن. بۆئەوەی ھاووڵاتییانی کوردستان, ھاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو, لەم یاسایانەدا سوودمەندبن. لەکاتی ھەر پێداویستییەکی کۆمەڵایەتی, یان نەخۆشکەوتنێک, حکوومەت بەپێی یاساو بەیەکسانی, ھاوکاریی و یارمەتی پێشکەش بەھاووڵاتیان بکا.





١٤) پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئەرکی حکوومەتی ھەرێمە, تاھەوڵبدا ئەوەندەی دەکرآ, بەشێوەیەکی رێکوپێک, خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەکو ئاو, کارەبا, نەوت, بەنزین, خزمەتگوزاری تەندروستی, پەروەردەو فێرکردن, گەشتوگوزار, رێگاوبان, ئاوەدانکردنەوەو قەرزی خانووبەرەو ھەمووجۆرە قەرزەکانیدیکەو .... ھتد. پێشکەشبکاو چارەسەری بکا, ئەوەی لەتوانای دایە, ئێستا ئەنجامیبدا, ئەوەی لەتوانایدانیە, بیخاتە بەرنامەی کاری داھاتووی خۆی, لەئاییندەیەکی نزیکدا کاری لەسەربکا.









ئەندامی مەکتەبی ناوەندی*


لە سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Top