بـێ متـمانه‌یی لە نـێوان لایه‌نه سیاســــــــییه‌كاندا، پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقــــــــی په‌كخستووه
February 20, 2011
راپۆرتەکان
ئه‌وه‌ی په‌ر‌له‌مانتار به‌یاتی ئاماژه‌ی پێده‌كات بوونی ره‌گێكی قووڵی بێ متمانەییه له نێوان پێكهاته سیاسییه‌كاندا، هه‌ر بۆیه له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ گوڵان وتی : (نامتمانه‌یی هی ئه‌مڕۆ نییه نامتمانه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌كی كۆن ، له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقی و تاكو ئه‌مڕۆمان ده‌ستی پێكردووه. بۆ نموونه ئێمه له رابردوودا متمانه‌مان به ده‌سته‌كانی به‌عس نه‌بوو كه ده‌سه‌ڵات و پاره و سامانه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌وتبۆوه ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌سته‌یه، به‌ڵام ئه‌م هزره ئه‌مڕۆ بوونی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بریتی بوو له چه‌ندین جۆری جیاواز، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێكمان لێره بووین له عێراق و پاپه‌ند بووین به لایه‌نێك و هه‌ندێكی ترمان له ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌ن كه‌لتوری ئه‌مریكی بووین و هاوكات هه‌ندێكی ترمان له ئه‌وروپا و...تاد. به‌ڕای من ئه‌م فره‌ییه له جۆراوجۆرێتی و جیاوازی بیروبۆچوون بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نامتمانه‌یی. له‌هیچ سیسته‌مێكدا نه‌هاتووه له جیهان كه تیایدا حكومه‌تێك پێكبهێنرێت له هه‌موو لیسته‌كان، هه‌روه‌ك به‌ڕێز «جه‌لال تاڵه‌بانی» له خولی پێشوودا وتی كه له‌ژیانمدا و له هه‌موو پڕۆسه سیاسییه‌كانی جیهاندا هه‌رگیز نه‌مبینیوه من له حكومه‌تم و هاوكات ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تم. به‌ڕای من بۆ داهاتوو ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌ستنیشان ده‌كرێت و هاوكات له ده‌ستووردا هاتووه كه لیستی براوه بۆی هه‌یه حكومه‌ت پێكبهێنێت، له‌وه‌ش دڵنیام كه بۆ خوله‌كانی داهاتوو ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كرێت و لیستی براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و لیسته له‌ناو په‌رله‌مان ئیئتیلافه‌كانی پێكهێنابێت یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و هه‌ڵده‌ستێت به پێكهێنانی حكومه‌ت، نه‌ك وه‌كو ئێستا كه هه‌موو لیسته‌كان به‌شدارن ته‌نانه‌ت ئه‌و لیستانه‌ش كه خاوه‌ن یه‌ك كورسین له په‌رله‌مان به‌شدارن له حكومه‌ت.))
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌لایه‌ن د.مالیكییه‌وه، محه‌مه‌د به‌یاتی به گوڵانی راگه‌یاند: (به‌پێی زانیارییه‌كانمان كاندیدی لیستی عێراقییه «فه‌لاح ئه‌ل نه‌قیب»ه و گوایه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و كاندیده‌ی ره‌تكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆش لیستی عێراقییه سه‌رقاڵه به كاندیدكردنی كه‌سانی تر بۆ ئه‌و پۆسته و له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ چه‌ندین ناو هه‌یه، له‌وانه‌یه پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دانیشن و تاوتوێی بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه ئه‌گه‌رێك هه‌بێت بۆ رێككه‌وتن له‌نێوان لیستی عێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆی پێشوو، به‌ڕێز «جه‌واد پۆڵانی» و له‌وانه‌شه رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر به‌ڕێز «عه‌بدولقادر عو‌به‌یدی» وه‌زیری به‌رگری پێشوو، چه‌ندین پێشنیار هه‌یه و ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه هه‌ندێك بوو له پێشنیاره‌كان. هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه به بۆچوونی من بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه ئه‌مڕۆ له عێراق كێشه‌ی ئاسایشمان هه‌یه، هه‌ربۆیه ناكرێ هه‌ركه‌سێك بێت بیهێنین بۆ وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، پێویسته وه‌زیره‌كان له رووی لێهاتوویی و نه‌زاهه‌ت و شیاوی و توانا و لایه‌نه‌كانی تر هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆی راسته لیسته‌كان كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه، به‌ڵام مه‌رج نییه قه‌واره سیاسییه‌كان په‌سه‌ندی بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر هات و كه‌سایه‌تییه‌كی حزبی بوو، وێڕای خزمه‌ته‌كانی ئه‌و پیاوه، به‌ڵام هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ڕێز مالیكی بۆ ناوی (جه‌واد پۆلانی) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و هه‌ڵستابوو به پێكهێنانی پارتێك له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، واته پارتی ده‌ستووری. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مڕۆ رێگه‌ی پێ‌نادرێت ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێتەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان ناڕازین كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیره‌كانی ناوخۆ یان به‌رگری سه‌ر به لایه‌نێك یان پارتێك بن یاخود كاریگه‌ریی پارتێكیان له‌سه‌ر هه‌بێت.))
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته باڵاكان
له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت
لایه‌نێكی دیكه كه ئه‌ویش بۆته جێگه‌ی مشتومڕی سیاسیی مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته باڵاكانه، كه‌وه‌ك پۆستێك دراوه به‌لیستی ئه‌لعراقیه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بڕیاردراوه ئه‌م پۆسته له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت، به‌یاتی وتی : (له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌تكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه هه‌یه له‌و باره‌یه‌ی كه له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا تەوافوقی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدرێت و پاشان به‌ڕێز «ئه‌یاد عه‌لاوی» هه‌ڵستێت به پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و خۆی له‌خۆیدا پێشوه‌خته پێكهێنراوه و بریتییه له‌هه‌ر 3 یان 4 ده‌سه‌ڵاته‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییان نه‌بینیوه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌ستوور باسی له‌م ئه‌نجوومه‌نه نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه له په‌رله‌مان نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و له‌وانه‌شه زیاتر هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ترس هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌نگی پێویست له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست نه‌هێنێت.))
ده‌بێت په‌له له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان بكرێت
په‌له‌كردن له‌پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان په‌یوه‌سته به په‌له‌كردن له بونیادنانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته سیاسییه‌كاندا، سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه په‌رله‌مانتاری لیستی ئه‌لعێراقیه كازم شه‌مه‌ری له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گوڵان، به‌مجۆره مه‌ترسی ئه‌م بارودۆخه‌ی خسته‌ڕوو و وتی : (به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، ئاڵۆزی و ته‌نگه‌ژه‌كه په‌یوه‌سته به كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه له‌نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان. ئه‌گه‌ر هاتبا و متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بوایه، ئه‌وكات «میسداقیه‌تێك» ده‌هاته ئاراوه، له‌باره‌ی كاندیده‌كه‌ی لیستی «عێراقیه» بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، هاوكات هه‌مان میسداقیه‌تیش دروست ده‌بوو له‌باره‌ی كاندیده‌كه «ئیئتیلاف» بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ئاكامیشدا نه كێشه دروست ده‌بوو و نه ئه‌م بارودۆخه‌ش سه‌ری هه‌ڵده‌دا كه ئه‌مڕۆ تیایدا ده‌ژین. ئێمه 3 كاندیدمان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و گوایه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رسێكیانی ره‌تكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده تاكو ئه‌مڕۆش وه‌ڵامێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانمان، به‌ڵام وه‌ك بیستومانه ده‌ڵێن كاندیده‌كانمان ره‌تكراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بارودۆخه‌كه بكه‌ین ده‌بینین قه‌یرانی نامتمانه‌یی ته‌نیا له‌نێوانی «عێراقیه» و «ئیئتیلافی نیشتمانی» نییه، به‌ڵكو ئه‌م قه‌یرانه له‌نێو پێكهاته‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانیش بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌نێوان پێكهاته‌كانی «عێراقیه» و له‌نێوانی پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانیش. ئێمه پێویستیمان به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌باره‌ی رێز نواندن به‌رامبه‌ر هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی هه‌ل بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربڕینیان هه‌بێت و به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو و هه‌موویان هاوبه‌ش بن له بونیادنانی وڵاته‌كه‌ماندا.))
به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م پرسه په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا جنان عه‌بدولجه‌بار به‌رسیم ، پێیوایه له‌نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانی تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه ، وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌هه‌موویان گرنگترن و ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه ئه‌وانی دیكه ئه‌وه‌نده قورس نابن، له‌مباره‌و له‌لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گوڵان وتی: (به باوه‌ڕی من له وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان، وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان له هه‌موویان گرنگترن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێمه گوێبستی بووینه ئه‌وا كوتله سیاسییه‌كان پاڵێوراوی خۆیان هه‌یه بۆ وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، به‌ڵام كێشه‌كه له گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون و سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، چونكه سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سی پێوه‌ندیداره به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وه‌زیرانه‌وه. من باوه‌ڕم وایه ده‌بێت كوتله سیاسییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه به وه‌كاله‌ت له ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه مومكین نییه، چونكه ئه‌و وه‌زیرانه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی زیاتر له وه‌زاره‌تێك له ئه‌ستۆ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی قورسه، كه‌واته ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2011داین، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێمان باشتره كوتله سیاسییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی پاڵێوراوه‌كانیان. له لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران داوای كردووه كوتله سیاسییه‌كان پاڵێوراوی ئافره‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن، كه تا ئێستا جگه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی دیكه پاڵێوراوی ئافره‌تی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی بەڕێز مالیكی بۆ ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت لێمان پرسی ئایا تاچه‌ند ئه‌مه پێوەندی به مالیكی و تاچه‌ند پێوەندی به كه‌فائه‌تی كاندیده‌كانه‌وه هه‌یه، له‌وه‌ڵامدا وتی: (من پێموایه بێ متمانه‌ییه‌كه له خودی كوتله سیاسییه‌كه‌دایه، چونكه ئه‌وه‌ی له كوتله سیاسییه‌كان داواكراوه ئه‌وه‌یه كه‌سانی خاوه‌ن كه‌فائه‌ت و شاره‌زا پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌سانێك كه مه‌رج و مواسه‌فاتی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بێت، به چه‌شنێك ببنه جێی قه‌ناعه‌تپێكردنی سه‌رۆك وه‌زیران. واته مه‌سه‌له‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و كوتله‌یه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه خه‌ڵكی خاوه‌ن كه‌فائه‌ت و شاره‌زا و توانای زۆره، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ده‌وه‌ستێته‌سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان كه ئه‌م كه‌سانه هه‌ڵبژێرن، كه ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی شایسته‌یه كه‌سێكی سیاسی نه‌بێت، هه‌رچۆنێك بێت پێویسته كوتله سیاسییه‌كان ئه‌و ڕاستیه‌یان له‌به‌رچاو بێت كاته‌كه دره‌نگ بووه و ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه و پێویسته ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلابكرێنه‌وه و وه‌زیره‌كان به ئه‌ساڵه‌ت نه‌ك به وه‌كاله‌ت دابمه‌زرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه میسر هه‌یه‌تی، به‌ڵام لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی دواناخرێت
وێڕای ئه‌و بارودۆخی میسر پیایدا تێده‌پەڕێت و، وێڕای ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی به‌غدا، د.قه‌یس عەزاوی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق له كۆمكاری عه‌ره‌بی له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گوڵان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌كاتی خۆیدا له به‌غدا گرێدەد‌رێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه عه‌مروموسای ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستی له‌كاركێشابێتـه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی كۆمكاری عه‌ره‌بیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه مو‌سا رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌وه‌رچه‌رخانه‌كانی میسردا ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی موباره‌ك پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشت، سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی مو‌سا له پۆسته‌كه‌ی ، عه‌زاوی له له قاهیره‌وه به گوڵانی راگه‌یاند ( چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ عه‌مروموسا كۆبوومه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوم تا ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی بێت له‌كاری خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت))، بێگومان گرێدانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌پێی ئه‌و به‌رواره‌ی بۆی دیاریكراوه له 23ی مانگی ئاداری دادێ له به‌غدا گرێبدرێت، یه‌كێك ده‌بێت له‌و لوتكانه‌ی كه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گرێدەد‌رێت كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌خۆیانه‌وه بینیووه.