ئەمریكای لاتینی ....جیهانیك بۆ بەرهەمهێنانی پۆپۆلـیست و زۆنیــك بۆ كوشتنی دیمـوكراتی

ئەمریكای لاتینی ....جیهانیك بۆ بەرهەمهێنانی   پۆپۆلـیست و زۆنیــك بۆ كوشتنی دیمـوكراتی
دەوڵەتانی ئەمریكای لاتینی لەگەڵ ئەوەی ئێستا ئاستی پەرەپێدان و بونیادی دامەزراوە دیموكراتییەكان تێیاندا وەك یەك نین و هەندێكیان هەنگاوی زۆر باشیان بەرەو دیموكراتی و بونیادی دامەزراوەكان هەڵگرتووە، بەڵام ئێستا ئەو دەوڵەتانەی وەك كۆستاریكا و چیللی و ئۆرگوای و پاراگوای و مەكسیك بەو دەوڵەتانە دەژمێرین كە هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە، بەڵام دیسان ئەمانیش لەچاو ئەو دەوڵەتانەی دیكە ماونەتەوە و بەقۆناغی جۆراوجۆردا هەنگاو هەڵدەگرن و یان رووبەڕووی تەحددییەكانی گەندەڵی و دیاردەی سەرهەڵدانی سەركردە پۆپۆلیستیەكان بونەتەوە، لەبری ئەوەی هەنگاو بەرەو دیموكراتی و پەرەپێدان هەڵبگرن، گەندەڵی و سەركردە پۆپۆلیستیەكان كۆمەڵگەیان كردۆتە پارچەیەك ئاژاوەو پاشا گەردانی، بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسە گرنگە دوو پرۆفیسۆری تایبەتمەند بەمجۆرە باسی ئەو وڵاتانە بۆ گوڵان دەكەن كە ئەمە دەقی بیروبۆچوونەكانیانە.
Top