لە پرۆسەی بونیادی دیموكراتیدا سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەردەگیرێت، بەڵام كۆپی ناكرێتەوە

لە پرۆسەی بونیادی دیموكراتیدا سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەردەگیرێت، بەڵام كۆپی ناكرێتەوە
سەختترین قۆناغی هەر نەتەوەیەك، قۆناغی راگواستن و بونیادی دیموكراتییە، لەو قۆناغەدا هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵ لە وەرچەرخان و هەنگاو هەڵگرتندایە بەرەو بونیادی سیستمێك كە هێشتا كەڵچەری ئەو وڵاتە بەتەواوەتی لەگەڵ پیادەكردنی ئەو سیستمە رانەهاتووە یان ئیشكالیەتێك هەیە بۆ تێگەیشتن و چۆنیەتی سەركەوتن بەسەر كۆسپەكانی ئەو قۆناغەدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەماوەی كەمتر لە 20 رۆژدا توانی گەورەترین رژێمی دیكتاتۆری لە جیهاندا بڕووخێنێت كە ئەویش رژێمی سەددام حوسێن بوو، بەڵام ئەوا بۆ 8 ساڵ دەچێت ئەمریكا نەك نەیتوانیوە هەنگاوێك عێراق بەرەو دیموكراسی بەرێتە پێشەوە، بەڵكو ئێستا دوای زیاتر لەچەندین هەڵبژاردن و زیاتر لە 7 ساڵی كاری پەرلەمانی، جارێكی دیكە پرۆسەی سیاسیی لە عێراقدا هاتۆتەوە چوارگۆشەی یەكەم و تەنانەت عێراقییەكان لەسەر دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران كەوتوونەتە تەنگژەیەكی سیاسیی و زۆر زەحمەتەوە كە بەبێ هاریكاری هێزی دەرەكی بتوانن بگەنە رێككەوتن و ئەو كێشەیە یەكلایی بكەنەوە، سەبارەت بە بونیادی ئەم پرۆسەیە و تێپەڕادنی قۆناغی راگواستن، چەند پرسیارێكمان ئاراستەی هەردوو پرۆفیسۆر سكۆت مەین وارینگ و نانسی بریمۆ كردووە، كە یەكەمیان لە روانگەی ئەمریكای لاتین و دووەمیان لە روانگەی دەوڵەتانی ئەورپای رۆژهەڵات، بابەتەكەیان شرۆڤە كردووە كە ئەمە دەقی بۆ چوونەكانیانە.
Top