رۆشنگه‌ری له كوردستاندا.. "به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی"
June 1, 2010
راپۆرتەکان
پێشكه‌شه :
به یادى ئه‌و رۆشنگه‌رانه‌ى وه‌ك مۆم له شه‌وه‌زه‌نگى ژێر ده‌سته‌یى و نه‌زانیدا داگیرسان و خه‌ونیان به ئازادكردنء به رۆشنكردنه‌وه‌ى (هزرو گیانء جه‌سته و ژیانى) مرۆڤى كورده‌وه، ده‌بینى!.
پێشكه‌شه به گه‌وره‌یى باوكم
{پێشه‌كییه‌كى پێویست}
ماوه‌یه‌كى زۆربوو چه‌ند پرسیارێكمان له لا دروست ببوو، كه ئایا كه‌ى و چۆن ، بزاڤى رۆشنگه‌رى له لاى كورد سه‌رى هه‌ڵداوه ؟ كێن ئه‌و رۆشنگه‌ره ــــ رابه‌رانه ـــ ى سه‌ره‌تاكانى ئه‌و كاروانه‌یان جوڵاندء له كوێوه ده‌ستیان پێكردووه؟ به چ شێوازێك ئه‌و بزاڤه‌یان هێنایه ئاراوه؟ دواتر، ئاخۆ كاردانه‌وه‌ى ئه‌و خه‌باته‌ى ئه‌وان، ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و تێكۆشینه‌ى ئه‌وان، له‌ناو كۆمه‌ڵى (كورده‌واری ) دا چۆنء چى بووه ؟ ئایا ره‌نج و ماندووبوونى ئه‌ورۆشنگه‌رانه چیى لىَ شینبوو؟!
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه، وامان به باش زانى بگه‌رِێینه‌وه سه‌ر كۆنترینء یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ى چاپكراوى كوردى كه {رۆژنامه‌ى كوردستان}ـه‌ء له ساڵى 1898دا، واته 105 سالڕ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كه‌مین ژماره‌ى له قاهیره ده‌رچووه و له‌وێوه به هه‌زاران دانه له‌هه‌ر ژماره‌یه‌كى به دیارى نێردراوه‌ته‌وه بۆ ناو كوردستان، به تایبه‌ت له خولى یه‌كه‌میدا و گه‌یشتووه به ده‌ستى خوێنه‌وارى كورد له‌ناو كوردستاندا.
گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ى به دایكى رۆژنامه‌نووسى و رۆژنامه‌وانیى كوردى داده‌نرآ، له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه، برِوامان وایه رۆشنگه‌رانى رابه‌ر، حه‌تمه‌ن ده‌بآ سوودێكى یه‌كجار زۆریان له (جه‌ریده !) (رۆژنامه) وه‌رگرتبآ به‌و پێیه‌ى كه تاكه كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر زیاده‌رِۆیى نه‌كه‌ین و نه‌ڵێین ئه‌سڵه‌ن هه‌ر به مه‌به‌ستى به‌رپاكردنى ئه‌و بزاڤه رۆشنگه‌رییه بووه، كه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ركردنى رۆژنامه !
به‌و خولیایه‌وه ده‌ستمان كرد به هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌كانى (كوردستان) و سه‌رله‌نوآ خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى وتاره‌كانى, به تایبه‌ت (خولى یه‌كه‌مى). دواجار وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌مان ده‌سكه‌وتء به‌رهه‌مى گه‌رِان وخوێندنه‌وه‌كه‌یشمان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى به‌رده‌ستى به‌رِێزتان بوو..
" رۆشنگه‌رى " هه‌نگاوى یه‌كه‌م !
له ئه‌وروپادا سه‌دان سالڕ بوو، مرۆڤــــ وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه ده‌كرا . كه‌نیسه و پیاوانى ئایینى و پادشا خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته خوداییه‌كان (وه‌ك خۆیان ناویان له خۆیان نابوو) ببوونه وه‌ێى به‌سه‌ر هه‌موو میلله‌تانى خۆرئاواوه، ئه‌و دنیا فراوانه‌ء ئه‌و ژینگه ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ربڵاوه‌یان له چه‌ند یاسا و رێسا و رێورِه‌سمێكى لاساییكارییانه‌ى بێ پێز و نائه‌قڵانیدا كورت كردبۆوه‌ء تاریكستانێكى راسته‌قینه باڵى به‌سه‌ر خه‌ڵكء ژیاندا كێشابوو.
له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپاییه‌كانداو له ناوه‌نده فیكرى و ئایینى و هونه‌رى و بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كاندا كه له سه‌ره‌تاى رێنسانسه‌وه‌ء پێشتریش له‌سه‌ر هه‌ڵدانى گۆرِانكارییه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ناو خودى ئه‌وروپاوه، هێواش هێواش سه‌ریان هه‌ڵدا و كه‌وتنه جموجوڵى نائاسایى، تا دواجار له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌وه، بزاڤێكى رۆشنگه‌رى، سه‌رتاسه‌رى كایه و بواره‌كانى ژیانى گرته‌وه.. ئه‌م بزاڤه(له ئه‌وروپادا) تا كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مى خایاند، بۆیه سه‌رتاسه‌رى ئه‌و چاخه له مێژووى ئه‌وروپادا به (چاخى رۆشنگه‌رى) ناسراوه و ناو ده‌برآ.
(رۆشنگه‌رى) ئه‌و بزاڤه مێژووییه بوو كه ده‌یان فه‌یله‌سوفى گه‌وره، ده‌یان هونه‌رمه‌ند و ده‌یان زانا‌و سیاسیى مه‌زن له وڵاتانى فره‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو هۆڵه‌نده و ئیتالیادا به حه‌ماسێكى زۆر‌و به گیانێكى خه‌باتگێرِییه‌وه به‌شدارییان له هه‌ڵایسان و به‌رده‌وامبوون و سه‌رگرتن و سه‌رخستن و به ئامانج گه‌یاندنیدا كرد و بووه مایه‌ى وه‌رچه‌رخانێكى هه‌ره گه‌وره له سستمى ژیان و بنیادنانى ئه‌م شارستانیه‌ته عه‌لمانییه‌ى وا ته‌مه‌نى نزیك ده‌بێته‌وه له سه‌ده و نیوێك.
ئه‌و رۆشنگه‌ره رابه‌رانه‌ى ئه‌وروپا، خه‌باتێكى سه‌خت و بآ وچانیان له دژى، نه‌خوێنده‌وارى، نه‌زانى، كۆیلایه‌تى و نایه‌كسانى و ئۆرۆستۆكراتى و دواكه‌وتوویى و خورافه و برِواى هیچ وپووچى ئایینى و نائایینى و په‌یوه‌ندییه نائیسانییه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌كانیان، به‌رپا كرد و له‌و رێگه‌یه‌دا ، به گیان و به جه‌سته، به موڵك و مالڕ و به به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌تیى خۆیان باجى گه‌وره‌یان دا ، به‌ڵام نه‌وه له دواى نه‌وه ئاڵاء به‌یداخى ئه‌م بزاڤ و شۆرِشه سه‌رتاسه‌رییه‌یان به یه‌كترى ده‌سپارد، تا دواجار كاروانیان گه‌یانده مه‌نزلڕ.
شاره گه‌وره‌كانى پاریس و له‌نده‌ن، بوونه دوو پایته‌ختى گه‌وره و ناودارى جیهان، له هه‌موو روویه‌كى ژیانه‌وه گه‌شه‌یان كردوو و رۆشنگه‌رانیش بره‌ویان به چالاكییه فیكرى و هونه‌رى و ئه‌ده‌بییه‌كانیان دا‌و فه‌رهه‌نگێكى نوآ وبناغه‌كانى كلتورێكى نوێیان دارِشت , دواتریش له نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا شۆرِشێكى كشتو‌كاڵى و له نیوه‌ى دووه‌میشیدا شۆرِشى پیشه‌سازى له به‌ریتانیادا و به دواى ئه‌ویشدا له وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپیدا به‌رپا بوو.
بزاڤى رۆشنگه‌رى، كه برِێك چه‌مك و تێرِوانینى نوێى هێنابووه ئاراوه به یه‌كه‌مین و به‌راییترین ئه‌زموونه‌كانى خۆیدا تێپه‌رِى و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، یه‌كه‌مین ئه‌زموونیان، شۆرِشى رزگاریخوازى ئه‌مریكا بوو له ساڵى 1776دا، پاشان شۆرِشى گه‌وره‌ى فره‌نسا 1789 كه ,سه‌ر له‌به‌ر سستمى سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تیى ئه‌و وڵاته‌ى گۆرِى و تیشك و پریشكى گه‌یانده هه‌موو ئه‌وروپا و دنیاش. پێشتریش له كۆتایى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌میندا له میانه‌ى (شۆرِشى شكۆمه‌ند)ى به‌ریتانیادا ساڵى (1688) گه‌لىَ ده‌سته‌ڵاتى گرنگ له كه‌نیسه سه‌ندرابۆوه وله‌وساوه ئه‌و وڵاته بوو به لیبرالترین وڵاتى ئه‌وروپاء دنیا.
هه‌رچه‌نده له رووى تیۆرییه‌وه، ناوه‌ندى ئه‌م بزاڤه، شارى پاریس بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خایاند سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپاى گرته‌وه و رووى كرده ئه‌مریكاو ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییش.
رووناكبیرانى چاخى رۆشنگه‌رى، ژیانى مرۆڤایه‌تییان به‌ره‌و رێگایه‌كى رۆشن ئاراسته كرد و كۆمه‌ڵێك ئامانج و هیواى نوێی ئه‌وتۆیان بۆ مرۆڤایه‌تى خوڵقاند، كه هه‌ندێكى تا ئێستاش له هه‌ندآ جێى (تاریكى ئه‌م دنیایه‌دا) نه‌هاتوونه‌ته دى و خه‌ڵكانێك هه‌ن به هه‌مان حه‌ماسى رابه‌رانى رۆشنگه‌ریى سه‌ره‌تاوه, خه‌بات ده‌كه‌ن له‌پێناو هێنانه‌دییان.
سه‌ره‌تاكانى رۆژنامه‌وانى له ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى ئیمپراتۆرییه‌تى عوسمانی‌دا :
(سه‌ره‌تاى رۆشنگه‌رى)
ئه‌گه‌رچى له كۆتایى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه رۆژنامه، تاكء ته‌را، دواتر له ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مه‌وه، چه‌ندین رۆژنامه، له وڵاتانى ئه‌وروپادا (ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌لژیك، هۆڵه‌نده، به‌ریتانیاء روسیا)ء له ئه‌مریكاشدا، هاتنه ده‌رچوون، كه‌چى ده‌ركردنى رۆژنامه له ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى عوسمانی‌دا تا چاره‌كى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م دواكه‌وت.
له ساڵى 1546دا جووله‌كه‌كان چاپخانه‌یان بردۆته توركیاء له‌وآ (ته‌ورات)یان به حه‌رفى عیبرى چاپ كردووه.. ئه‌رمه‌نییه‌كانیش له ساڵى 1640دا چاپخانه‌یان بۆ خۆیان دامه‌زراندووه. له ساڵى 1702 دا قه‌شه مه‌سیحییه‌كان چاپخانه‌یان برده شارى حه‌ڵه‌ب له شام، ناپۆلیۆنیش له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر وڵاتى میسر له 1798 تا 1801 جگه له‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر زاناء پسپۆرى له‌گه‌لڕ خۆیدا برد، چاپخانه‌یه‌كیشى له‌گه‌لڕ خۆى برده میسره‌وه كه, هه‌م حه‌رفى لاتینىء هه‌م حه‌رفى عه‌ره‌بیشى هه‌بوو، وێرِاى ئه‌وه‌ش كۆرِى زانیاریى بۆ میسرییه‌كانء كتێبخانه‌یه‌كى فره‌نسىء دوو قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى بۆ مناڵانء دوو رۆژنامه‌ى (فره‌نسى)ء یه‌كێكى عه‌ره‌بیشى به ناوى (التنبیه) وه له وڵاتى میسر ده‌ركرد، كه ده‌كرآ ناوببرآ به یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له مێژوودا.
هه‌ر دوابه‌دواى ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ء به هاتنى (محمد على پاشا)، بزووتنه‌وه‌یه‌كى گورجوگۆلڕ له كایه شارستانییه‌كانى ژیانى میسرییه‌كاندا سه‌رى هه‌ڵداء پێیان نایه قۆناغى ( به‌مۆدێرنكردن )ء ( رۆشنگه‌رى )یه‌وه. له ساڵى 1821دا چاپخانه كۆنه‌كه‌ى ناپۆلیۆن چاككرایه‌وه‌ء خرایه‌وه گه‌رِء ناونرا ( المگبعه الڕهلیه ) یان (مگبعه بولاق) كه له سه‌ره‌تادا بۆ چاپكردنى نووسراوه ره‌سمییه‌كانى حكومه‌تء پاشان له ساڵى 1828 دا بۆ چاپكردنى رۆژنامه‌ى ( الوقائع المێریه ) به‌كار ده‌هێنرا.
له سه‌نته‌رى ده‌سته‌ڵاتى عوسمانییه‌كانیشدا: له توركیا، یه‌كه‌مین رۆژنامه به‌زمانى توركى، به ناوى ( ته‌قویمى وه‌قائع ) له ساڵى 1831دا , ده‌رچووه‌ء هه‌والڕء فرمانه سوڵتانییه‌كانى تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه . ئه‌گه‌رچى به‌ر له‌م رۆژنامه توركییه چه‌ندین رۆژنامه‌ء بڵاوكراوه‌ى تر، له لایه‌ن میلله‌تانىژێر ده‌سته و ناموسڵمانه‌وه، (ئه‌رمه‌نى، بولگارى، یۆنانى، ئاشوورى، فره‌نسىء ئینگلیزیش), به زمانى خۆیان ده‌ركراون .
چاپء چاپه‌مه‌نىء رۆژنامه‌وانی، كه كه‌ره‌سه‌ء هۆكارى سه‌ره‌كى بوون له به‌رپابوونء سه‌رخستنى بزاڤى رۆشنگه‌رى له ئه‌وروپاء ئه‌مریكادا، له وڵاتء ناوچه‌ء ویلایه‌ته‌كانى ژێرده‌ستى عوسمانییاندا، بڤه‌ء قه‌ده‌غه بوون، ماوه‌یه‌كى زۆریشى خایاند تا په‌راوێزێكیان له ئازادى بۆ خۆیان بچرِى .. رۆژنامه‌وانى كه نه‌بووه دیارده‌ء نه‌ریتێكى باو و به‌ربڵاو له‌م ناوچانه‌دا، هیچ یاساء رێسایه‌كیشى نه‌بوو بۆ رێكخستنى، ئه‌وه‌نده نه‌بآ كه جارجاره، لابه‌لاء له حاڵه‌تى نائاساییدا له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانى مه‌عاریفء ناوخۆوه، له جێى (بابى عالى) كه باڵاترین ده‌سته‌ڵاتى عوسمانى بوو، سانسۆریان ده‌خسته سه‌ر رۆژنامه‌كانء دایانده‌خستنء سزاشیان به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیدا ده‌سه‌پاند، ته‌نانه‌ت فه‌للاقه‌یشیان ده‌كردن. ئه‌و بێ یاساییه هه‌روا به‌رده‌وام بوو تا ساڵى 1858 كه یاسایه‌كیان بۆ (سزادان) نه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسى، ده‌ركرد . به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه كه‌مترین ئازادىء مافى ره‌خنه‌گرتنء بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌رِى نوآء نائاسایى ، قه‌ده‌غه‌ء بڤه كرانء سزاء غه‌رامه‌ى داراییشیان بۆ دیارى كرابوو. به‌ڵام له ساڵى 1863 دا‌ء بۆ هاندانى رۆژنامه‌كان كه به شانء شه‌وكه‌تء گه‌وره‌یىء كاره باشه‌كانى سوڵتانء داووده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا هه‌ڵبده‌ن ، به‌گوێره‌ى یاسایه‌كى نوآ، سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز، هه‌ندآ ئازادیى سنووردارى (دوور له مافى ره‌خنه‌گرتن) به‌خشى به رۆژنامه‌وانان، تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رپه‌رچى ئه‌و ناوء ناتۆره‌یه بده‌نه‌وه كه روسء ئه‌وروپاییه‌كان خستبوویانه دواى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، كه گوایا (پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌یه)! ئیدى والییه توركه‌كانى ویلایه‌ته جیاجیاكان، كه‌وتنه خۆیانء ده‌سیان دایه هێنانى چاپخانه‌ى نوآء ده‌ركردنى رۆژنامه به هه‌ردوو زمانى توركىء عه‌ره‌بى. رۆژنامه‌كان گشتیان حكومى بوونء بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه باشء دڵخۆشكه‌ره‌كانى ده‌وڵه‌ت بوون. به‌وجۆره له شاره‌كانى: به‌یروت، به‌غدا، موسلڕ و به‌سرِه، رۆژنامه حكومییه‌كان هاتنه مه‌یدانه‌وه.
به پالڕ ئه‌م رۆژنامه حكومییانه‌وه جارجاره، رۆژنامه‌ى ئه‌هلیش لێره‌ء له‌وآ ده‌رده‌چوون، به‌ڵام هه‌ربه‌هه‌مان نه‌فه‌سى رۆژنامه ره‌سمییه‌كانء به بآ پرِكێشیكردنى ره‌خنه‌گرتنء بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرى نوآ.
وه‌ك وتمان هه‌موو گه‌لانى ژێرده‌ستى عوسمانى، به زمانه‌كانى خۆیان، بوونه خاوه‌نى رۆژنامه‌ى خۆیان، له‌سه‌ر زه‌ویى نیشتمانى خۆیان، ته‌نیا كورد نه‌بآ. به برِواى ئێمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِایه‌وه كه رۆشنبیرانى كورد رازى نه‌بوون به‌وه‌ى رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن هیچ په‌راوێزێكى ئازادیى را ده‌ربرِینى تیا نه‌بآء برِواشیان به‌وه نه‌بووه كه رۆژنامه‌یه‌كى كۆتء پێوه‌ندكراو بتوانآ په‌یامى (رۆشنگه‌رییانه‌ى) رۆژنامه‌وانى بگه‌یه‌نآ, توركه‌كان خۆیشیان رێ‌یان نه‌ده‌دا به هیچ كوردآ،له‌ژێرده‌ستى خۆیاندا رۆژنامه‌یه‌كى كوردى ده‌ربكات.
حالڕ هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به هاتنى سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بۆسه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌تى عوسمانى، به‌جارآ ده‌رگاء ده‌روازه‌ء په‌نجه‌ره‌ء ده‌لاقه‌ء ته‌نانه‌ت كڵاورِۆژنه‌كانیش له‌سه‌ر ئازادییه سنوورداره‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى داخرانء چه‌ندین رێنومایى كه ده‌شآ ناوبنرێن به (قه‌ده‌غه‌نامه) بۆ كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ئه‌و بواره، له بابى عالییه‌وه ده‌رچوو.
رۆژنامه‌كان ء رۆژنامه‌وانانى شارء ویلایه‌ته‌كانى ژێر ده‌ستى سوڵتانء ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى، هه‌ڵاتن، كۆچیان كردء تاراوگه‌یان هه‌ڵبژارد, تا له‌وێوه جارێكى تر ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.. شارى قاهیره‌ش، كه به‌ر له ده‌یان سالڕ چاپخانه‌ى تێچوو بوو، نه‌ریتێكى له بواره‌كانى چاپگه‌ریدا بۆ خۆى دامه‌زراندبوو، ژماره‌یه‌كى زۆر رۆشنفكرء خوێنه‌وارء رۆشنگه‌رى تیا كۆببوونه‌وه، ئه‌و وڵاته له ژێرده‌ستى سوڵتاندا نه‌مابوو، كه‌وتبووه ده‌س ئینگلیزه‌كان.. قاهیره ئه‌و شاره‌بوو كه رۆژنامه‌نووسانى هه‌لاَتووى ژێرده‌ستى سوڵتان، لێى ده‌گیرسانه‌وه، له‌دایكبوون وبه‌رده‌وامیىچه‌ندین رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بىء توركییشى به‌خۆوه بینى كه درێژه‌یان ده‌دا به رووناككردنه‌وه‌ى زه‌ینى خه‌ڵك ء به‌رهه‌ڵستكارییه‌كى سه‌ره‌تاییان له دژى ده‌سته‌ڵاتى عوسمانلى ده‌ستپێكرد.
هه‌موو ئه‌م رۆژنامانه، به پالڕ ساڵۆنه فیكرییه‌كانه‌وه، كه له شاره گه‌وره‌كانى وه‌ك قاهیره‌ء ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ء به‌یروتء دیمه‌شقء به‌غدا به ئاشكراء به نهێنى له كۆشكء سه‌راى خاوه‌ن نفووزء سه‌روه‌ته‌كاندا سازده‌كران، جگه له‌و چاكسازییانه‌ى كه (محمد علی پاشا) له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا ده‌ستى دابوویه له میسر، هه‌ر هه‌مووى پێكه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانى بزاڤى رۆشنگه‌رىء تازه‌كردنه‌وه‌ء هوشیاركردنه‌وه‌ء رزگاركردنى مرۆڤــ بوون له‌ژێر باڵى ره‌شى نه‌خوێنده‌وارىء نه‌خۆشىء هه‌ژارىء دواكه‌وتوویى.
به هه‌رحالڕ ئێمه له‌م باسه‌ماندا له‌وه زیاتر له باره‌ى سه‌ره‌تاكانى رۆشنگه‌رى له لاى عه‌ره‌بء میلله‌تانى تر‌ى ژێرده‌ستى عوسمانى نادوێینء راسته‌وخۆ ده‌چینه سه‌ر باسى: ( سه‌ره‌تاكانى رۆشنگه‌رى له لاى كورد, ره‌نگدانه‌وه‌ى له یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردی دا .)
{كوردستان } یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردى ،
یه‌كه‌مین هه‌نگاو به‌ره‌و دونیاى رۆشن!
له‌به‌ر رآ نه‌دانء له‌به‌ر برِوا نه‌بوونى رۆشنبیرانى كوردیش به توركء یاساكانى، له سنوورى ده‌سته‌ڵاتى راسته‌وخۆى عوسمانییه‌كاندا، هیچ رۆژنامه‌یه‌كى كوردى ده‌رنه‌چوو.. كاتێكیش میرانى به‌درخان، به ته‌واوى هه‌موو گه‌نده‌ڵىءكارى دوژمنكارانه‌ى عوسمانییه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت ، ئیدى وه‌ك (سوره‌ییا به‌درخان) له سه‌روتارى یه‌كه‌مین ژماره‌ى خولى سێهه‌مى ده‌رچوونی (كوردستان) دا ـــــ 1917, كه له قاهیره ده‌رچووه ، ده‌ڵآ:
( ....وتیان مادام حكومه‌تى عوسمانى خۆى خراپه‌ئه‌كات بۆچ ئێمه‌ش له‌گه‌لڕ ئه‌و خراپ ببین) بۆیه ( مقداد مه‌دحه‌ت به‌گى كورِى میر به‌درخانى میرى بۆتان) هه‌ڵساء رووى كرده قاهیره، قاهیره‌ش ئه‌و قاهیره‌یه بوو كه پێشتر باسمان كرد. هه‌ر له سه‌روتارى (توركى)ى هه‌مان ژماره‌دا (سوره‌ییا به‌درخان) نووسیوییه ده‌ڵآ: (....ئه‌و ئیداره هه‌ڵه‌یه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى كرده سه‌ر كورده‌كان، بۆیه هیچ هیوایه‌كیان نه‌ماء ده‌ستیان له چاكبوونى بارودۆخه‌كه شوشت. هه‌ندآ له سه‌ركرده‌كانى كورد بۆ رزگاركردنى كورده‌كان له ده‌ست زوڵمء زۆرداریى نه‌ته‌وه‌كانى عوسمانى، ساڵى "1313 : 1896" كۆمه‌ڵه‌یه‌كى نهێنییان دامه‌زراند).. كاتێكیش مه‌دحه‌ت به‌گ گه‌یشته قاهیره, له‌وآ (.... بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ساڵى "1315 : 1898" رۆژنامه‌ى كوردستانى له قاهیره ده‌ركرد....).
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى( كوردستان ): یه‌كه‌مین ده‌نگ هه‌ڵبرِینى ئاشكراى رۆشنفكرانى كورد بوو، كه به شێوازى رۆژنامه‌ء به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له چاپخانه‌ء به زمانى كوردى، بدرآ به گوێى كورد و جیهاندا، هه‌م كۆشش و پرۆژه‌یه‌كى جیددی بووه بۆ ناساندنى كوردء زمانء مێژووء ئه‌ده‌بء قوربانییه‌كانىء ئازایه‌تییه‌كانى به دنیاوده‌وروبه‌ر, هه‌م یه‌كه‌مین په‌یامى نارِه‌زایىء ره‌خنه‌ى توند و ئاشكرابوو له ده‌سته‌ڵاتدارانى عوسمانى( كه نوێنه‌رى كۆنه‌په‌رستترینء ره‌شترین ده‌سته‌ڵاتى سیاسىء ئیداریى دنیاى ئه‌و كاته بوون) ، له لایه‌كى تریشه‌وه (كوردستان) ئه‌و مامۆستایه بوو كه خه‌ڵكى كوردستانى هوشیار ده‌كرده‌وه‌ء ئه‌و بانگه‌وازه بوو كه له خه‌وى قورسى دواكه‌وتوویى وه‌ئاگاى ده‌هێنانه‌وه و زۆر به‌توندى ره‌خنه‌ى جددیى له هه‌ل ومه‌رجى سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تىوفه‌رهه‌نگیى كوردستانى ژێرده‌سته ده‌گرت . ئه‌و چرا رووناكه‌یش بوو كه رێگاى بۆ نه‌وه‌ى نوێى كورد رۆشن ده‌كرده‌وه. (كوردستان) یه‌كه‌مین مینبه‌رى ده‌سته‌بژێرى میلله‌تێكى بآ مینبه‌ر بوو , یه‌كه‌مین بڵندگۆى رۆشنگه‌ریى كوردى بوو.
خاوه‌نء سه‌رنووسه‌رى (كوردستان) خۆیشى دركى به ناوازه‌یىء ده‌گمه‌نى كاره‌كه‌ى خۆى كردووه بۆیه له سه‌روتارى یه‌كه‌مین ژماره‌یدا، كه له 22/4/1898دا ده‌ریكردووه ده‌ڵآ:
(به‌داخه‌وه، كورد كه له زۆر نه‌ته‌وه زیاتر خاوه‌نى بیروهۆشن، جوامێرن، له ئایینى خۆیاندا ره‌واء به‌هێزن، به‌ڵام وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانى دیكه خوێنده‌وارء ده‌وڵه‌مه‌ند نین. نازانن دراوسێكانیان چۆننء چى ئه‌كه‌نء لێیان بآ ئاگان . بۆیه پشت به خوا ئه‌م رۆژنامه‌یه‌مان نووسىء به پشتیوانیى خواى گه‌وره له‌مه‌ودوا هه‌ر پانزه رۆژ جارێك بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
ناوى رۆژنامه‌كه‌یشمان ناوه كوردستانء له‌م رۆژنامه‌یه‌دا سووده‌كانى زانستء زانیارى باس ده‌كه‌م، له چ جێگایه‌ك مرۆڤـ فێر ده‌بێت، له چ جێگایه‌ك خوێندنگاى باش هه‌یه پیشانى كوردى ده‌ده‌م، له چ جێگایه‌ك شه‌رِ ببێت هه‌ڵوێستى وڵاتانى گه‌وره چى ده‌بآء چۆن شه‌رِ ده‌كه‌ن، چۆن بازرگانى ده‌كرێت، هه‌موویان باس ده‌كه‌م. تا ئێستا هیچ كه‌سێك رۆژنامه‌یه‌كى وه‌ك ئه‌مه‌ى بڵاو نه‌كردۆته‌وه).
خاوه‌نء سه‌رنووسه‌رى (كوردستان) پێى وابووه، په‌یامێكى پیرۆزء مه‌زنى پێیه‌ء له رێى ئه‌م رۆژنامه‌یه‌وه ده‌توانآ بیگه‌یه‌نآ.. په‌یامه‌كه‌یشى وه‌ك له‌م چه‌ند نموونه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وآ ( كه له ده‌قى نامه‌یه‌كىهاوپێچى یه‌كه‌مین ژماره‌ى رۆژنامه‌كه‌دا بۆ براده‌ره فه‌ره‌نسییه‌كانىء به فه‌ره‌نسی نووسیوێتى) ئه‌و په‌یامه ده‌قاوده‌ق په‌یامێكى رۆشنگه‌رانه‌و تازه‌گه‌رانه بووه، كه بۆ یه‌كه‌مین جار بووه كورد، رۆشنگه‌ری كورد، له رێى وتارء رۆژنامه‌وه بیگه‌یه‌نآ به خوێنه‌رانى له ناوه‌وه‌ء ده‌ره‌وه‌ى كوردستاندا، مقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌و نامه‌یه‌دا، له جێیه‌ك ده‌ڵآ: (ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه به‌م زمانه ئه‌م رۆژنامه‌یه‌م بڵاوكردۆته‌وه، بۆ مه‌به‌ستى تێگه‌یاندنى زانیارىء گیانى خۆشه‌ویستى له‌ناو رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مداء هاندانى كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى پێشكه‌وتنء شارستانێتیى نوآ بگرن،……).
له جێیه‌كى تری‌دا ده‌ڵآ: (…… برِیارم دا له رێگه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌یه‌وه هه‌موو تواناى خۆم له دووره‌وه ته‌رخان بكه‌م بۆ هه‌موو كارێك كه قازانجء به‌ختیارىء په‌روه‌رده‌كردنى بیرى تێدابێت بۆ هاووڵاتیانى كورد).
به هه‌مان ده‌ستوورى رۆشنگه‌رانى رابه‌ر له ئه‌وروپادا، كه له سه‌ره‌تادا به زمانێكى نه‌رم، به بآ هێرشء په‌لامار، قسه‌ء ئامۆژگارىء دواتر ره‌خنه‌یان به رووى كه‌نیسه‌ء ده‌سته‌ڵاتى ئۆرۆستۆكراتىء پیاوانى ئایینی‌دا ده‌دا، ئه‌مانیش، سه‌رنووسه‌رء نووسه‌رانى تر‌ى (كوردستان) له سه‌ره‌تادا زمانیان نه‌رم بوو له به‌رامبه‌ر سوڵتانى عوسمانى، به‌ڵام كه تێگه‌یشتن ئه‌و زمانه كارى خۆى ناكاتء به ده‌ردى ئه‌مان ناچآ.. به‌ره‌به‌ره‌ء ژماره له دواى ژماره، توند‌و توندتریان كردء گه‌یاندیانه ئه‌و راده‌یه‌ى به ئاشكراء راشكاوانه، تاوانى هه‌موو ئه‌و زوڵمء زۆره، ئه‌و نه‌فامىء نه‌خوێنده‌وارىء برسێتىء دواكه‌وتووییه‌ى میلله‌تانء وڵاتان، بده‌نه پالڕ داووده‌زگاى عوسمانىء دواتریش بیخه‌نه ئه‌ستۆى خودى سوڵتانء داواى گۆرِینء لادانى بكه‌ن، تا گه‌نده‌ڵىء دواكه‌وتوویىء زوڵمء زۆر نه‌مێنآ. واتا هه‌روه‌ك چۆن بزاڤى رۆشنگه‌رى له زه‌مانء زه‌مینه‌ى ره‌سه‌نى خۆیشیدا (ئه‌وروپا) له سه‌ره‌تادا ته‌نیا بزاڤێكى ئه‌ده‌بى، هونه‌رى، فیكرى بوو، كه‌چى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خایاند به ته‌واوى ئاوێته‌ى خه‌باتى سیاسى بوو، هه‌ر به‌و چه‌شنه هه‌نگاوه‌كانى سه‌ره‌تاى رۆشنگه‌ریى كوردیش،هێشتا زۆر له خاڵى ده‌ست پێكردنه‌وه دوور نه‌كه‌وتبۆوه، كه به ته‌واوى ئاوێته‌ى خه‌باتى سیاسىء نه‌ته‌وه‌یى بوو، به جۆرێك كه شه‌خسیه‌تى (رۆشنگه‌رء سیاسیى كورد) وه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌ء سه‌رده‌مانى دواى خۆیدا، ئاوێزانى یه‌كدى بوون، ئیدى زۆر به‌ده‌گمه‌ن له یه‌كترى جیا ده‌كرانه‌وه یان جیا ده‌بوونه‌وه . له سه‌روتارى ژماره (29)دا كه به كرمانجیى ژووروو نووسیویه، ده‌ڵآ: (.... ئه‌مه ده ساڵه به ئیفسادء ته‌شویقى خونكار شه‌رِى گه‌وره له كوردستان ئه‌قه‌ومآء، كه‌س ئاسایشى نه‌ماوه، كه‌س ئومێدى چاكه ناكا، خه‌ڵك هه‌مووى چاوه‌رِوانى گۆرِینى ئیداره‌ى حكومه‌تین، بۆ سه‌لامه‌تیمان هیچ رێگه‌یه‌كى تر نه‌ماوه).
بایه‌خدان به : خوێنده‌وارى و زانست
(كوردستان) هه‌ر له پاش سه‌روتارى یه‌كه‌مین ژماره‌یه‌وه، خۆى بۆ سه‌رنجرِاكێشانى، پیاوانى ئایینیى ئیسلام، میرء ئاغایان و كورد به گشتى، ته‌رخان ده‌كات، تا گرنگىء بایه‌خى له كۆتا نه‌هاتووى خوێنده‌وارىء زانستیان پآ رابگه‌یه‌نآ.. (العلما‌ء ورپه الڕنبیاء) واتا زانایان میراتگرانى پێغه‌مبه‌رانن ، ئا به‌م رسته به‌هێزه‌وه دێته ناو باسء زانایانء زانستخوازان ده‌باته رێزه‌ى پێغه‌مبه‌ران، به پشتبه‌ستن به فه‌رمووده‌یه‌كى { پێغه‌مبه‌ر د.خ}، له دواى چه‌ند وشه‌یه‌كى به‌رایى راسته‌وخۆ به گله‌ییه‌وه روو ده‌كاته زانایانى ئایینیى كوردء ده‌ڵآ: (.... ئه‌ى زانایانى كورد وه‌ك چۆن ئێوه ئه‌و وه‌عزء ئامۆژگارییانه بۆ نوێژ ده‌ده‌ن، هه‌رواش ده‌بآ ئه‌و میرء ئاغاء كوردانه‌ى كه ده‌یانناسن، بیانكه‌نه خه‌مخۆرى زانینء مه‌عریفه‌تء رێگاى باشء به‌سوودیان پیشان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جآ نه‌كه‌ن ئه‌وا تاوانه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى ئێوه‌دایه).. ئه‌م رۆشنگه‌ره رابه‌ره‌ى كورد هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه زانستء مه‌عریفه‌ت له لاى خه‌ڵك خۆشه‌ویست بكات به‌ڵكو، چه‌ند هه‌نگاوێك پێشتریش چووه، ئه‌وه‌تا به‌رنامه‌رِێژیى بۆ ده‌كات، ئه‌ركى ئه‌م پرۆسه‌یه دابه‌ش ده‌كات.. خه‌ڵكانێك كه خۆ به زاناى ئایینى ده‌زانن له‌ناو كورداندا، ده‌كاته به‌رپرس له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ء له به‌رامبه‌ر گه‌لء له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رء خوداشدا رووبه‌رِووى به‌ر پرسیارێتییه‌كى مێژوویىء دینىء دنیاییان ده‌كاته‌وه،. ئه‌و جه‌خت خستنه سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى (وه‌عز بۆ نوێژ) له (رێگاى باشء به‌سوود) بۆ خۆى نه‌فه‌سێكى رۆشنگه‌ریى یاخیى هه‌ڵگرتووه، كه نارِاسته‌وخۆ ده‌ڵێت : نوێژء وه‌عزء ئامۆژگاریى ئایینى به‌س نییه بۆ پێشكه‌وتنء سه‌ربه‌رزى.. بگره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ته‌نیا ئه‌و دیوه‌ى ژیانمان گرتووه بۆیه وامان به‌سه‌ر هاتووه.. له‌مه‌ودوا پێویسته به پالڕ نوێژه‌وه روو له دنیاى رۆشنى زانستیش بكه‌ین , ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا چاره‌نووسمان زۆر خراپ ده‌بآ.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمووده‌یه‌كى تر‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌هێنێته‌وه، كه ده‌فه‌رموآ: (العلم علمان، علم الڕبدان وعلم الڕدیان) واتا) زانست دوو زانسته یه‌كێكیان تایبه‌ته به جه‌سته‌ء ته‌ندروستیء ژیانى مرۆڤـ، ئه‌ویتریش تایبه‌ته به ئایینء ئیمان ) ئینجا دێتء جارێكى تر به زمانى گله‌یى رووى قسه‌ى له زانایانى ئیسلام ده‌كاتء ده‌ڵآ: (ئه‌ى زانایان بۆچى ئێوه ئه‌و فه‌رموودانه بۆ میرء ئاغایان ناخوێننه‌وه،.؟..)، مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه بڵێت: ئێوه ئه‌ى پیاوانى ئایینى، راستییه‌كان له خه‌ڵك بۆ ده‌شارنه‌وه، ئێوه بۆچى خوێنده‌واریتان بۆ خۆتان قۆرخ كردووه؟ ئه‌ى ناترسن خوداء پێغه‌مبه‌رتان لێ برِه‌نجآ ؟ هه‌مان ره‌وش له سه‌ده‌ى 17ء 18 له ئه‌وروپادا زالڕ بوو، پیاوانى كه‌نیسه خوێنده‌وارییان بۆ خۆیان قۆرخ كردبوو، زۆریان به‌لاوه ناخۆشء نابه‌جآ بوو، كه خه‌ڵكى شاره‌كان، گونده‌كان، فێرى خوێنده‌وارى ببن، نه‌بادا چاویان بكرێته‌وه‌ء هۆشء بیریان ئازاد ببێت، ئه‌وساش هه‌موو درۆء ده‌له‌سه‌ء خورافاته‌كانی كه‌نیسه‌وپیاوانىئاین ئاشكرا ببن ء به‌وجۆره هه‌م ده‌سته‌ڵاتء هه‌م سه‌روه‌تء سامانیشیان له‌ده‌س بچێت . له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر له مه‌لاء زانایانى ئیسلام ده‌ستیان به كڵاوى خۆیانه‌وه گرتبوو باى غه‌زه‌بى سوڵتان نه‌یفرِێنآ ! بۆیه ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى پاراستنى مه‌عیشه‌تء گوزه‌رانى خۆیاندا بوون، ئه‌وه‌نده له خه‌مى رابه‌ریكردنى خه‌ڵكدا نه‌بوون به‌ره‌و خوێنده‌وارى، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بآ له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا ئه‌و خه‌ڵكه وایان لێبێت خۆیان (به بآ په‌نابردن بۆ مه‌لاء فه‌قآ) بتوانن قورئانء حه‌دیپ بخوێننه‌وه !
سه‌رنووسه‌رى كوردستان، له‌وه‌شى تێده‌په‌رِێنآء به مه‌لاكان ده‌ڵآ: (.... بۆچى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان ناخوێننه‌وه، تا بزانن له‌م دنیایه‌دا چى روو ئه‌دات؟) به راستى ئه‌م رسته‌یه هه‌ر خۆى له خۆیدا پرِكێشییه‌كى گه‌وره‌یه (به به‌راورد به‌و زه‌مانء زه‌مینه‌یه). لێره‌دا نه‌ك هه‌ر مه‌لاكانى ئه‌وسه‌رده‌مه به كه‌مته‌رخه‌مء بیرته‌سك ناوده‌بات ، بگره نارِاسته‌وخۆ پێیان ده‌ڵآ: ئێوه مادام رۆژنامه ناخوێننه‌وه خۆشتان رۆشنبیر نین، ئاگاتان له دنیا نییه‌ء ئه‌وه‌شى خۆى حاڵى وابآ، به‌كه‌ڵكى رابه‌رایه‌تى نایه ، كه‌واته تا به‌به‌رییه‌وه‌ماوه و به‌رغه‌زه‌بى خوا نه‌كه‌وتون , فریاى خۆتانء ئایینه‌كه‌تانء میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ون !.
هه‌ر له هه‌مان وتاردا، لا ده‌كاته‌وه به‌لاى میرء ئاغایانى كوردء پێیان ده‌ڵآ، ئێوه (ئه‌ى میرء ئاغایان، تاوانى مناڵه‌كانتان له ئه‌ستۆى خۆتاندایه، ئێوه‌ش مناڵى خۆتان بنێرنه خوێندنگا بۆ ئه‌وه‌ى بخوێنن، ده‌وڵه‌تمه‌ندانى ئێوه با، له رێگه‌ى خودا خێر بكه‌نء له گونده‌كان خوێندنگا دروست بكه‌ن).... (ئه‌گه‌ر گوآ له‌م ئامۆژگارییانه نه‌گرنء دیسانه‌وه ته‌نها شوانىء كاسبى بكه‌ن، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كوردستان به یه‌كجاره‌كى كاولء وێران ده‌بێت).... (ئه‌ى میرء ئاغایان باش ته‌ماشاى ده‌وروبه‌رى خۆتان بكه‌نء ببینن رۆژبه‌رِۆژ هه‌ژارترء سووكتر ده‌بن، هۆیه‌كه‌یشى جه‌هاله‌تء نه‌زانینتانه)... (...خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كورد بخوێنێت ئه‌وا له هه‌موو جیهان به‌هێزترء ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن).
هه‌ر له درێژه‌ى ئه‌و وتاره‌دا، كه ده‌كرآ به وتارى یه‌كه‌مء هه‌نگاوى یه‌كه‌مى بزاڤى رۆشنگه‌ریى كوردى، ناو ببرآ، ده‌م له زۆر شته‌وه ده‌دات , له‌وانه هێنانه‌وه‌ى چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر میلله‌تى به‌ژماره زۆرى به‌ڵام بێ هونه‌ر, كه چۆن میلله‌تێكى گچكه‌ء زانا به‌سه‌ریدا زالڕ ده‌بآء ئینجا باسى ئه‌و كوردانه ده‌كات كه له جامیعه‌ى ئه‌زهه‌ر له قاهیره ده‌خوێنن، كورِانى (سلێمانىء سۆرانء كه‌ركوك)نء داخێكى زۆرى هه‌یه كه هیچ كه‌سێكى ناوچه‌كانى (بۆتان، غه‌ززان، شێروانء هه‌كاری) ى نه‌دیوه، ئه‌وه‌ش به گرفتء كه‌موكوورِییه‌كى مه‌زن داده‌نآ. باسى خه‌ڵكى میسر ده‌كات كه خه‌ریكى خوێندنء كار‌و بازرگانىء هونه‌رء پیشه‌سازیین، ته‌نانه‌ت هه‌ندآ له ژنه‌كانیشیان ده‌خوێنن ! به‌ڵام به گشتى كورده‌كانى میسر ى دیوه كه خزمه‌تكارء ده‌رگه‌وانء بێده‌رامه‌تن، چونكه خوێنده‌وار نینء هیچ سنعه‌تێك فێر نه‌بوون. جارێكى تریش دێته‌وه به سه‌رء پۆته‌ڵاكى مه‌لاكانداء لێیان ده‌پرسآ (.... ئه‌ى زانایانى كورد، ئێوه بۆچى له مزگه‌وته‌كاندا باسى خراپیى نه‌زانینء سوودى عیلم ناكه‌ن؟).
له سه‌روتارى ژماره دوودا ، جارێكى ترء به روونتر، دێته‌وه قسه‌ء روو له میرء ئاغایانى كورد ده‌كاتء لێیان ده‌پرسآ: (.... حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر "د.خ" فه‌رموویه‌تى "حب الوگن من الایمان") .... (....ئه‌ى میرء ئاغاء پادشایان له ئێوه ده‌پرسم تاكو ئێستا كآ له ئێوه شتێكتان كردووه بۆ نیشتمانى خۆتان بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كه ئێوه نیشتمانى خۆتان خۆش ده‌وێت؟)....(....خۆشه‌ویستیى نیشتمان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤـ نه‌هێڵێت یا رێگا نه‌دات دوژمنان بێنه ناو نیشتمان، خۆشه‌ویستى نیشتمان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤـ ئاوه‌دانى بكاته‌وه، خوێندنگاء قوتابخانه‌ء خێرء خێراتى تیا دروست بكات، خۆشه‌ویستیى نیشتمان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤـ مناڵانى ئه‌و نیشتمانه بخاته به‌ر خوێندنء خوێندنه‌وه‌ء فێرى پیشه‌ء زانستیان بكات).
له درێژه‌ى هه‌مان وتاردا ده‌ڵآ: (.... وه‌رن با بزانین چۆن له‌پێناو دنیاء چۆن له‌پێناو رۆژى دواییدا كار بكه‌ین؟ ده‌بآ چۆن بۆ دنیا كار بكه‌ین وه‌ك بازرگانى، كاسبكارى، فێربوونى پیشه‌ء زاست....)... (... الحمد لله كورد له كاروبارى ئایینى خۆیدا زۆر باشن به‌ڵام نه‌خوێنده‌وارن بۆیه ناتوانن بۆ رۆژى دوایى به باشى كار بكه‌ن!). (.... خۆزگه به‌و كه‌سه‌ى چاكه ده‌كات، چاكه‌كردن نه نوێژه‌ء نه‌رِۆژوو، چونكه نوێژء رۆژوو ئایینى مرۆڤه‌ء بیه‌وێتء نه‌یه‌وێت پێویسته بیكات، به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه مرۆڤـ خوێندنگاء قوتابخانه‌ء مزگه‌وت دروست بكات)... (... سه‌یرى مناڵانى بآ باوك بكه‌نء بیانخه‌نه به‌ر خوێندن...)... (... ئه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى كورد، باوكتان به چه‌ند گه‌زێك كفنى سپى چۆته به‌ر ره‌حمه‌تى خواء ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌چن، ئه‌و زێرِء زیوه له‌ناو عولبه‌كانتان بێننه ده‌رآء له رێى خوا قوتابخانه‌ء خوێندنگا دروست بكه‌ن، مناڵانى بآ دایكء باوك بخه‌نه به‌ر خوێندن بۆ ئه‌وه‌ى له دنیاء ئاخیره‌دا ئارام بنء خوا لێتان رازى بێت).
ئێمه پێمان وایه هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ى سه‌ره‌وه، به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرن بۆ په‌رۆشى ئه‌م رۆشنگه‌ره گه‌وره‌یه، كه هه‌رچى زووه خوێنده‌وارى له‌ناو مناڵانى كورددا بڵاو بكرێته‌وه‌وزۆر جه‌خت له‌سه‌ر (مناڵانى كورد) ء گه‌نجه‌كانى ده‌كاته‌وه ، چونكه وه‌ك پیاوێكى منه‌وه‌رء رابه‌ر، دركى به‌وه كردووه كه ئه‌و ره‌وشه خراپه پێویسته له بناغه‌وه چاره‌سه‌ر بكرآ، بۆ ئه‌وه‌ى دوارِۆژ مسۆگه‌ر بكرآ ده‌بآ له منداڵانه‌وه ده‌ست پێبكرآ.بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى رۆشنگه‌ریى خۆى بگه‌یه‌نآ هه‌موو جۆرء شێوازێكى ده‌ربرِینى به‌كارهێناوه .. گاه به هه‌رِه‌شه و گاه به له‌لا خۆشه‌ویستكردن، جارێك به رێگه‌ى مه‌نتیق، جارێك له رێى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رء هینانه‌وه‌ى نموونه‌ى مێژوویى له مێژووى ده‌وروبه‌رء ئیسلامه‌وه .
ئه‌م په‌رۆشییه، هێدى هێدى به‌رنامه‌رِێژ ده‌بآء له سه‌روتارى ژماره (3)دا ده‌گاته ئه‌وه‌ى بڵآ: (... ئه‌ى میرء ئاغایانى كورد وه‌ك چۆن نوێژكردن له‌سه‌ر ئێوه فه‌رزه، فێربوونى عیلمیش به هه‌مان شێوه له‌سه‌رتان فه‌رزه، به بآ عیلمء خوێندن، نوێژء رۆژوو ناته‌واون، مرۆڤ چه‌نده نیشتمانه‌كه‌ى خۆش بوێتء حه‌ز به نیشتمانه‌كه‌ى بكات، به بآ عیلم ناتوانێت كارێكى باشى بۆ بكات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كتێبى زۆر باش نووسراونء باس له چۆنێتیى رواندنء چاودێریكردنى دارء دره‌ختء به‌خێوكردنى مه‌رِءماڵاتء چاندنى گه‌نمء جۆ ده‌كه‌ن. هه‌موو شتێك باس ده‌كه‌ن، خه‌ڵكى خوێنده‌وار ده‌توانن له رێى ئه‌و كتێبانه‌وه دارء دره‌ختء مه‌رِوماڵاتء دانه‌وێڵه‌ى خۆیان زیاد بكه‌ن....) , له‌م وتاره‌دا بۆ ئاستێكى باڵاتر هه‌ڵده‌كشىَو به‌وه‌وه ناوه‌ستآ كه ئامۆژگاریى ئه‌خلاقیى خه‌ڵك بكات، به‌ڵكو له دوو روانگه‌ى تره‌وه سه‌رنجى خه‌ڵك به‌لاى خوێنده‌واریدا راده‌كێشآ.. روانگه‌یه‌كیان (ئیمانء دینه) كه به‌لاى خه‌ڵكى ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه زۆر گرنگء به بایه‌خ بووه‌ء خوێندنء زانستیان له‌لا فه‌رز ده‌كات وه‌ك چۆن نوێژء رۆژوو فه‌رز بوون. دووه‌میشیان گرێدانه‌وه‌ى بایه‌خى خوێندنه به ژیانى رۆژانه‌ء گوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه كه به‌شێكى هه‌ره زۆریان باخه‌وانء جوتیارء خاوه‌ن مه‌رِوماڵات بوونء له‌به‌ر نه‌زانىء دواكه‌وتوویى گیرۆده‌ى ده‌ستى ئافاتء ده‌ردء به‌ڵاى به‌رده‌وامىبێچاره‌ى ساڵانه بوون كه له كشتوكالڕء به‌روبوومء مه‌رِوماڵاتیانى داوه‌ء نابووتى كردوون.
له وتارێكى تردا به ناونیشانى (لیس للانسان إلا ما سعى) جارێكى تر په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر نموونه هێنانه‌وه‌ء سه‌رگوزشته گێرِانه‌وه تا له ئه‌زموونى میلله‌تانى پێشكه‌وتوو, عیبره‌ت وه‌ربگیرآء له‌و رووه‌وه باسى هۆكاره‌كانى پێشكه‌وتنى (فه‌ره‌نگ) ده‌كات ، تا به خه‌ڵكى كوردستان بڵآ، ده‌ى ئێوه‌ش هیچتان له‌وان كه‌متر نییه ته‌نها جووڵه‌ء زانست نه‌بآ.. (…… فه‌ره‌نگ فێرى خوێندنه‌وه‌ء زانین ده‌بوون…… مێشكیان وشیار بوَوه و ده‌ستیان كرد به خوێندنه‌وه‌ء مناڵه‌كانیان نارده به‌ر خوێندنء ره‌وانه‌ى جێگا دووره‌كانیان كردن بۆ ئه‌وه‌ى فێرى سنعه‌تء هونه‌ر ببن).
راكێشانى سه‌رنجى خوێنه‌رى كورد به‌لاى ئه‌زموونه‌كه‌ى (فه‌ره‌نگ) دا خۆى بۆ خۆى سه‌رسامىء شه‌یدایى، رۆشنگه‌رانى ئه‌وساى كورد، به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌زموونه‌ى فه‌ره‌نساو وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپا ده‌رده‌خات... ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كى تریشه‌وه هێنانه‌وه‌ى وڵاتانى فه‌ره‌نگستان (كه ده‌یكرده ئه‌وروپاى مه‌سیحى ) به نموونه‌یه‌ك بۆ چاولێكردن، وێرِاى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و له‌سایه‌ى باڵاده‌ستیى خه‌لافه‌تى ئیسلامىدا, جورئه‌ت و له‌خۆ بوردنێكى زۆرى ویستووه, جۆرێكیش بووه له خرۆشاندنى خوێنه‌ر له رێى چه‌شه‌یه‌كه‌وه كه نیشانه‌ى زیره‌كیى رۆشنگه‌ره‌كه‌یه‌ء نیشانه‌ى په‌رۆشییه‌تى بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ىء به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه هه‌رچى چۆنێك بێت ده‌یه‌وێت میلله‌ته‌كه‌ى بجووڵێنآء بیخاته سه‌ر رێگه‌ى راستء رۆشن، رێگاى زانستء مه‌عریفه‌ت،جێى سه‌رنجه كه لێره‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خدان به مناڵان ده‌كاته‌وه، وه‌ك بڵێى ده‌یه‌وێت بڵآ: (سبه‌ى له‌م رۆوه ده‌ست پێده‌كات). هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه و له درێژه‌ى هه‌مان وتارى ژماره (3)دا ده‌ڵآ: (.... ئێمه به باووباپیرانمانه‌وه میره‌كانى بۆتانء گه‌وره‌ى كوردین، بۆیه ئه‌ركى سه‌رشانمانه كه بۆ چاكه‌ى كورد خه‌بات بكه‌ین، ده‌بێت ئێمه وه‌ك مناڵانى خۆمان ته‌ماشاى مناڵانى كورد بكه‌ین، كآ له خه‌ڵكى كوردستان بیه‌وێت مناڵه‌كانى بنێرێته "ئه‌سته‌مبولڕ " بۆ خوێندن، با بچآ بۆ لاى براكانم له " ئه‌سته‌مبولڕ "، هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێت بێت بۆ میسر پێشتر نامه‌م بۆ بنێرێتء له‌سه‌ر نامه‌كه بنووسێت…… هتد).
ئه‌م په‌رۆشییه كه گه‌یشتۆته راده‌ى به‌شداریكردنى خۆىء براكانى به كرده‌وه، گومان له مه‌سه‌له‌كه‌دا ناهێڵآء به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پیاوه‌ء براكانى به كرده‌وه نه‌ك به وتن، له‌و سه‌رده‌مه تاریكه‌ى كورددا , رابه‌رى رۆشنگه‌ریى كورد بوون .
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌شدا سه‌رنجى خوێنه‌ر بۆ لاى دوو پیاوى منه‌وه‌رى كورد راده‌كێشآء به خوێنه‌ری كوردیان ده‌ناسێنآ، ئه‌وانیش: (شێخ یوسف چیاء ا‌لدین باشا)یه كه خاوه‌نى كتێبێكه له باره‌ى (رێزمانء له‌هجه‌كانى كوردییه‌وه) به زمانى عه‌ره‌بى به ناوى (الهدیه الحمیدیه فی اللغه الكردیه)، هانى میرء خوێنه‌رانى ناو كوردستان ده‌دات كه ئه‌م كتێبه په‌یدا بكه‌ن چونكه زۆر به‌سووده بۆیان.
دووه‌میشیان: (حاجى عه‌بدولقادر) ـه كه ده‌كاته شاعیرى رۆشنگه‌رء شۆرِگێرِى كورد(حاجى قادرى كۆیى), ئاماژه به رۆڵى ئه‌و پیاوه‌ء زانایىء خه‌باتء تێكۆشانى له‌پێناو فێركردنى عیلمء مه‌عریفه‌تدا، ده‌كات.
له درێژه‌ى ئه‌و خه‌باتء تێكۆشینه فیكرییه‌ى رۆشنگه‌رانى رابه‌ردا، مقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانء عه‌بدولرِه‌حمان به‌درخانى خاوه‌نء سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى كوردستان، چه‌ندین وتارء سه‌روتارى تر له ژماره‌كانى (4ء 5ء 8ء 9) دا ده‌بینین، كه باس له ( فچیله العلم )ء ( فچیله التعلم )ء ( هل یستوی الژین یعلمون والژین لا یعلمون ) ء ( رتبه العلم ڕعلى الرتب) ده‌كاتء له‌و ژمارانه‌ء چه‌ندینى تریشدا گه‌لـآ وتارء هه‌والڕ به‌رچاو ده‌كه‌ون كه له‌باره‌ى شه‌رِى نێوان وڵاتانه‌وه‌یه‌ء سه‌رنجى خوێنه‌رى كورد، مرۆڤى كورد، به‌لاى ئه‌و راستییه‌دا راده‌كێشن كه سه‌رده‌م سه‌رده‌مى زءَرى ء قه‌رِه‌باڵغىء ده‌نگه‌ده‌نگ نییه، به‌ڵكو سه‌رده‌م سه‌رده‌مى پێشكه‌وتنى پیشه‌سازىء ته‌كنیكىء زانستییه، هه‌ر میلله‌تێك له‌م بوارانه‌دا خۆى پێش نه‌خات، بازۆریش بآ و بائازاو چاونه‌ترسیش بىَ, باله‌خواترس و نوێژكه‌ر ورۆژووگریش بآ ,هیچى دادى نادات و ده‌بآ هه‌ر به دواكه‌وتوویىء ژێرده‌سته‌یى بمێنێته‌وه‌ء تا هه‌تایه نوقمى تاریكى بآء دنیاى رۆشن به چاوى خۆی نابینآ !.
ره‌واندنه‌وه‌ى وه‌هم :
رۆشنكرنه‌وه‌ى ئه‌قڵى زوڵملێكراوه دژبه‌یه‌كه‌كان !
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان گه‌لانى ژێرده‌ستى عوسمانى، به تایبه‌تى نێوانى كوردء ئه‌رمه‌ن، به فیتى حوكمرِانه‌كانى توركء به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى دسته‌ڵاتى توركى عوسمانى، ساڵانێك بوو گرژىء ئاڵۆزیی تێكه‌وتبوو، كار گه‌یشتبووه كوشتء كوشتارء پیلان له دژى یه‌ك گێرِانء تاڵانء برِۆى یه‌كترء ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكء مالڕء سه‌رء سامانى یه‌كترى . له بارودۆخێكى وه‌هادا كه‌م كه‌س هه‌بوون له هه‌ردوولا، به فیكرى تیژء رۆشنیان د‌رك به راستییه‌كان بكه‌نء حه‌قء ناحه‌ق له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه. رۆشنگه‌رانى رابه‌رى كورد، به تایبه‌ت عه‌بدولرِه‌حمان به‌درخانء ئه‌و زاته منه‌وه‌رانه‌ى كه كاریان له‌گه‌لڕ كردووه یان هاوكارى بوونء ناویان نه‌هاتووه، رۆڵێكى یه‌كجار گرنگء چاره‌نووسسازیان گێرِاوه، بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى به‌رچاوى خه‌ڵكى چه‌واشه‌كراوى هه‌ردوو میلله‌تى زوڵملێكراوى به‌گژ یه‌كدا چوو,خه‌باتێكى بآ وچانیان كردووه له‌پێناو هوشیاركردنه‌وه و خستنه‌وه‌گه‌رِى مێشكء ئه‌قڵی له‌كارخراویان , هانیان داون بۆ خۆ رزگاركردن له وه‌هم و كۆیلایه‌تى فیكرىء خۆشباوه‌رِىء ته‌سلیمبوون به لێكدانه‌وه‌كانى ده‌سته‌ڵاتدارانى تورك له باره‌ى دینء دنیاء دۆستء دوژمنه‌وه .رۆشنگه‌رانى كورد، به ئه‌ركێكى مێژوویى خۆیانیان زانیوه به‌سته‌ڵه‌كى بیرى كورد بشكێننء تاریكستانى ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ء به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو، به تیشكى زانستء رۆشنایى حه‌قیقه‌ت، رابماڵن رۆشن بكه‌نه‌وه . له‌م بواره‌دا چه‌ندین وتارى زۆر گرنگ له رووپه‌رِه‌كانى (كوردستان) دا ده‌خوێنرێنه‌وه.
له وتارێكى ژماره (25) دا سه‌رنووسه‌ر به جه‌نگاوه‌رانى چه‌واشه‌كراوى كورد ده‌ڵآ: (.... له‌جیاتى ئه‌وه‌ى په‌لامارى كۆمه‌ڵێك په‌ككه‌وته‌ى ئه‌رمه‌نى بده‌ن كه له ژێر باڵى ئێوه‌دا خۆیان كز كردووه، هه‌وڵبده‌نء غیره‌ت بكه‌ن بۆ شكاندنى ئه‌و ته‌وقه زوڵمء زۆردارییه‌ى كه ئێوه‌ى بێبه‌ش كردووه له هه‌موو خۆشییه‌كى ژیانء پێشكه‌وتنء به‌خته‌وه‌رى، ئه‌وه بزانن كه ئێوه له روانگه‌ى حه‌قیقه‌تدا په‌نجا قات له‌و ئه‌رمه‌نییه مه‌زڵوومانه مه‌زڵوومترن..). ئه‌م رسته‌یه‌ى دواییان وه‌ك داكوتینى دوا بزماره به تابوتى ( ئه‌قڵێكدا كه كۆیله‌ى وه‌همه ) و زۆر به راسته‌وخۆیىء رۆشنى ئه‌و راستییه ده‌دات به گوێى مرۆڤى جه‌نگاوه‌رء موسڵمانى كورددا، كه ئیتر به‌سیه چه‌واشه‌یىء گێلىء نه‌فامى.. ئیتر به‌سیه خۆشباوه‌رِیى به‌وه‌ى كه گوایه ئه‌مه شه‌رِى نێوانى (ئیمانء كوفره)، نه‌خێر ئه‌مه شه‌رِێكه به فیتى سه‌رده‌سته‌كان , ناوماڵى كۆیه‌له‌ء ژێرده‌سته‌كانى گرتۆته‌وه ، ئه‌مه شه‌رِێكه له‌به‌رژه‌وه‌ندیى توركاندا , كه ته‌وقى زوڵمء كۆیلایه‌تییان كردۆته گه‌ردنء ده‌ستء پآء ئه‌قڵى ئه‌رمه‌نیى مه‌زڵوومء كوردى له‌وان مه‌زڵوومتره‌وه . بۆیه : ئه‌قڵى خۆتان بخه‌نه گه‌رِء حه‌قء