پرۆفیسۆر راندڵ كارن بۆ گولاَن: به سیاسیكردنى تاوانه‌كان زیانێكى زۆر به دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نێت
June 1, 2010
راپۆرتەکان
ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ى ده‌رباره‌ى تاوانه توندوتیژه‌كان ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆربه‌ى زۆرى بكوژه‌كان قوربانى ده‌ستى چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كى دورودرێژ بوونه له سه‌رده‌مى مناڵیدا، یاخود به‌ده‌ست گرفتى ده‌ماره‌خانه‌كان و تێكچوونى بارى ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌ندێ جار ئه‌و تێكچوونانه به‌هۆى به‌ركه‌وتنیان به مادده‌ى زیانبه‌خشه‌وه رِووده‌دات پێش له دایك بوونیان یاخود له سه‌رده‌مى مناڵیدا. زۆرێك له قوربانیه‌كانى سه‌ركوتكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ى سه‌رده‌مى مناڵى نابنه كه‌سێكى توندوتیژ، به هه‌مان شێوه زۆربه‌ى قوربانیه‌كانى تێكچوونى ده‌ماره‌خانه‌كانیش نابنه كه‌سانێكى توندوتیژ، به‌لاَم كۆبونه‌وه‌ى ئه‌م دو حاڵه‌ته له یه‌ك كه‌سدا ئه‌و ئه‌گه‌ر دروست ده‌كات كه ئه‌و كه‌سه ببێته كه‌سێكى توندوتیژ.
رِێ و شوێنه‌كانى لێكۆڵێنه‌وه‌ى تاوانكارى و رِێساكانى خستنه‌رِوى به‌ڵگه له دادگاندا له كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كان به شێوه‌یه‌ك دارِێژراون كه هێزه‌كانى پۆلیس بتوانن سه‌لامه‌تى كۆمه‌ڵگه بپارێزن و له هه‌مان كاتدا مافى هه‌مو كه‌سێك بپارێزن له گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ریدا. هێزه‌كانى پۆلیس به‌رپرسیار ده‌بن له به‌رده‌م ده‌سه‌لاَته دیموكراتیه‌كان ئه‌گه‌ر هاتو مافى كه‌سێكیان پێشێلكرد ( بۆ نموونه بێ وه‌رگرتنى رِه‌زامه‌ندى دادگا چونه ماڵێكه‌وه یاخود خسوسیه‌تى كه‌سێكیان پێشیڵ كرد)، له هه‌مان كاتدا ئه‌وان ئه‌ركێكى پیشه‌گه‌رانه‌یان هه‌یه كه بریتیه له پاراستنى سه‌لامى كۆمه‌ڵگه. ئه‌وه‌ش رِاسته هه‌میشه له لێكۆڵێنه‌وه‌كانیاندا بۆ ئاشكراكردنى تاوانباره‌كان سه‌ركه‌وتو نابن، هه‌روه‌ها هه‌میشه له كاتى خستنه‌رِوى به‌ڵگه‌كان له دادگاندا سه‌ركه‌وتو نابن له به‌ده‌ستهێنانى حوكمى دادگا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ڵگه‌كانیان له دژى خستۆته‌رِوو. له هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت هێزه‌كانى سه‌پاندنى یاسا ته‌نها لایه‌نێكن له‌و لایه‌نانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به پاراستنى سه‌لامه‌تى و نیزام له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وه‌ى گرنگیه‌كى زیاترى هه‌یه ئه‌وه‌یه ئایا هاولاَتیان به‌و شێوه‌یه سه‌یرى یاساكان ده‌كه‌ن كه یاساگه‌لێكى دادپه‌روه‌ردانه‌ن و ئه‌وان پێگه‌یه‌كى رِێزلێگیراویان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا. كاتێك خه‌ڵكى هه‌ست ده‌كه‌ن پێگه‌یه‌كى رِێزلێگیراویان نیه و ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنیان نیه، ئه‌وا ئه‌گه‌رى زۆره كه دژى كۆمه‌ڵگه‌كه بوه‌ستنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به تیرِوانینى ئه‌وان ناعه‌داله‌تى تێدایه و ئه‌و كاته رِه‌نگه تاوانیش ئه‌نجام بده‌ن. رِێژه‌ى تاوان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یاندا زۆره كه نایه‌كسانیه‌كى گه‌وره و بێكاریه‌كى زۆرى تێدایه.
من نازانم مه‌به‌ستى ئێوه له به سیاسیكردنى تاوانه‌كان چیه. له ولاَته دیموكراسیه پێشكه‌توه‌كاندا یاساى سزاكان بۆ ئه‌وه دانراون كه هه‌ڵبستن به پاراستنى ژیان و ئازادى و مافى موڵكدارێتى هاولاَتیان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى ئازادى و مافى موڵكدارێتى رِێكخراو و كۆمه‌ڵه و پرۆژه بازرگانیه‌كان. تاوانه سیاسیه‌كان جۆرێكى زۆر به‌رته‌سكى تاوانه‌كانن، وه‌ك ئه‌نجامدانى خیانه‌ت و داڵده‌دانى دوژمن له كاتى شه‌رِدا. ئه‌و خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتنه‌ى هه‌ندێ جار رِووده‌دات ئه‌وه‌یه یاساكانى سه‌لامه‌تى گشتى كه به ده‌گمه‌ن پیاده ده‌كرێن به شێوه‌یه‌كى ئینتیقائى دژى كه‌سانێكى دیارى كرا‌و جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكى سیاسى. كه‌واته"به سیاسیكردنى" تاوانه‌كان زیانێكى زۆر به دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامى رِووبدات. له ئه‌مه‌ریكا دادگاى بالاَى ئه‌و ولاَته حوكمى له‌سێداره‌دانى وه‌ك حوكمێكى ناده‌ستورى وه‌سفكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاكاریه‌كى رِه‌گه‌زپه‌رستانه پیاده ده‌كرا، به تایبه‌تى دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌سڵێكى ئه‌فریقیان هه‌بو. ئینتیقائیه‌ت له پیاده‌كردنى یاساكاندا پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مافى یه‌كسانبوونى هاولاَتیاندا، خۆشبه‌ختانه دادگایه‌ك هه‌بوو كه ده‌ستێوه‌ردانى كرد. كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ رِه‌وتى به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراتیدا كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه‌س له سه‌روى یاساوه نه‌بێت، هه‌وڵده‌ده‌ن دادگاى بالاَ دابمه‌زرێنن و و سیستمى به‌رپرسیارێتى جێگیر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كان له هه‌مو ئاستێكدا له ژێر سایه‌ى سه‌ره‌وه‌رى یاسادا كاربكه‌ن.