قۆناغی هەوڵە جیددیەكان بۆ گرێدانی هاوپەیمانی و پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق

قۆناغی هەوڵە جیددیەكان بۆ گرێدانی هاوپەیمانی و پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق
دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكانی بەغدا هیچی لە ئاكامی دەنگەكان بۆ بەرژەوەندی لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی لیستی دەوڵەتی یاسا نەگۆڕی، هەر بۆیە وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەفەرمی ئاكامی دووبارە هەژماركردنەوەی 11298 سندوقی بەغدا ئاشكرا بكاتەوە بەوەی هیچ سندوقێك كاری ساختەكاری تیا ئەنجامنەدراوە، ئەم ئاكامە لە روویەكەوە زۆر گرنگ بوو لەبەر ئەوەی ئەگەر كاری ساختەكاری لە هەژماركردنەوەكە دەربكەوتایە، ئەوا مسداقیەتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و شەرعیەتی حكومەتی داهاتووی عێراق دەكەوتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە دەبووە هۆكاری ئەوەی لایەنی عەرەبی سوننە لەپرۆسە سیاسیەكە بكشێنەوە و باردۆخەكە زیاتر ئاڵۆز ببێت، بەڵام وێڕای ئەوەی هیچ كام لەو ئەگەرانە لە ئاكامی دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكان چاوەڕێ دەكران، وادەرنەچوون. ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەكرێت كە لە نێوان د.نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا و د.ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعراقیە دیدارێك ئەنجامبدرێت، ئەم دیدارەی نێوان هەردوولا لەسەرینی بێ ئاكامبوونی ئەو دەرەنجامانەوە سەرچاوە دەگرێت كە هەتا ئێستا لیستی تەیاری سەدر رازی نابن د.مالیكی ببێتەوە بە كاندیدی لیستی یەكگرتووی دەوڵەتی یاسا و هاوبەندی نیشتمانی یەكگرتوو، لەم هاوكێشەیەدا هەتا ئێستا سەنگ و پێگەی كورد بەو ئاستەیە كە هیچ لایەك ناتوانێت فەرامۆشی بكات و ئومێدەكان بەو جۆرەن كە لەپرۆسەكەدا كورد رۆڵی كاریگەر بگێڕێت، سەبارەت بەم پرسە چەندین پسپۆر و سیاسەتمەدار بەشداریان كردووین كە ئەمە بۆ چوونەكانیانە:
Top