تەنیا رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق فیدرالیزمە هەقە ئەمەپێش پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەرنامەی هەموو لایەك بێت

تەنیا رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق فیدرالیزمە هەقە ئەمەپێش پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەرنامەی هەموو لایەك بێت
دەستووری عێراق بونیاد نانەوەی دەوڵەتی عێراقی وەك دەوڵەتێكی فیدراڵی و فرەیی و پەرلەمانی پەسەندكردووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 5 ساڵ بەسەر پەسەنكردنی ئەو دەستوورە و پاش ئەوەی زیاتر لە%80ی عێراقییەكان دەنگیان بۆداوە هێشتا كە باسی فیدراڵیەت دەكرێت وەك رێگە چارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەمانی توندوتیژی و شەڕی دەسەڵات لە عێراقدا هەست دەكەین هێشتا لایەنە عەرەبییەكانی عێراق دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ رێگرتن لە هەڵوەشانەوەی عێراق بە هەنگاوێك بۆ دابەشكردنی عێراق سەیر دەكەن، لە كاتێكدا خودی چەمكی فیدراڵیزم مانای یەكێتی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق دەگەیەنێت، ئەمەش بۆ ئەو ئەو كولتوورە سیاسییە دەگەڕێتەوە كە بەردێژایی نزیكەی سەد ساڵ لە عێراقدا رەگی داكوتاوە و ئێستاش بە ئاسانی ناتوانرێت ئەو كولتوورە بگۆڕێت، لەو دەوڵەتانەی كە هاوشێوەی عێراقن و بڕوایان بە كولتووری فرەیی ئایینی و نەتەوەیی ئیتنی نییە و هەمووكات ئەم مۆزاییكەی كۆمەڵگە وەك خاڵی لاوازی كۆمەڵگە و هەڕەشە بۆ سەر یەكپارچەیی وڵاتەكەیان سەیر دەكەن، دەبینین كولتووری توندوتیژی و تیرۆ هەمووكات جێگەی لێبوردەیی و پێكەوە ژیان دەگرێتەوە، بۆ قسەركردن سەبارەت بەم پرسە چەند پسپۆرێك بەشداریان كردووین كە ئەمە بۆ چوونەكانیانە.
Top