عێراق ئەو دەوڵەتەی كێشە سیاسییەكانی بە زەحمەت چارەسەر دەكرێن

عێراق ئەو دەوڵەتەی كێشە سیاسییەكانی بە زەحمەت چارەسەر دەكرێن
عێراق ئەو دەوڵەتەیە هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا كۆمەڵیك كێشەی لەگەڵ دەژی و توانای چارەسەركردنی نییە، ئێستاش دوای هەڵبژاردنەكانی 7/3/2010 جارێكی دیكە عێراق لە هەمان بازنەدا دەخولێتەوە و لەگەڵ ئەوەی هەردوو لیستی دەوڵەتی یاسا و هاوبەندی نیشتمانی عێراق یەكیان گرتووە و وەك هەواڵەكانیش ئاماژەی پیدەكەن، پێدەچێت وتووێژ لە نێوان ئەم هاوپەیمانیە تازەیە و هاوپەیمانی كوردستان دەست پێبكات و چەند لایەنێكیش لە لیستی ئەلعراقیە بچنە ناو ئەو هاوپەیمانیە، بەڵام وێرای هەموو ئەمانەش پێناچێت كێشە سیاسییەكانی عێراق بە ئاسانی چارەسەر بكرێن، بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسە گرنگە، گوڵان بە باشی زانی ئەم پرسە گرنگە لە گەڵ چەندین كەسایەتی عێراقی كە نوێنەرایەتی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق دەكەن، تاوتوێی بكات، هەر بۆیە سەبارەت بەم پرسە ئەمجارە گوڵان تەنها بیروبۆچوونی ئەو بەڕێزانە بڵاو دەكاتەوە كە راستەوخۆ لەم تەوەرە گرنگە بەشداریان كردوین و ئەمەش دەقی ئەو بیرو بۆچوونانەیە كە بۆ گوڵان دەریان بڕیوە:
Top