سەدر داوا لە عێراقییەكان دەكات خۆپیشاندانی ملیۆنی سازبكەن

سەدر داوا لە عێراقییەكان دەكات خۆپیشاندانی ملیۆنی سازبكەن

موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە توویتێكدا نووسیویەتی بەپێویستی دەزانم خۆپیشاندانێکی توند و گەورە بۆ پشتگیریی كردن لە گەلی فەلەستین ڕێکبخرێت و جەختیشی كردەوە كە هەر ئەمڕۆ لەبەغدا لە گۆڕەپانی تەحریر و لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵاتیش ئەم خۆپیشاندانانە سازبکرێن. سەدر داواشی كرد كە خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئەنجام بدرێت، لە درێژەی توویتەكەشیدا سەدر دووپاتی كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك ڕێکكەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕەت دەكەینەوە.
موقتەدا سەدر بە خۆپیشاندەران دەڵێت: لە كاتی خۆپیشاندانانەكاندا ئاڵای ئەمریکا و ئیسڕائیل بسووتێنن و ئیدانەی داگیرکردنی خاکی فەڵەستین بكەن. هاوکات سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەشی کرد کە خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیریی گەلی فەلەستین ئەنجامداوە. هەروەها داوای لە حكومەتی عێراق كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا رێكکەوتن نەکات و پەیوەندیەکانیشی لەگەڵدا ئاسایی نەکاتەوە.

گوڵان- بەهادین جەلال
Top