سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: هەندێ كەس بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن سوود لە پۆستەكانیان وەردەگرن

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: هەندێ كەس بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن  سوود لە پۆستەكانیان وەردەگرن

لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبیی تۆمەتباركرد كە دەرفەت لە پۆستەكەی وەردەگرێت بۆ سوودی حزبی و سەركەوتن لە هەڵبژاردنی دادێی عێراق.
حەلبووسی ڕوونیشی كردەوە كە لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک کردووە خەڵک و چەکدار ئاڵوگۆڕیان پێ‌کراوە و ئاماژەشی بەوە دا كە ئەم بابەتەیان لەگەڵ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان باس کردووە. جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەگەر دۆخەکە هەر بەم ئاراستەیە بەردەوام بێت ئەوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو ڕوویان دەبێتەوە، لە وەڵامی ئەم تۆمەتباركردنەشدا فالح فەیاز گوتی: ئەم قسانەی حەلبووسی بۆ دەرکردنی یەکێک لەو فەرماندانە دەگەڕێتەوە کە لایەنەگریی حەلبووسیی کردووە.
شایانی باسە ئەم بەریەككەوتنەی حەلبووسی و فەیاز لە کاتێکدایە کە عێراق لە هەڵبژاردنەکانی نزیك دەبێتەوەو خۆپێشاندان و گرژی و تیرۆر و دابەشبوونی لایەنی شیعە و بەشە جیاکانی حەشدی شەعبیش لە پەرەسەندندایە.

گوڵان- بەهادین جەلال

Top