وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستەنگ بۆ جێبەجیكردنی ماددەی 11ی یاسای بودجە دروست دەكات

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستەنگ بۆ جێبەجیكردنی ماددەی 11ی یاسای بودجە دروست دەكات
بەبیانووی جیاجیاو بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی كردووە بەدژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان، گوایە هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی وەزارەتەكەیان نەكردووە، ئەم لێدوانانەی وتەبێژی نەوتی عێراق لەكاتێكدایە مانگێك زیاتر بەسەر پەسەندكردنی بودجەی عێراق تێپەڕ دەبێت، لەماددەی 11ی یاسای بودجەكەدا هاتووە كە دەبێت راستەوخۆ لەدوای پەسەندكردنی بودجەكە دەست بەجێبەجێكردنی ماددەو بڕگەكانی بكرێت، بۆ ئەمەش وا پێویست بوو لێژنە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر میكانیزمی چۆنیەتی جێبەجێكردنی ماددەی 11ی یاسایی بودجەی تایبەت بەپشكی هەرێمی كوردستان رێكبكەون و پشكی هەرێمی كوردستان بنێردرێت دوای بڕینی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم بەنرخی سۆمۆ بەڵم تا ئێستا تەنیا گوێبستی لێدوان و تاوانباركردنی هەرێمی كوردستان دەبین جێگای داخە لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیشدا چەند كەناڵێكی راگەیاندن دەستیان بەتۆمەت كردن كردووە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان خەمساردە لەجێبەجێكردنی بودجە و نەهاتنی پشكی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا بڕیاردەری لێژنەی دارایی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گوڵان ئاماژەی بەوە كردبوو جێبەجێكردنی بودجە بەتایبەتی ماددەی 11 لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دێت. تەنانەت مستەفا كازمی لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە ئەوان پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە دەنێرن ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ باپەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو رێكەوتنەی كە لەنێوان هەرێم و عێراقدا كراوە، نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەو دواكەوتنی پێكهێنانی لێژنەكان پەیوەندی بە هەندێك دەست و لایەنی سیاسی یەوە هەیە كە نایانەوێت نزیكبوونەوەی نێوان هەرێم و بەغدا ببێتە هۆكاری بەهێزبوونی ئابووری عێراق و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی .
Top