عێراق بەنرخێكی كەمتر لەبازاڕ نەوتی كەركوك دەداتە ئوردن

عێراق بەنرخێكی كەمتر لەبازاڕ نەوتی كەركوك دەداتە ئوردن
وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی كردووە بەفرۆشتنی نەوتی كەركوك بەنرخێكی كەمتر لەنرخی بازاڕ بە وڵاتی ئوردن، ئەمەش بەپێی رێكەوتنێك دێت كە خكومەتی عێراق لە2006 ەوە بەنرخی 18 دۆلار لەخوار نرخی برینت نەوت لەكەركوكەوە دەگواسێتەوە بەتانكەر بۆ وڵاتی ئوردن ، دەست پێكردنەوەی بەتاڵانبردنی نەوتی كەركوك لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەشێوەیەكی زۆر فراوان دوای 16ی ئۆكتۆبەر دەستی پێكردووە كە بەتەنكەر نەوتێكی زۆر دەنێردرێتە وڵاتی ئوردن و بەندەرەكانی خوارووی عێراق و وڵاتی ئێران لەمەشدا میلیشیاتەكانی عێراق دەستی فراوانیان تێیدایە . گواستنەوەی نەوتی كەركوك لەرێگەی تەنكەر دوای راوەستانی جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنامەیە دێت كە بۆرییەكی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی بەسراوە بۆ وڵاتی ئوردن درێژ دەكرێتەوەو دەبەسترێتەوە بەنەوتی كەركوكەوە ئەمەش وەكو بەدیلێك بۆ بۆری كەركوك- جیهانی توركی كە زۆرینەی نەوتی عێراقی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمەریكای لاتینی لێ هەناردە دەكرێت، جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی لوولەكێشی نەوتی لەنێوان عێراق و ئوردن بەلانی كەم سێ ساڵ دەخایەنێت ئەگەر ژینگەی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق هاوكار بێت.
Top